المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء 🇮🇶
✔
28.4K subscribers
41.2K photos
1.77K videos
1.56K files
6.36K links
القناة الرسمية للمكتب الاعلامي لرئيس مجلس الوزراء السيد علي فالح الزيدي .
Download Telegram
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەردانی مۆزەخانەی عێراق دەکات و پێداچوونەوە بەو شوێنەوارانە دەکات کە بەم دواییە گەیێندارینەوە
.....

ئه مڕۆ شه ممه، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی مۆزەخانەی عێراقی له شاری به غدای پایته ختی کرد که گرنگترین پارچەی شوێنواری تایبەت بەمێژووی عێراقی تێدایه، وگەرانێک بەنێو بەشەکانی موزەخانەی کرد ولەم سەردانەدا ئەو سندوقانەی تایبەت بەگەراندنەوەی شوێنوارەکان لەم دواییەدا لەبەریتانیا کەژمارەیان 6ی هەزار پارچەبوو کرانەوە.

بەرێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە میانی وتارێکدا بەبۆنەی ڕۆژی مۆزەخانەی عێراق و وگەراندنەوەی کۆمەڵێک لەپارچە شوێنواری گرنگ، ڕایگەیاند، مۆزەخانەی نیشتمانی دەروازەی زانیاری عێراقە، و یادەوەریمانە کە شانازی پێوە دەکەین، چونکە میراتی گەورەمان بۆی پاراستووە کە شانازی پێوە دەکەین بۆ جیهان، ئاماژەبەوەدا مۆزەخانەکە ماڵی ئێمەیە کە دەبێت منداڵەکانمان ئەوە بناسن، ئەمەش پێویستی بەکارگێری قوتابخانەکان هەیە گەشتی تایبەتی بۆی ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی منداڵەکان بزانن باوباپیرانیان چ شارستانیەتی کەورە وقووڵی بنیاتیاننراوە.

بەڕێزیان دووپاتی کردەوە کە حکوومەت گرنگیدان بەشوێنوار و کلتووری عێراقی لەکارەلەپێشینەکانی خۆی داناوە، هەروەها کار بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم گەراندنەوەی شوێنوارەکانی عێراق لە دەرەوەی وڵات دەکات، کە لەگەراندنەوەی ئەم گرووپە شوێنوارییە گرنگەدا بەرجەستە بووە.

بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کەدەستەی شوێنوار و مۆزەخانەی نیشتمانی ئەرکێکی گەورەیان لەپێشە لە کردنەوە بەڕووی جیهاندا و ڕاکێشانی گەشتیاری شوێنواریی، کە زۆرێک لە وڵاتان کاری لەسەر دەکەن، بەڵام بەداخەوە ئێمە بیری ئەو جۆرە کارانە دەکەین لە عێراق، جەختیشی کردەوە کە دەستەی گەشتوگوزاری و شوێنەوارەکان دەبێت لە ئێستاوە دەست پێبکات بۆ داڕشتنی پلانی کارکردن و بەرنامەیەک بۆ ڕاکێشانی گەشتیاری شوێنواریی، و حکومەت بەسەر هەموو ئەو سەختییانەدا زاڵ دەبێت کە ڕووبەڕووی کارەکانی دەستەکە دەبێتەوە سەبارەت بە ڤیزەی چوونە ژوورەوە یان بەربەستە ئەمنییەکان.

بەڕێز سودانی ئاماژەی بە گرنگی شوێنوارە گەورەکانی عێراق کرد لەسەر ئاستی نیشتمانی وەک یەکێک لە بناغە گرنگەکانی ئەو شوناسە نەتەوەییەی کە ئێمە بەنرخی دەزانین و وەک عێراقییەک یەکمان دەخات، جەختی لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی بوونی ماددەی شوێنوارەکان لە پرۆگرامەکانی خوێندنداو بایەخدانی کردەوە، و سەردانی مۆزەخانەکان بکرێتە بەشێک لە پرۆگرامی خوێندن.

لە مانگی ئایاری ڕابردوو عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ مۆزەخانەی بەریتانیا 6 هەزار پارچەی شوێنوار کە مێژووی بوونیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1923 لە بەریتانیا، لەگەڵ کۆپی ئەو لێکۆڵینەوەیانەی لەسەریان ئەنجام دراوە، گەراندووتەوە.


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەت
10- حوزەیران- 2023
مجلس الوزراء يعقد جلسة طارئة برئاسة رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني لمناقشة وتقييم تنفيذ البرنامج الحكومي.

•••••
المكتب الإعلامي لرئيس مجلس الوزراء
11- حزيران- 2023