سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌به‌غدا ئاماده بوو
.....
به‌رێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رپه‌رشتی ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی ده‌رگای عێراقی نیشته‌جێبوون / بوحهیرات كرد، كه‌یه‌كێكه له‌پرۆژه‌كانی نیشته‌جێی كه‌رتی تایبه‌ت له‌شاری به‌غدا.
به‌ڕێزیان له‌وته‌یه‌كی دا له‌م ئاهه‌نگه ئاماژه به‌گرنگی رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت و به‌شداریكردنی له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نیشته‌جێبوونی دا، چونكه هاوبه‌شێكی گرنگه له‌دانانی چاره‌سه‌ریه‌كان و ئه‌و گه‌شه‌پێدانه‌ی كهپلانهكانی حكومه‌ت پشتی پێ ده‌به‌ستێت له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یران و ڕكمانیه خزمه‌تگوزاری و ئابووریه‌كان.
هه‌روه‌ها به‌رێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه‌جێگای شانازیه كۆمپانیا عێراقیه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت له‌مه‌یدانی پێشخستنی عه‌قاری كێبركێی یه‌ك بكه‌ن و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ئاست به‌رز بده‌ن و تواناشیان له‌م بواره‌دا سه‌لمێنراوه.
به‌ڕێزیان روونیكرده‌وه پێشتر له‌ئه‌نجامی نه‌بوونی دیدگایه‌ك سه‌باره‌ت بهنهخشهرێگای چاره‌سه‌ری، بووه هۆی كه‌له‌كه‌بوونی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون. بۆیه حكومه‌ت چاره‌سه‌ركردنی خزمهنگوزاریهكان له‌سه‌رووی كارهلهپێشینهكانی داناوه و به‌پێی چاره‌سه‌ر و سیاسه‌ته‌كانی دروومهودا ده‌بێت، و له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه سه‌ره‌كیه‌كان دهستپپێ ده‌كات و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی ده‌بێت كهلهئایندهدا هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
6ی حوزه‌یرانی 2023