کتێبخانەی کوردی ئەوین @KURDISHeBook
4.71K subscribers
466 photos
15 videos
496 files
29 links
گه‌یشتن به‌ لوتكه، شه‌ونخوونی ده‌وێت
بەهێزترین کاناڵی کتێبخانەی کوردی👇🏽👇🏽👇🏽👇🏽👇🏽

@KURDISHeBook
—------------------------
چریکەی ئەوین
@Cirikey_ewin
چێشتی مجێور
@Cesti_mcewr
ئارشیوی هەموو کاناڵەکان
@evinebook
Download Telegram
Forwarded from چریکەی ئەوین
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئیتر بەسە
نەخێر، کەرکووک )قودس( نییە،
تا سەدان ساڵ
جەرگەی شەڕی نەوەی چەندین پێغەمبەر بێ.
)دڵ(یش نییە،
تا ڕۆژناڕۆژ،
وەک شەرەفتان، سەکتە لێیدات و پەنچەر بێ.
هەر مەشخەڵێک
لە هەناوی کەرکووکەوە بازرە بکا
تیشکی هەنیەی پۆلێک موغی دەوری گڕە.
چیای حەمرینیش،
هەر بستێکی
لانەی )ڕیشە( و )لەیلا(یەکی بەرزەفڕە،
وەک دەورانی پێش تۆفانی شمشێر و تیر،
هەر بەسامە، مەند و کڕە.
لەسەر زەویش تەختی بکەن،
لەبن زەوی هاوڕەگی بەمۆ و ئەزمڕە.
ئیتر بەسە،
تەرەسینە، ئیتر بەسە!
مەودای نێوان
ئەم هەرەس و ئەو هەرەستان پڕ هەرەسە.
ئیتر بەسە،
فسخواردنتان بۆتە گاڵتە،
قوچاندن و تەقوڕەوتان
شاپشاپێن و سێجرتییە، بۆ هەوەسە!
ئیتر بەسە
کارخانەچی و سالۆسینە، ئیتر بەسە،
چیدی کەرکووک گاز و نەوت و بۆڕی نییە،
سەرقەتارە، ڕچەشکێنە، فریاڕەسە.
ئیتر بەسە،
کوردپسێن و کەرخەسێن و دەییووسینە، ئیتر بەسە!
هەر گەردێکی کەرکووکی من
بەردەڕەشی کەعبەیەکی موقەددەسە.
ئیتر بەسە!
—---------------------------------------—
عەبدوڵڵا پەشێو
ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ هێلسنکی

https://telegram.me/KURDISHeBook
Forwarded from چریکەی ئەوین
👆👆👆شازدەی ئۆکتۆبر👆👆👆

شازدەی ئۆكتۆبەر رۆژێكی تاریكە لە مێژووی میللەتەكەمان. لەو ڕۆژەدا بوو كە خیانەتی نامەردانە، لە ئومێد و ئاواتەكانی گەلێكی مەزڵووم كرا. بەهۆی دەستێكی ناوخۆییەوە یارییەكی بێویژدانانە بە چارەنووسی گەلەكەمان كرا و ئەو خاكەی بە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانە پارێزرا بوو، لە چوارچێوەی پیلانێكدا كەوتە ژێر داگیركاری و كاولكاری و سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكانی گەلی كوردستان.
شازدەی ئۆكتۆبەر ئەو ڕۆژە تاریكەیە لە مێژووی گەلەكەماندا كە هەرگیز لە یاد ناكرێت و دەبێ ببێتە وانە بۆ تاك تاكی گەلی كوردستان.
📙 ئیتر بەسە
📝بابەت:#هۆنراوە
👤ئامادەکردنی:کتێبخانەی کوردی ئەوین
✅زوان :کوردی سۆرانی
📋لاپەڕە :٤
هۆنراوەی مامۆستا #عەبدوڵڵا_پەشێو
بۆ خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر و فرۆشتنی کەرکوک
🆔:@KURDISHeBook
@kurdishebook-ئیتر بەسە.pdf
568.3 KB
📙 ئیتر بەسە
📝بابەت:#هۆنراوە
👤ئامادەکردنی:کتێبخانەی کوردی ئەوین
✅زوان :کوردی سۆرانی
📋لاپەڕە :٤
هۆنراوەی مامۆستا #عەبدوڵڵا_پەشێو
بۆ خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر و فرۆشتنی کەرکوک
🆔:@KURDISHeBook
⚫️ بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هونەرمەند و ئەدیبی کورد مامۆستا "سمکۆ پاکزاد" لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
‍ بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و هەموو گەلی کورد ئەکەین
دوایین چاتی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی کوردی ئەوین لەگەڵ ڕێزدار مامۆستا سمکۆ پاکزاد
ڕوحیان شاد بێت و ڕێگەیان پڕ ڕێبوار
هەر وەها کە دەیبینن مامۆستا سمکۆ پاکزاد فەرمووبووی کە کارەکانی و کاناڵەکانی هەموو موڵکی گەلی کوردە
ئێمەیش بۆ ڕێزنان لەو خزمەتە بێ وێنە و دڵسۆزانەی کە بە فەرهەنگ و کولتووری کوردی کردی وەک بەجێهێنانی دوایین داوەکاری ئەو گەورە پیاوە لینکی کاناڵەکانی لێرەدا بڵاوئەکەینەوە و هیوادارین کە ئەندامانی خۆشەویست کەڵکیان لێوەرگرن
دۆستانی ئازیزم کاناڵێکم بۆ ڕاهێنان و فێرکردنی ڕێنووس داناوە کە دۆستانی لاو وئەوکەسانە دەگەڵ ڕێنووسی زمانی کوردی بێگانەن کەڵکی لێ وەرگرن وفێری نووسینی زمانی زگماکی بن ،
تکایە بە خوازیارانی بناسێنن، دەگەڵ ڕێزم سمکۆ.

فێرگەی زمانی کوردی
فێرگەی زمانی کوردی مامۆستا سمکۆ پاکزاد
https://t.me/fergaykurdi

چوارێنه کانی( خه یام) و وه رگێڕانی مامۆستا هه ژار
باس و لێکدانه وه ی چوارێنه کانی ( رباعیات) مامۆستا هه ژار
https://t.me/hazharmokryani69

سمکۆ پاکزاد
بەرهەمەکانی مامۆستا سمکۆ پاکزاد09147191946
https://t.me/smkoopakzad
👍2
چوارێنه کانی( خه یام) و وه رگێڕانی مامۆستا هه ژار
باس و لێکدانه وه ی چوارێنه کانی ( رباعیات) مامۆستا هه ژار
https://t.me/hazharmokryani69
📙 #چەپکە_گوڵ
📝بابەت:#هۆنراوە - بەشێک لە شێعرەکانی شامی
👤ئامادەکردنی:#کەماڵ_ڕەحمانی_زەنگیاوەیی
✅زوان :کوردی
📋لاپەڕە :٨٣
🙏لە گەڵ ڕێز و سپاسی بێسنوورمان بۆ ڕێزدار #کەماڵ_ڕەحمانی

🆔:@KURDISHeBook
👍1
@kurdishebook-چەپکەگوڵ.pdf
9.9 MB
📙 #چەپکە_گوڵ
📝بابەت:#هۆنراوە - بەشێک لە شێعرەکانی شامی
👤ئامادەکردنی:#کەماڵ_ڕەحمانی_زەنگیاوەیی
✅زوان :کوردی
📋لاپەڕە :٨٣
🙏لە گەڵ ڕێز و سپاسی بێسنوورمان بۆ ڕێزدار #کەماڵ_ڕەحمانی

🆔:@KURDISHeBook
#مانگی_ئازادی

مــانگی خەڵکی چــووزەرەی دەردا لە ژوور ئاسمـانەوە

مانگی مــن هەڵــدێ لە رۆژئاوای هـەناو و گـیانەوە

جێژنەیە و پۆلبەست دەبن مێلاقە سـوورەی رۆژهـەڵات

بـولـبولی هــیـوا لە ئــاســۆی وێـوە دێـــنــە ژوانـــەوە

چاوی رشت، سیلەی لە مێردەزمەی شەڕانی گرت گوڵم

فـیشــەکی کـردۆتە کلچێـوک، نایە نێو کـلـدانـەوە

دەسـت لـە نێو دەسـتی برای باکـوور و باشـووری وڵات

رەشبەڵەک دەگرن بە خرمەی رەخت و فیشەکدانەوە

دێنە ریزی گۆشتەزوونەی ژینەوەی ئەمجاری گەل

ئەو بـرینـانەی بـە قـامچـیی دوژمـنان دەکولانەوە

دەستی بەرداوە لە ئەژنۆ، شێری نوستوو راپەڕی

بـاوەشـی کـردووە بە باڵای بەرزی تـێکۆشــانـەوە

سەربەخۆییت خەون و تاسەی کۆنی کوردە، نیشتمان!

دێ تریفەی مانــگی ئازادی لـە لای کـــۆبانەوە

................................
ئەمرۆ 1 نوامبر رۆژی جیهانى
ڪۆبانى سەنبولی بەرخۆدان پـــیرۆز بــێت
#مانگی_ئازادی_هۆنراوەی_ئاوارەی_دوور_وڵات_خوێندنەوەی_ئارام_مستەوفی
@Cirikey_ewin
👇
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
⚫️ پێشکەش بە روحی پاکی هەموو گیان بەخت کردوانی هەردهەژێنەکەی 21ی خەزەڵوەری 1396ی پارێزگای کرماشان
ــــــــــــــ
⚫️ تقدیم بە روح پاک تمامی فوت شدگان زلزلە 21 آبان 1396 استان کرماشان
💔1
📙 #گوڵباران
📝بابەت:#هۆنراوە
👤هەڵبەستوان:#هەژان_بابامیری
✅زوان :کوردی سۆرانی
📋لاپەڕە :٦٢
⏰چاپ:#٢٧٠٥ کوردی - سنە - دەزگای ڕۆشنبیری گۆران
🙏لە گەڵ ڕێز و سپاسی بێسنوورمان بۆ ڕێزدار #هەژان_بابامیری
👍1