UoR Language and Development Center - سێنتەری پەرەپێدان و زمان
100 subscribers
459 photos
8 videos
148 links
کەناڵی فەرمی سێنتەری زمان - زانکۆی ڕاپەڕین
The Official Telegram Channel for UoR Language and Development Center
Download Telegram
ئاگاداری

ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەین کە ناویان لە لیستی هاوپێچە سبەی لە زانکۆی سلێمانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست Placement Testـیان هەیە و پێویستە بەلانی کەم نیو کاتژمێر پێش دەستپێکی تاقیکردنەوە لە هۆڵی تاقیکردنەوە ئامادەبن بۆ دۆزینەوەی ناوەکانتان.

لەم لینکە ناوەکەت بدۆزەوە کە لە تەنیشتی نوسراوە زانکۆی ڕانیە (واتە زانکۆی ڕاپەڕین):
https://drive.google.com/file/d/1XwnVo7gqpknPEJH36Z0-fj_NaNKCV5eW/view?fbclid=IwAR3KuPwhTOumy2ZXmDRYvglEOSbeHR-NYwsq14KyYrvjpbVawt08X3uvs_k

شوێن و کاتی تاقیکردنەوە:
شوێن: بینای سەنتەری زمان و کۆلێجی ئەندازیاری\ کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی.
کاتی تاقیکردنەوە: 11:00 پێشنیوەڕۆ، بەڵام کاندید پێویستە بەلایەنی کەمەوە ٣٠ خولەک زووتر لە شوێنی دیاریکراو ئامادەبێت.

پێداویستیی و ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوە:
1- پێناسێکی فەرمی (کارتی نیشتمانی، پاسپۆرت، ناسنامەی زانکۆ، یان هەر ناسنامەیەکی تری فەرمی..
2- قەڵەم ڕەساس و لاستیک و قەڵەم دادەر
3- لەسەر پەڕی تایبەت وەڵام دەدرێتەوە
4- کاتی تاقیکردنەوە 2 کاتژمێرە
5- بە هیچ شێوەیەک چاودێران ڕێگەپێدراو نین وەڵامی پرسیار بدەنەوە، بە هۆی ئەوەی تێگەیشتن لە پرسیارەکان بەشێکی هەڵسەنگاندنەکانە.
6- کاندید دەبێت وەڵامەکان بگوازێتەوە سەر پەڕی وەڵامەکان Answer Sheet، چونکە دەفتەری پرسیارەکان تەنها بۆ ئەوەیە لەسەری وەڵام بدرێتەوە.
7- پێشنیارکراوە کەلوپەلی ئەلیکترۆنی وەکو مۆبایل و کاتژمێری زیرەک و هاوشێوەکانی لەگەڵ خۆت نەهێنیت، بەڵام کە هێناشت ئەوا دەبێت لە شوێنی دیاریکراو لە هۆڵی تاقیکردنەوە بە کوژاوەیی بەجێیان بهێڵیت.

سێنتەری پەرەپێدان و زمان
زانکۆی ڕاپەڕین
سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست Placement Test ڕادەگەیەنێت کە لە ڕێکەوتی 18-1-2020 ئەنجامدرا

لەم بەستەرەوە ئەنجامەکەت وەربگرەوە...
http://ldc.uor.edu.krd/news-k/273-placement-test-results-jan-18-uorldc.html

سێنتەری پەرەپێدان و زمان
زانکۆی ڕاپەڕین
ئەو بەڕێزانەی دەیانەوێت گازندە بگرن لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست Placement Testـی ڕۆژی 18-1-2020، دەتوانن ڕۆژی یەکشەممە و دوو شەممە (26 و 27ی 1) سەردانی سێنتەر بکەن بۆ تۆمارکردنی گازندەکانیان

دەتوانن لە کاتی دەوامی ئاسایی سەردانی ئۆفیسی سێنتەری زمان بکەن لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، نهۆمی سێیەم.

سێنتەری پەرەپێدان و زمان
زانکۆی ڕاپەڕین
Lesson 8 is now live on Youtube!
وانەی هەشتەم لە کۆرسی فێربوونی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە لە یوتیوب...
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇
https://www.youtube.com/watch?v=KHwiQ_wHLno

لەگەڵ ئەم وانەیە یونتی ١ تەواو دەبێت و لە وانەی داهاتوو یونتی ٢ دەست پێدەکەین، إن شاءالله.

بیرتان نەچێت سەبسکرایبی کەناڵەکە بکەن و زەنگوڵەکە چالاک بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیی نوێ ئاگاداریتان پێ بگات!
Youtube.com/sardaren

تەواوی وانەکان لەم بەستەرە دەست بخە:
https://www.youtube.com/watch?v=p4RtWnX-RT0&list=PLy3PJBgICAnIveHGhVM9VN3zO4pvmmjry

بە هیوای سود...
نامەی ڕێز و سوپاسی بەڕێزان جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ سێنتەری زمان و ستافەکەی لە هەمبەر بەشداری لە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان

سێنتەری زمان شانازی بە ستافە ماندوونەناس و لێهاتوویەکەیەوە دەکات کە بەردەوام و لێهاتووانە کاریان کردووە بۆ خزمەتکردن بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و پڕۆفیشناڵ و پێگەیاندنی کارمەندی لێهاتووە.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەشداریمان کردووە لە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانی حکومەتی هەرێم و لەلای ئێمە چەندین خوێندکار بەشداری پڕۆگرامەکە بوون و لەم سۆنگەیەوە سودمەندبوون لە ئەزموونی نایابی سێنتەری زمان و ستافەکەی. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو خوێندکاران لە کار و پیشەی داهاتوویان.

سێنتەری زمان نایەوێت ئەوە لەبیر بکات کە هەمیشە کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش و لێهاتوو پاڵپشتی سەرکەوتن و دەستکەوتەکانی سێنتەرەکەمان بوون. لێرەوە سوپاسی یەکە بە یەکەیان دەکەین و هەمیشە سەرکەوتووبن.

سێنتەری پەرەپێدان و زمان
زانکۆی ڕاپەڕین

*هاوپێچ هەردوو نامەی ڕێز و سوپاسەکەیە.
Don't make so much noise. Jessica ............. to study for her ESL test!
Anonymous Quiz
31%
trying
8%
try
62%
is trying
0%
tried
ئینگلیزی لە 1 خولەکدا - جیاوازی نێوان Been و Gone چییە؟
لێرەوە لە یوتیوب بینەربن:
https://www.youtube.com/watch?v=BLbexE9b5Yw

لە ئینگلیزی لە ١ خولەکدا هەرجارە و شتێک لەسەر ئینگلیزی فێربە...

سوپاس بۆ هاوڕێ و هاوکارم مامۆستا Muhammad Ali بۆ کامێرا و تۆمارکردن

بیرت نەچێت سەبسکرایبی کەناڵەکەم بکە و پێشنیاری بکە بۆ هاوڕێیانت...
Youtube.com/sardaren
ئینگلیزی لە 1 خولەکدا - جیاوازی نێوان Allowed و Aloud چییە؟
لێرەوە لە یوتیوب بینەربن:
https://www.youtube.com/watch?v=zj5MPbLC8_8

بیرت نەچێت سەبسکرایبی کەناڵەکەم بکە و پێشنیاری بکە بۆ هاوڕێیانت...
Youtube.com/sardaren

لە ئینگلیزی لە ١ خولەکدا هەرجارە و شتێک لەسەر ئینگلیزی فێربە...

سوپاس بۆ هاوڕێ و هاوکارم مامۆستا Muhammad Ali بۆ کامێرا و تۆمارکردن
ئینگلیزی لە 1 خولەکدا - جیاوازی نێوان at و on و in لە کاتی بەکارهێنانیان لەگەڵ شوێندا
لێرە لە یوتیوب بینەربن و سەبسکرایب بکەن:
https://www.youtube.com/watch?v=5W8l9h7fhBs

لە ئینگلیزی لە ١ خولەکدا هەرجارە و شتێک لەسەر ئینگلیزی فێربە...

بیرت نەچێت سەبسکرایبی کەناڵەکەم بکە و پێشنیاری بکە بۆ هاوڕێیانت...
Youtube.com/sardaren
#Vocabulary

Courage بوێری، ئازایەتی،دلێری

Example:
He showed great courage throughout his illness.

تۆش نمونەکە لە کۆمێنت وەربگێرە سەر کوردی و سود بە هاوڕێیان بگەیەنە...
#Vocabulary

Connect: پێوەکەوەبەستن، پەیوەستکردن، پێکەوەنان، بەستنەوە

Example:
You can click here to connect to the internet.


Separate: جیاکردنەوە، لێک جیا

Example:
The teacher separated the students into 5 groups.
وانەی 12 بە ژێرنوسی کوردیەوە لەسەر یوتیوب بڵاوکرایەوە. بینەر بن! 👇👇👇
Lesson 12 is now live on Youtube! 👇👇
https://www.youtube.com/watch?v=Ztz3EfLO-6g

بیرت نەچێت بۆ پشتگیریم سەبسکرایبی کەناڵەکەم بکە و هەمیشە ڤیدیۆیی نوێ هەیە
Youtube.com/user/sardaren?sub_confirmation=1
چۆنیەتی چالاککردنی ژێرنوسی کوردی لە یوتیوب بە ڤیدیۆ لە کۆمێنت دانراوە
ئەم وشە و دەستەواژانەی میدیا جیهانییەکان دەربارەی کۆرۆنا ڤایرۆس بەکاریان دەهێنن... لەم بەستەرەوە خوێنەربە و فێربە 👇
http://ldc.uor.edu.krd/blog-k/vocabulary/276-new-corona-virus-vocbulary-media-used.html

ئامادەکردن و کۆکردنەوە: د. صلاح بابکر
وەرگێران و ڕێکخستن: سەردار عبدالله

سێنتەری پەرەپێدان و زمان
زانکۆی ڕاپەڕین