المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء 🇮🇶
✔
28.4K subscribers
41.2K photos
1.77K videos
1.56K files
6.36K links
القناة الرسمية للمكتب الاعلامي لرئيس مجلس الوزراء السيد علي فالح الزيدي .
Download Telegram
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بەڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی لە میسر لەگەڵ ره‌وه‌ندی عێراقی کۆدەبێتەوە
......

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لەگەڵ ره‌وه‌ندی عێراقی نیشته‌جێی میسر کۆبووەوە، لەچوارچێوه‌ی سەردانەکەی ئێستای بۆ قاهیرە، کە تیدا رێوره‌سمی ئێوارەخوانێك وه‌كو ڕێزلێنان لەبه‌ڕێزیان و شاندی یاوەری، لە باڵیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە سازكرا.

بەڕێز سودانی شانازی و خۆشحاڵی خۆی بە دیداری ره‌وه‌ندی عێراقی دەربڕی، کە عێراقێكی بچووك لە هەموو پێكهاته‌كان پێکدەهێنن و ره‌نگدانه‌وه‌ی میهرەبانی و بەها و بنەماکانی عێراقیەکان دەده‌نه‌وه‌.

به‌ڕێزیان ئاماژەی بە ئامانجی سەردانه‌كه‌ی بۆ کۆماری میسری عەرەبی دا، و خواستی بەرزکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ برایان لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها ئاراستەی حکومەت بەرەو بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی خسته‌روو، به‌مه‌به‌ستی بەدیهێنانی خواست و ئاواتی هەموو عێراقییەکان، له‌عێراقێکی ئارام و سەقامگیر، و جددییەکەی لە گۆڕینی عێراق، بۆ وۆرک شۆپێک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوەی لەدەستی دراوە و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری به‌هاوڵاتیان.

ئەمانەی خوارەوە گرینگترین ئەو وته‌كانی به‌ڕێز سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانه‌ لەگەڵ خێزانە عێراقییەکان کە لە میسر نیشتەجێن:

🔷 پەیوەندی ئێمە لەگەڵ میسر لەسەر بنەمای مێژوویەکی هاوبەشە، هەروەها گرنگی ڕۆڵی عێراق و میسر لەسەر گۆڕەپانی عەرەبی و ناوچەیی دووپات دەکەینەوە.

🔷 ئێمە هەڵوێستی میسر لە دوای ساڵی 2003 لەگەڵ عێراق لە وێستگە جیاجیاکان بەرز دەنرخێنین، و پاڵپشتییەکەی لە شەڕی دژی تیرۆر، هەروەها وتارە میانڕەوەکانی دامەزراوەی ئەزهەر ئەلشەریف بەرز دەنرخێنین.

🔷 هاوکاری عێراق و ئوردن و میسر، و ئەوەی لەلایەن حکومەتەکانی پێشووەوە دامەزرا، بابەتی بایه‌خدانی حکومەتەکەمانە، و له‌به‌رنامه‌ی ویزاریدا جێگیركراوه‌.

🔷 ئێمە جددی و خواستێکی ڕاستەقینەمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ میسر.

🔷 لە سەردانەکەماندا بۆ میسر ژمارەیەک له‌پیاوانی كار لە کەرتی تایبەتی عێراقی کە کەرتێکی بەهێز و چالاکە لەگەڵمانن.

🔷 بەرژەوەندی دەوڵەت و ئاراستەی حکومەت وا دەخوازێت کە کەرتی تایبەت هاوبه‌ش بێت لە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانمان لەگەڵ برا و دۆستان و ئەمەش ڕێبازێکە کە حکومەت دەیگرێتەبەر.

🔷 حکومەت بەرنامەیەکی واقیعی وشایسته‌ی جێبه‌جێكردنی داڕشتووە، ئەمەش لە بودجەیەکی سێ ساڵەدا پشتڕاستکراوەتەوە، کە ڕەنگدانەوەی بەرنامەی حکومەتە، و دەبێتە فاكته‌ری هاریكار بۆ سەقامگیری دارایی و ئابووری وڵات.

🔷 دەستمان کردووه‌ بە دروستکردنی شاری نیشتەجێبوونی نوێ و گرێبەستمان ئه‌نجامداوه‌ بۆ دروستکردنی پرد و تونێل، هەروەها پلانمان هەیە له‌دوای پەسەندکردنی بودجە، عێراق ببێتە وۆرکشۆپێک لە سەرجەم پارێزگارەکان بۆ دروستکردن و ئاوەدانکردنەوە.

🔷 لە کەرتی وزە و غازدا، لە ماوەی شەش مانگدا، ئەوە به‌ده‌ستهاتووه‌ كه‌ پێشتر بەدەست نەهاتبوو، بە تایبەتی لە ڕووی وەبەرهێنان لە غازی هاوڵدا.

🔷 لە کۆتایی ئەم مانگە یان لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی داهاتوودا گه‌ڕی شەشەم ڕادەگەیەنین، وبۆ یەکەمجاریشه‌ وەبەرهێنان له‌غازی سروشتی لە بیابانی ئەنبار و نەجەف و نەینەوا ئه‌نجام ده‌درێت.

🔷 ئێمە سەرنجمان لەسەر میراتی قورس و کەڵەکەبوو نەبوو، بەڵکو دیدگا و بەرنامە و ئەولەویەتمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم میراتە.

🔷 حکومەتەکەمان بنه‌مایی دیپلۆماسی بەرهەمدار لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆیدا گرتۆتەبەر.

🔷 دەستمان کرد بە دارشتنی پەیوەندییەکانمان بەپێی دیدگای ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی هاوبەش و هاوبەشیه‌ ئابووریه‌كان.

🔷 لە ئەڵمانیا گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس ئه‌نجامداوه‌ بۆ چاککردنەوەی وێستگەکانی کارەبا لە ماوەی پێنج ساڵدا، ئه‌مه‌ ڕێکارێک کە 30%ی تێچووی چاککردنەوە بۆمان دابین ده‌كات.

🔷 پڕۆژەی (رێگای گەشەپێدان)مان دامەزراند، کە بۆ ناوچه‌كه‌ و جیهان گرنگە، دواتر کۆنگره‌ی ویزاریمان لە بەغدا سازكرد، قۆناغی یەکەمی به‌نده‌ری فاو لە ناوەڕاستی ساڵی 2025 دا تەواو دەبێت.

🔷 عێراق بووەتە وڵاتێکی سەرەکی ناوچەکە، بەڕێگەی ڕۆڵه‌كه‌ی لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان و نزیککردنەوەی را و بۆچوونه‌كان.


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
12ی حوزەیران- 2023
رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني يلتقي الرئيس المصري في القاهرة
••••••••••

التقى رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني، في قصر الاتحادية، صباح اليوم الثلاثاء، رئيس جمهورية مصر العربية السيد عبد الفتاح السيسي، وذلك ضمن زيارته الرسمية إلى القاهرة، التي وصلها يوم أمس على رأس وفد حكومي رفيع.

وجرى خلال اللقاء التباحث في العلاقات الثنائية بين البلدين، التي تشهد تقدمًا ملموسًا على مختلف المستويات والصعد، ومناقشة أبرز القضايا الإقليمية والدولية ذات الاهتمام المشترك.

وشهد اللقاء التأكيد على مواصلة التعاون المتبادل، وترجمته إلى واقع عمل ملموس، بهدف تعزيز الشراكة بين البلدين.

وأكد السيد رئيس مجلس الوزراء أهمية إنضاج العمل المشترك، لمواجهة مختلف التحديات والأزمات، وتحقيق التكامل في مجالات عدة، بما يسهم في تحقيق التنمية المستدامة للبلدين والمصالح المتبادلة لشعبيهما.

من جانبه، رحب الرئيس المصري السيد عبد الفتاح السيسي بزيارة السيد رئيس مجلس الوزراء إلى مصر، مؤكدًا عمق العلاقات الأخوية بين البلدين الشقيقين، كما عبر عن تقديره لدور العراق وجهوده في دعم استقرار المنطقة واستدامة الأمن فيها، وأشار إلى رغبة مصر في توسعة آفاق التعاون مع العراق في مختلف المجالات، ضمن شراكة طويلة الأمد تعزز التنمية لكل الشعوب الشقيقة والصديقة.

•••••
المكتب الإعلامي لرئيس مجلس الوزراء
13- حزيران- 2023
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بالفيديو/ رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني يلتقي الرئيس المصري في القاهرة.
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی لە قاهیرە لەگەڵ سەرۆکی میسر کۆبووەوە
•••••••••

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆشکی ئیتیحادیە، لەگەڵ سەرۆکی کۆماری میسر عەرەبی بەڕێز عەبدولفەتاح سیسی کۆبووەوە، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ قاهیرە، کە دوێنێ بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت گەیشتە ئەوێ.

لەکۆبوونەوەکەد باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد کە پێشکەوتنی بەرجەستەن لە ئاستە جیاجیاکاندا بەخۆیەوە دەبێنن، هەروەها گرنگترین پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرد کە جێگەی بایەخی هاوبەشن تاوتووێیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوە لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری هاوبەش و وەرگێڕانی بۆ واقیعێکی کاری بەرجەستە، بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی پێگەیشتنی کاری هاوبەش کردەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و قەیرانە جۆراوجۆرەکان، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لەبەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ هەردوو وڵات وبۆ بەرژەوەندی هاوبەشی گەلەکانیان.

لەلایی خۆیەوە سەرۆک کۆماری میسر بەڕێز عەبدولفەتاح سیسی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ میسر دەربڕی و جەختی لە قووڵایی پەیوەندیی برایەتی نێوان هەردوو وڵاتی برای کردەوە، هاوکات پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵ و هەوڵەکانی عێراق لەپشتگیریکردنی سەقامگیری و بەردەوامیی ئاسایشی ناوچەکە ڕاگەیاندن، و ئاماژە بە خواستی میسر دا بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، لە چوارچێوەی هاوبەشییەکی درێژخایەندا کە پەرە بە گەشەپێدان دەدات بۆ هەموو گەلانی برا و دۆست.


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران
13ی حوزەیران- 2023