فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەڕێز محەمەد شیاع سودانی بەشداری لە مەشق وڕاهێنانی (سەقر الرفیدەین) دەکات، کە لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرەوە ئەنجامدراوە
.....
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی مانۆڕی تاکتیکی (سەقر الرفیدەین)ی کرد، کە لەلایەن سریەکی شەڕەکەروە لە دژەتیرۆر ئەنجامدرا، کەتایبەت بەئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن بۆ ئەو بارمتانەی کە لەناو فڕۆکە و پاسدا ڕفێنراون، بە ئامادەبوونی وەزیری گواستنەوە و بەڕێز سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر.
بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگەیاند، کۆنتڕۆڵکردنی ڕوون و ئاشکرای دۆخی ئەمنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانمانەوە نابێت وایان لێبکات ئیسراحەت و پشوودان بکەن، بەڵکو پێویستە سوود لەکات وەربگرن بۆ مەشق وراهێنان و مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخەکان و گۆڕانکارییە خێراکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان.
بەڕێزیان ستایشی کارامەیی و توانای قارەمانانی دەزگای دژە تیرۆری کرد کە ئەمڕۆ نوێنەرایەتی یەکێک لە پایەکانی هێزە ئەمنییە گرنگەکانی عێراق دەکات، ئەمە جگە لەوەی یەکێکە لەو دەزگایانەی کە بە شێوەیەکی بەرز ڕاهێنراون لە شەڕدا.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سڵاوی لە دەزگای دژەتیرۆر کرد بۆ ئەو کارە قارەمانانەی کە دوایینیان جێبەجێکردنی ئەرکێکی سەرکەوتوو بوو لە چیای حەمرین و ئەنبار چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، لە کوشتنی 27 سەرکردەی تیرۆریستی داعش، داوایی رەحمەت بۆ هەموو شەهیدانی عێراق و چاکبوونەوەی خێرا بۆ پاڵەوانە بریندارەکانی کرد.
لە پەراوێزی ئەم مەشق وراهێنانە سەربازییەدا، بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاگاداری پێشانگای چەکی چۆری دەزگای دژە تیرۆر بوو، هەروەها گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی ورد گرت لەسەر سروشتی کاری ئەو چەکانە، جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت لە پێشینەی کارەکانی دابینکردنی چەکەکان دادەنێت هێزە ئەمنییەکانمان بە چەکی مۆدێرن بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی خۆیان بۆ ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران
1ی حوزەیران- 2022