VOA Kurdish - ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا
360 subscribers
168 photos
48 videos
5 files
116 links
که‌ناڵی فه‌رمی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له تلێگرام
Download Telegram
باڵیۆزی سوریا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت تاوتوێی پێشنیازی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن

🔰🔰
http://www.dengiamerika.com/a/3738322.html
__________________
🆔 @dengiamrika
#سه‌ره‌کی


🌐سەرۆک ترامپ وتارێک پێشکەش بە کۆنفراسی کۆنەپارێزەکان دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی هەینی وتارێک پێشکەش بە هەزاران لە کۆنەپارێزەکان دەکات لە سێهەم و دووا ڕۆژی کۆنفرانسی کاری سیاسی کۆنەپارێزەکان، کە ئەم ساڵ لە دەرەوەی واشنتۆن ئەنجام درا.

جێگری سەرۆک مایک پێنس ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و بە ئامادەبوانی گوت کۆشکی سپی ترامپ پەیمانی کارکردنی بەجێ دەگەیەنێت.

پێنس هەتا ئێستا باڵاترین ئەندامی کۆمارییەکان بووە کە لەو کۆنفرانسە ساڵانەیەی کۆنەپارێزەکاندا وتارپێشکەش بکات.

بەشداربوان لە هوتێلی ناشناڵ هاربەر لە مەریلاند کۆبونەتەوە لە کاتێکدا پاش نزیکەی 10 ساڵ بۆ یەکەم جار کۆمارییەکان کۆشکی سپی و کۆنگرێسیشیان لە دەستدایە.

مایک پێنس گوتی میدیا و دیموکراتەکانی ئۆپۆزسیۆن هێشتا هەوڵ دەدەن زیان لە بزوتەنەوەی کۆنەپارێزەکان و ترامپ بدەن. بەڵام گوتی ئەمە کاتی ئەوەیە کە بیسەلمێنین کۆمارییەکان دەتوانن باشترین وەڵام بۆ داخوازییەکانی وڵات، کاری زیاتر، کەمکردنەوەی باج، لەشکرێکی بەهێز و ڕێزگرتن لە دەستوور بدەنەوە.

http://s4.img7.ir/NqLCd.jpg
______________________________

🌐به هه‌ڤاڵان و ناسیاوه‌کانتان بناسین 🔰🔰

https://t.me/joinchat/AAAAAEHDYtYizIU5z1Bm3Q
هێرشی ئاسمانی عێراق بۆ سەر داعش لە ناو سوریا


🔰🔰
http://www.dengiamerika.com/a/3738225.html
__________________
🆔 @dengiamrika
#سه‌ره‌کی

🌐ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنە لە لێخۆشبوونی سەربازانی ئیسرائیل دەگرێت

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت نیگەرانییەکی قوڵی هەیە لەمەڕ سزای کەمی 18 مانگی زیندان لەلایەن دادگای لەشکری تەل ئەڤیڤ دژ بەو سەربازە ئیسرائیلیەی کە هێرشبەرێکی فەلەستینی کوشت لە کاتێکدا زۆر بە خراپی بریندار بوبوو و لە سەر زەوی ڕاکشابوو.

گوتەبێژی ئەو ئۆفیسەی مافەکانی مرۆڤ ڕەڤینا شەمداسانی ڕەخنەی لە کولتوری درێژخایانی لێخۆشبوونی ئیسرائیل گرت بۆ سەربازان کاتێک کە دێتە سەر ناکۆکی لەگەڵ فەلەستینییەکاندا.

ئیلۆر ئازەریای سەربازی ئیسرائیلی ڕۆژی سێشەممە ئەو سزایە درا بەهۆی کوشتنی عەبدولفەتاح ئەلشەریف کە پاش ئەوەی بە چەقۆ لە سەربازێکی دا بوو بریندار کرا لە شاری هیبرونی کەناری ڕۆژئاوا.

شەمداسانی گوتی لە مانگی 9 ی ساڵی 2015وە زیاتر لە 200 کەسی فەلەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا لەلایەن هێزی ئاسایشی ئیسرائیلیەوە کوژراون ، و ئازاریا تەها سەرباز بووە کە بەهۆی کوشتنی کەسێک دادگایی کرابێت.

http://s4.img7.ir/w6lBC.jpg
______________
🌐به هه‌ڤاڵان و ناسیاوه‌کانتان بناسین 🔰🔰

https://t.me/joinchat/AAAAAEHDYtYizIU5z1Bm3Q
#هه‌وال

🌐بەهۆی هێرشی یاخیبوان لە سوریا 42 کەس دەکوژرێن

بەهۆی دوو تەقینەوە لە شاری حومسی ڕۆژئاوای سوریا ڕۆژی شەممە بەلایەنی کەم 42 کەس کوژران لە ناویاندا کاربەدەستێکی باڵای زانیاری.

کۆمەڵەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت بەلایەنی کەم 6 هێرشبەر لە نزیک هەردوو بنکەی ئاسایشی هەرێمی و هەواڵگری لەشکری خۆیان تەقاندۆتەوە.

ڕێکخراوێکی سەر بە ئەلقاعیدە بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەی گرتۆتە ئەستۆ و دەڵێت 5 لە ملیتانەکانی هوروژمیان بردووە بۆ ناوچەیەکی پڕ لە ئاسایشی ناوەندی حومس.

بۆ نزیکەی 3 ساڵە حومس بە تەواوەتی لە دەستی حکومەتدایە.

ڕۆژی هەینیش لە باکوری سوریا دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژ کراو بەلایەنی کەم 65 کەسیان کوشت.

داعش بەرپرسیارێتی یەکەم هێرشی لە ئەلباب گرتە ئەستۆ و دەڵێت 8 سەربازی تورک و 60 چەکداری سەرهەڵدوانی کوشتووە.

شارەزایان دەڵێن لە کاتێکدا داعش ئەلباب لەدەست دەدات، ئەو گروپە تیرۆرستە پشت بەم جۆرە هێرشانە دەبەستێت بۆ ئەوەی توانای خۆی دژ بە هێزەکانی تورکیا و سەرهەڵداوانی سوریا دەربخات.
________________________

🌐ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به هه‌ڤاڵان و ناسیاوه‌کانتان بناسین 🔰🔰

https://t.me/joinchat/AAAAAEHDYtYizIU5z1Bm3Q
مه‌حمود سه‌نگاوی باس له‌ ده‌سپێشخه‌ریه‌كه‌ی پاڤێڵ تاڵه‌بانی و گرفتەکانی ناو یەکێتی دەکات


🔰🔰
http://www.dengiamerika.com/a/3739677.html
___________________
@dengiamerika
#بەهۆی‌سنووردارکردنی‌کۆنفراسە_ڕۆژنامەوانییەکانی‌ ڕەخنە لە کۆشکی سپی دەگیرێت

🔰🔰
http://www.dengiamerika.com/a/3739564.html


ڕۆژی هەینی کۆشکی سپی ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا پاش ئەوەی ڕێگەی گرت لە ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندن بەشداری لە پرسیار و وەڵامی ڕۆژانەی گوتەبێژی کۆشکی سپی شان سپایسەر بکەن.

چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی کە ڕەخنە لە سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەگرن لە ناویاندا کەناڵی CNN و ڕۆژنامەی The New York Times یش لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیانە دەرکراون.

ژمارەیەک دەزگای وەکو Breitbart News، تۆڕی دەنگوباسی One America و واشنتۆن تایمس کە بە شێوەیەک پشتیوانی لە ترامپ دەکەن ڕێگەیان پێدەدرێت بڕۆن یان بانگهێشت کراون بۆ بەشداری کردن لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیانەی شان سپایسەر.

ڕێگە بە دەزگا ئاساییەکانی تریش دراوە بەشداری بکەن وەکو کەناڵەکانی ABC, CBS, NBC و Fox .

ژمارەیەک لە دەزگاکانی تریش وەکو ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد ڕایگەیاندووە بەشداری ناکات بۆ هاوسۆزی دەربڕین بۆ ئەو دەزگایانەی کە قەدەغە کراون.

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی بانگهێشت نەکرابوو بۆ بەشداری کردن لە کۆنفراسی ڕۆژنامەوانی شان سپایسەر و ئامادەی کۆبونەوەکە نەبوو لەگەڵ سپایسەر.

کۆبونەوە داخراوەکە، لە ئۆفیسی سپایسەر ئەنجام درا لە بری کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەی بەردەم کامێراکان.

کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی، کە ڕێکخراوێکی ڕۆژنامەوانانە کە کارەکانی سەرۆک ڕووماڵ دەکەن، دەستبەجێ ڕەخنەیان لەو کردارەی ڕۆژی هەینی کۆشکی سپی کرد و گوتی زیاتر تاوتوێی دەکات.

____________________
🌐ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به هه‌ڤاڵان و ناسیاوه‌کانتان بناسین 🔰🔰

https://t.me/joinchat/AAAAAEHDYtYizIU5z1Bm3Q
بەرپرسێكى مافى مرۆڤ : ڕێژەى كاركردن بە منداڵان زیادیكردووە

🔰🔰
http://www.dengiamerika.com/a/3739573.html
_____________________
@dengiamerika
#سه‌ره‌کی


🌐ڕۆژنامەوان شیفا گەردی لە موسڵ دەکوژرێت

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چیندراوی داعش شیفا گەردی ڕۆژنامەنوسی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە موسڵ گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی شەممە تۆڕی میدیایی ڕووداوە هەواڵی گیان لە دەستدانی یەکێک لە بێژەرە سەرەکییەکانی ڕاگەیاند لە کاتێکدا ڕووماڵی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕۆژئاوای موسڵی دەکرد و یونس مستەفای وێنەگری بریندار بوو.

لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵەوە شیفا بەرنامەیەکی بەناوی فۆکس موسڵ دەستپێکرد.

لەوەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەوان بریندار بوون و لە مانگی 10دا ڕۆژنامەوانێکی کەناڵی تەلەفیزیۆنی عێراقی لە دەمی ڕووماڵکردنی شەڕەکانی موسڵ کوژرا.

__________________________

🌐ده‌نگی‌ئه‌مه‌ریکا به هه‌ڤاڵان و ناسیاوه‌کانتان بناسین 🔰🔰

https://t.me/joinchat/AAAAAEHDYtYizIU5z1Bm3Q
ڕۆژنامەوان شیفا گەردی لە موسڵ دەکوژرێت

🔰🔰
http://www.dengiamerika.com/a/3739638.html
______________________
@dengiamerika
#سه‌ره‌کی

🌐پێشڕەوییەکانی هێزی عێراقی لە ڕۆژئاوای موسڵ


سەرکردەیەکی هێزی عێراقی ڕادەگەیەنێت سەربازانی عێراقی لە ڕۆژی شەممە زیاتر پێشڕەویان بۆ ناو ڕۆژئاوای موسل کرد لە کاتێکدا ڕووبەڕووی بەرگرییەکی توندتری چەکدارانی داعش بوونەتەوە.

ژەنەڕاڵی هێزی تایبەتی عێراقی عەبدولوەهاب ئەلسەعدی ڕایگەیاند هێزەکانی زۆر لەسەر خۆ بەرەوپێش دەڕۆن و چەکدارانی داعش بە هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، سێرەگر و دەیان موشەک وەڵام دەدەنەوە. ناوبراو گوتیشی سەدان کەسی سیڤیل لە شوێنی شەڕەکە هەڵاتوون.

بەهۆی هێرشی موشەکەکان چەند کەسێک کوژراون و.........

#زیاتر ↙
http://www.dengiamerika.com/a/3739760.html

__________________

@dengiamerika

🌐ده‌نگی‌ئه‌مه‌ریکا به هه‌ڤاڵان و ناسیاوه‌کانتان بناسین
🌐ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی هەڵوێستی جیاوازی لەسەر ئیسلام هەیە

🔰🔰
http://www.dengiamerika.com/a/3739800.html
__________________
@dengiamrika
#سه‌ره‌کی

🌐ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی هەڵوێستی جیاوازی لەسەر ئیسلام هەیە

ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا بە پێی ڕاپۆرتان بە ستافەکەی ڕاگەیاندووە ئەو موسوڵمانانەی کە کاری تیرۆرستی ئەنجام دەدەن نێوی ئیسلام خراپ دەکەن، ئەم هەڵوێستە جیایە لە هەڵوێستی ڕاوێژکارە باڵاکانی تری سەرۆک ترامپ.

بە پێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ژەنەڕاڵ هێربرت ڕەیمند مك‌ماستەر بە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕاگەیاندووە کە بەکارهێنانی دەستەواژەی " تیرۆرسمی ڕادیکاڵی ئیسلامی" ئەنجامی باشی نابێت لەبەر ئەوەی کردارە تیرۆرستییەکان " نائیسلامین"

#زیاتر ↙

http://www.dengiamerika.com/a/3739800.html
______________

@dengiamerika

🌐ده‌نگی‌ئه‌مه‌ریکا به هه‌ڤاڵان و ناسیاوه‌کانتان بناسین
#جیهان

🌐کاربەدەستێکی بەریتانیا: چەکدارانی داعش پلان دادەنێن هێرش بکەنە سەر بەریتانیا


سەرۆکی نوێی دەزگای دژە تیرۆری بەریتانیا دەڵێت چەکدارانی داعش پلان دادەنێن هێرشی هەڕەمەکی بکەنە سەر هاوڵاتیانی بێتاوان لە بەریتانیا، لەو شێوە هێرشانەی کە سوپای ئیرلەندا 40ساڵ لەمەوبەر ئەنجامیدا.

لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سەندەی تێلیگراف ماکس هێڵی پارێزەری یاسادانەر سەبارەت بەو بابەتانەی پەیوەندی هەیە بە تیرۆرەوە وتی توندڕەوان شارەکان دەکەنە ئامانج و مەترسییەکی گەورەی بەردەوامن کە هیچ کەس لە ئێمە ناتوانێت نکۆڵی لێبکات.

هەروەها وتیشی " لەبەرئەوە بەبێ هیچ گومانێک پێم وایە مەترسییەکی زۆر گەورە و بەردەوام هەیە کە هیچ لەو مەترسییانە کەمتر نیە کە لە ساڵەکانی هەفتادا لەندەن ڕووبەڕووی بۆوە کاتێک کە سوپای کۆماری ئیرلەندا چالاک بوو."

شایەنی باسە کاربەدەستانی بەریتانیا چەند جارێک وتویانە چەکدارانی داعش مەترسییەکی گەورەن و بەریتانیا دەکەنە ئامانج.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

__________

@dengiamerika

🌐ده‌نگی‌ئه‌مه‌ریکا به هه‌ڤاڵان و ناسیاوه‌کانتان بناسین
🔰🔰

https://t.me/joinchat/AAAAAEHDYtYizIU5z1Bm3Q
#سه‌ره‌کی


🌐ئەوروپا و پەنابەرانی موسڵمان

بە پێی ڕاوەرگرتنێکی ئینستتوتی چاتام هاوسی لەندەن مشتومڕەکان لە ئەورپا لەسەر فەرمانی سەرۆک ترامپ بۆ قەدەغەکردنی وڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینە ئیسلام بۆ ناو ئەمەریکا وای کردووە خەڵکی پشتیوانی ڕیبازێکی لەو جۆرە بکەن. پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا هێنری ڕیجوێڵ لە ئەڵمانیا دەڵێت ڕاوەرگرتنەکان نیشتان دەدەن پشتیوانی لە کۆتایی هێنان بە کۆچبەری ئیسلام گەیشتووەتە لەسەدا 55 لە سەرانسەری 10 وڵاتی ئەوروپادا...

زیاتر ↙



http://www.dengiamerika.com/a/3740675.html
__________________________
@dengiamerika

🌐ده‌نگی‌ئه‌مه‌ریکا به هه‌ڤاڵان و ناسیاوه‌کانتان بناسین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات

🔰🔰
http://www.dengiamerika.com/a/3740471.html
_________________
🆔 @dengiamerika
سەرۆکی نوێی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان



🔰🔰
http://www.dengiamerika.com/a/3740531.html
_____________
🆔 @dengiamerika
#سه‌ره‌کی

#سەرۆکی‌پێشووی‌ئێران‌ نامەیەکی ‌کراوە‌‌ بۆ #سەرۆکی‌ئەمەریکا دەنێرێت

http://s4.img7.ir/746ar.jpg
سەرۆکی تونڕەوی پێشووی ئێران مەحمود ئەحمەدی نەژاد نامەیەکی کراوەی بە زمانەکانی ئینگلیزی و فارسی بۆ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ نوسیوە، ستایشی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات بۆ ئەوەی کە دەڵێت " ڕاستگۆیانە باس لە سیستەمی سیاسی و پێکهاتەی هەڵبژاردن لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات لە نەگونجاو و گەندەڵ تیادان".

لەم نامە دوورودرێژەیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردۆتەوە ئەحمەدی نەژاد ڕەخنە لە بڕیارە سەرۆکایەتییەکەی دانۆڵد ترامپ دەگرێت سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە 7 وڵاتەوە بۆ ئەمەریکا کە ئێران یەکێکە لەو 7 وڵاتە و نوسیویەتی " هاوچەرخانە بوونی ئەمەریکا پەیوەندی بە هەمو وڵاتانەوە هەیە". ئەحمەدی نەژاد لە نامەکەیدا دانیش بەوەدا دەنێت کە نزیکەی 1 ملیۆن ئێرانی لەو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەژین.

پێشتریش ئەحمەدی نژاد ژمارەیەک نامەی تری بۆ سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکا نوسیوە لەوانە سەرۆک باراک ئۆباما و سەرۆک جۆرج بوش.

______________________
@dengiamerika

🌐ده‌نگی‌ئه‌مه‌ریکا به هه‌ڤاڵان و ناسیاوه‌کانتان بناسین 🔰🔰
https://t.me/joinchat/AAAAAEHDYtYizIU5z1Bm3Q
کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ لەوانەیە پاڵپشتی لە لێکۆڵینەوەیەک بکات سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمەریکا لە یەمەن

🔰🔰
http://www.dengiamerika.com/a/3740733.html
__________________
🆔 @dengiamerika