🌎HawramanNews 🌎هەورامان‌نیوز 🌎
8.99K subscribers
21.6K photos
3.84K videos
17 files
19K links
ماڵپەڕی هەورامان‌نیوز☟
http://www.hawramannews.net

پەیوەندی
@hawramannewss

🌎#هەورامان‌نیوز:
‍

https://telegram.me/hawramanews
Download Telegram
Forwarded from عکس نگار
‍ بەشی دووەم

دوای ئەم ئاڵوگۆڕە دەبێت سیاسییەكانی باشووری كوردستان لە خۆیان بپرسن. كێشەی ئێمە لەگەڵ مانەوەی سوپای ئەمریكایە یان لە گەڵ ناوەندی عێراق. ئێمە لەدوای ڕوخانی فاشیزمی بەعسەوە چووینەتە ناو كۆمارەكەوە، پێگەی سیاسیی و ئابووریمان هەیە، لە سەرۆك كۆمارەوە تا بەڕێوەبەری وەزارەتەكان شوێنمان هەیە. موچەی فەرمانبەرەكانمان لە عێراقەوە دێت، نەوتەكەمان(جگە لە قاچاخ) لە ژێر كۆنترۆڵی عێراقدایە، لە داهاتووشدا هێزەكانی پێشمەرگە دەخرێنە ناو مەنزومەی سوپای عێراقەوە، سنوورەكان چاویان لەسەرە بخرێنە ناو سیستەمی ناوەندەوە، بەشێك لە پاڵاوگە و بەنداوەكان خراونەتە سەرناوەند. بەشێك لە داهاتی ناوخۆ دەچێتەوە ناوەند، ناوچە جیاكراوەكانی هەرێم كێشەكانیان زیاتر بووە و بەردەوامیش دەبێت. ئەمانەو چەندین پرسی تر، كێشەی ئێمەی باشووری كوردستان گرێدەدات بە عێراقەوە، نەك مانەوەی سوپای ئەمریكاوە. ئیتر بۆچی بترسین كە سوپای ئەمریكا جێمان دەهڵێیت؟ بۆچی لەبری ئەوە سەرلەنوێ‌ بیر لەوە نەكەینەوە، وەك تیم(كە ڕوونادات) لە ناوەند سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكان نەبین؟ بۆچی پشت ببەستین بە چەند مارێنزێك؟ كەی هێرشێكی ڕاستەقینە بۆ سەر هەرێم هەبووە، چ لە ئێرانییەكان، یان لە توركەكان، مارێنزەكان بەرگریان كردووە؟ سوپای توركیا لە باشوورە، ئێران بە چەندین فۆڕم لە باشوورە، عەرەب بەچەندین فۆڕم لە باشوورە، سوپاسی ئەمریكا كە لێرەبوو چیكرد؟  

گوتاری سیاسیی ئەمریكا لەم سەردەمەدا ڕوونە، ناوەندی بەهێزی دەوێت. بەدوای ئابووریدا دەگەڕێت. هەموو كوردێك لەم گوتارە تێدەگات. بەڵام سیاسییەكانی ئێمە نایانەوێت بە وردی ناوماڵەكە چاك بكەن، هەوڵدەدەن گوتاری ترس بەرهەم بهێنن، بۆئەوەی كێشەكانی ناوەوە فڕێدەنە دەرەوە. هیچ گەلێكی خاوەن ئایدیا خۆی بە داگیركەردا هەڵناواسێت، چونكە داگیركەر لە هەر فۆڕمێكدا بێت بەرژەوەندییەكانی خۆی بۆ گرنگترە تا چارەنووسی گەلەكان. مادام ئێمە چووینە ناو كۆماری عێراقەوە، كەواتە كێشەكانی ئێمە لەناو كۆمارە نەك لە ئەمریكا. ئەشێت ئەمریكا لە ڕووی سیاسییەوە وەك هاوپەیمان بمێنێتەوە، بەڵام بۆ هەمیشە نابێتە قەڵغانمان، ئەوەی پێویستە لە سیاسییەكانمانی بپرسین:چیدەكەن لەگەڵ ناوەنددا، چیدەكەن بۆ ناوخۆی هەرێم.

ئەوەی بۆ هەرێم زۆر جێگەی ترسە، ناوماڵەكەی خۆیەتی. ڕاستییەكەی هەرێم لە ڕووی ئاكاری بەڕێوەبردنەوە داڕزیووە. گەندەڵی، شكاندنی كەسایەتی مرۆڤی كورد، كێڵگەی نۆكەر بۆ بێبەهاكردنی بەهاكانی كورد، جیاوازی چینایەتی، ناكۆی حیزبی، سنووری جوگرافی حیزبی، شێواندنی دونیای كورد بە میدیای ئاڕاستەكراو، زۆری بێكاری، نەبوونی پڕۆژەی بوودجە، هەڵوسینی پەڕلەمان و هتد. ئەمانە ترسن، ئەمانە كێشە بنەڕەتییەكانی ئێمەن. كاتێك ئێمە دیوە لاواز و پڕخەوشەكەی خۆمان نابینین و ماڵێكی پەرتەوازەمان هەیە، بۆچی چاوەڕێ بین ئەویتری سوپای بێگانە لەگەڵماندا بێت؟ ئێمە گەلێكین چەندین شكستمان بینیوە، بەڵام هەرگیز چاوەڕان نەبووین سیستەمە سیاسییەكەی خۆمان تا ئەو ئاستە وێرانمان بكات، كە گەنجێك ئینتیمای بۆ خاكەكەی و ناسنامەكەی نەمێنێت.
كاتێك تەماشای ڕۆژئاوای كوردستان دەكەین، دەزانین لە ڕووی سەربازییەوە شكستیان هێنا، بەڵام لە ڕووی ئاكاری بەڕێوەبردن و كەسایەتییەوە ماون. دەتوانن لە داهاتوودا بەو ئاكارە بەرزەی بەڕێوەبردن بچنە قۆناغێكی ترەوە، كە چارەنووسی گەلی كورد لەو پارچەیە گۆڕانكاری بەسەردا بێت. ئەمما ئێمەی باشووری گەلێكی پاكمان هەیە، كەچی سیستەمە سیاسییەكەمان دەیەوێت فێری كاری بەدی بكات، دەیەوێت گەندەڵی تا ئاستی خوارەوە ببات و كەسایەتییەكانی داڕزێنێت. ئەگەر سیستەمە سیاسییەكەمان دەستكاری ئاكاری خۆی بكات، هیچ ترسێك لەسەر ئێمە نییە. بۆیە سوپای ئەمریكا ڕۆیشتووە، ئاساییە با بڕوات. بەڵام ئێمە لە ڕووی سیاسییەوە چیدەكەین؟ لە ڕووی ئابوورییەوە چیدەكەین؟ لە ڕووی جوگرافییەوە پڕۆژەمان چییە؟ لە ڕووی چارەسەركردنی خەوشەكانی خۆمانەوە چۆن دەست پێبكەین؟ ئەمانە پرسیاری ئێمەن، نەك مانەوە و ڕۆیشتنی سوپای ئەمریكا.

                                                                                            نەبەز گۆران


ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەورامان‌نیوز / ئینستاگرام
➖➖➖➖➖➖➖     
🆔
@hawramanews
➖➖➖➖➖➖➖
👍2❤1🥰1👏1
تـاقە دارێکی بــــەرزی سەریاڵم
هاوڕێی هەتاو و شنەی شەماڵم

پێم وا لە زەوی و سەر لە ئاسمان
بێــــزارم لە خـــەم ڕزگارم لە ژان

دەورم بەفراوەو کانیاوی کوێستان
وەک پــاسەوانم لـــەسەر دارستان

لەوەرزی بـەهار بۆ شادی و سـەیران
لێم کۆ دەبنەوە هـەموو پیر و جوان

ئەیکەنە خۆشی و چەپڵە و پێکەنین
دەورم گـوڵزارە و گــوڵاڵەی نەخشین

کاتی خـــۆرەتاو لە وەرزی هــاوین
هاوڕێی جووتیار و ڕێبوارم لە تین

گەڵای سەوزی زۆر ئەپۆشم لەبەر
سێبەرم جــوانە لە شاخ و کەمەر

لە وەرزی خــەزان ماتەمی پاییز
دێنــە دیــدارم بــە یادی ئــازییز

هـەر کەسێ زامی دڵی بە کوڵە
ڕووخساری  زەردی منی  بەدڵە

لە بــەفرانبار و هــەڵمەتــی زستان
ئەبم بە هێمای  هەوڵ و ڕاوەستان

بە هیوای هەستان لە ئاستی سەهۆڵ
هێشتا سـەربەرزم لەسەر شاخ و دۆڵ

بــەڵام داخەکەم خــەڵکێ بـە بێ‌کار
جەستەم هەڵئەدڕن ئەیکەن بریندار

بە چەقۆ و بزمار یا بڵێسەی ئار
لاشەم زام ئەکەن بابێتە یادگار

کۆمەڵێ‌تر دێن بۆ دەور و بەرم
ئاگر بەر ئەدەن  لەژێر سـێبەرم

توخوا وامەکەن منیش گیاندارم
ژینم لێ مــەکەن زۆر بـــریندارم
✍ #فەرهاد_فەیزوڵڵاهی(فارووق) جوانڕۆ
❤5👍2🥰1👏1
🔴بەپەلە،،، وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ ٤٠٥ لەسەر ڕێگای سەقز–مەریوان؛ چوار قوربانی لێکەوتەوە

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا، تەکسییەکی جۆری پژۆ ٤٠٥ لەسەر ڕێگای سەقز–مەریوان، لە نزیکی گوندی تاڵەجەر، وەرگەڕاوە و کەوتووەتە ناو دۆڵێکەوە

لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا، کەسێک گیانی لەدەست داوە و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دۆخی تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری خێرای پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.


ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەورامان‌نیوز / ئینستاگرام
➖➖➖➖➖➖➖     
🆔
@hawramanews
➖➖➖➖➖➖➖
👍3😢3😨2❤1😱1👀1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە دژی بوونی کورد گەورە و بچووکی عەرەبە هاوبیرە داعـ.شییەکان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

هەروەها خۆپیشاندەران ئاڵایەکی هاوشێوەی داعـ.شیان بەرزکردووەتەوە.

هاوکات، هێزێکی ئەمنی ڕووی لە شارەکە کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خۆپیشاندانەکە.



ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەورامان‌نیوز / ئینستاگرام
➖➖➖➖➖➖➖     
🆔
@hawramanews
➖➖➖➖➖➖➖
😐3👎1😁1🤪1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
⭕️ڤیدیۆی نوێ گەیشت؛ لە ئاسمان و زەوی، نمایشی فڕۆکە ئەمریکییەکانی هێزی ئاسمانیی عێراق بە بۆنەی کشانەوەی هاوپەیمانان ببینە



ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەورامان‌نیوز / ئینستاگرام
➖➖➖➖➖➖➖     
🆔
@hawramanews
➖➖➖➖➖➖➖
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤯3👍1👎1🔥1😁1😡1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
⭕️دماو چڵ ساڵا جادەو دەگاو ناوێ، جەهەورامان قیرتاو کریا
قیرتاو کردنی گوندی ناو . لەدوای چڵ ساڵ چاوەڕوانی. لەهەورامانی ڕۆژهەڵات.. قەزای سەوڵاوا


ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەورامان‌نیوز / ئینستاگرام
➖➖➖➖➖➖➖     
🆔
@hawramanews
➖➖➖➖➖➖➖
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👍2👏2🥰1
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👍2❤1
🚨لە شارۆچكەی كەنوولەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان فستیڤاڵی هەنگوور بەڕێوەچوو

لەو فستیڤاڵەدا بە هەزاران كەس لە خەڵكی پارێزگاكانی سنە و كرماشان بەشدار بوون


ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەورامان‌نیوز / ئینستاگرام
➖➖➖➖➖➖➖     
🆔
@hawramanews
➖➖➖➖➖➖➖
❤2
🔴مەسعود بارزانی لە ڕێوڕەسمێکدا دۆخی ناوچەکەی زۆر هەستیار زانی و ڕایگەیاند کەس نازانێت بەرەو کوێ دەچێت. ئەو وتی کەس ئێمە ناپارێزێت، نە ئەمریکا و نە ئەوروپا نایەن شەڕمان بۆ بکەن، بۆیە دەبێت تەنها پشت بە خۆمان ببەستین. بە وتەی ئەو، هەرێمی کوردستان لەو شەڕە گەورەیەی مانگی شوباتی ڕابردوو و لە بەڵایەکی گەورە پارێزراوە. ئاشکرای کرد تا ئێستا زیاتر لە 1000 درۆن و مووشەک گیراونەتە هەرێم، کە نیوەیان لە ئێرانەوە و نیوەکەی تریش لەلایەن هاوپەیمانەکانی ئێران لە عێراقەوە هاتوون، هەر جارێکیش بەهانەی زانیاری هەڵەیان هێناوەتەوە. بارزانی باسی لەوە کرد کە دەیانەوێت باشترین پەیوەندییان لەگەڵ ئێران، تورکیا و وڵاتانی تردا هەبێت و هیوادارن شەڕ بە ئاشتی کۆتایی بێت. سەبارەت بە بەغداد، پەیوەندییەکان باشن و تەنها بەپێی دەستوور داواکاری پێشکەش دەکەن. لە کۆتاییدا ئاماژەی بە ڕێککەوتنی نێوان نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری کرد و وتی ئەگەر جێبەجێ نەکرێت، بیر لە هەڵوێستی خۆیان دەکەنەوە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەورامان‌نیوز / ئینستاگرام
➖➖➖➖➖➖➖     
🆔 @hawramanews
➖➖➖➖➖➖➖
❤5
🔴لە ئاوایی لارانی سەربە بانەوڕێی پاوەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هاوڵاتیەك بەناوی تەحسین فیروزی لە سەر داری گوێز كەویە خوار و گیانی لەدەست دا


ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەورامان‌نیوز / ئینستاگرام
➖➖➖➖➖➖➖     
🆔
@hawramanews
➖➖➖➖➖➖➖
🥰1💔1
🔴لە شیرەمەری لای هەورامان تەختی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هاوڵاتیەك بەناوی محەمەد عەبدۆڵای لەتیف لە سەر داری گوێز و كاتی گوێزتەكاندن كەوتە خوار و بەهۆی قورسی برینەكانی بە كۆپتەریفریاكەوتنی خێرا گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی سنە


ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەورامان‌نیوز / ئینستاگرام
➖➖➖➖➖➖➖     
🆔
@hawramanews
➖➖➖➖➖➖➖
👍1
🔴سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران هوشداریی دایە ئەمریكا و ڕایگەیاند لە هەر ئەگەرێكدا چ پێش و چ پاش هەڵبژاردنەكانتان بتانهەوێ هێرشمان بكەنە سەر بە تونترین شێوە بەرژەوەندییەكانتان بە ئامانج دەگرین


ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەورامان‌نیوز / ئینستاگرام
➖➖➖➖➖➖➖     
🆔
@hawramanews
➖➖➖➖➖➖➖
👍2
🔴گرووپێكی چەكداریی بەلووچ لە بمپوور هێرشی كردە سەر دوو ئۆتۆمبێلی هێزە سەربازیەكانی ئێران و لە ئەنجامدا 2 هێزی حكومەتی كوژران و یەكیش بریندار بوو


ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەورامان‌نیوز / ئینستاگرام
➖➖➖➖➖➖➖     
🆔
@hawramanews
➖➖➖➖➖➖➖
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🚨لەعەرەبی سوننە بێ وێژدانترین و بێ اخلاقترین لەسەر زەوی نیە
🔷ئەمانە هاوزمان و هاووڵاتی خۆیانن بە الله و اکبر بەدیلی دەیانکوژن



ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەورامان‌نیوز / ئینستاگرام
➖➖➖➖➖➖➖     
🆔
@hawramanews
➖➖➖➖➖➖➖
😢10❤4😱1🥴1😐1
🚨ئیسرائیل هیوم: ئەمریكا بە ئیسرائیل ڕێی داوە كە لە ئاسمانی عەراقدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی گرووپە میلیشیاییەكانی حەشدی شەعبیی سەر بە ئێران بكاتەوە

ڕۆژنامەكە ئیشارەی بەوە داوە بۆ ئەو مەبەستەش سوپای ئیسرائیل و مووساد ئامادەكاری تەواویان كردووە



ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەورامان‌نیوز / ئینستاگرام
➖➖➖➖➖➖➖     
🆔 @hawramanews
➖➖➖➖➖➖➖
👏2😁1
🚨لە شاری سەقز دوو هاوڵاتی بە تەقینەوەی بتڵی گاز گیانیان لەدەست دا


ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەورامان‌نیوز / ئینستاگرام
➖➖➖➖➖➖➖     
🆔 @hawramanews
➖➖➖➖➖➖➖
😢4😱1