المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء 🇮🇶
✔
28.4K subscribers
41.2K photos
1.77K videos
1.56K files
6.36K links
القناة الرسمية للمكتب الاعلامي لرئيس مجلس الوزراء السيد علي فالح الزيدي .
Download Telegram
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ به‌ڕێز ئەحمەد ئەبولغه‌یس ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی كۆبووه‌وه‌
.....

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێز محەممەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئەبولغه‌یس ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە بارەگای کۆمکاری عەرەبی لەچوارچێوه‌ی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری میسری عەرەبی كۆبووه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەدا گرنگترین پرس و پێشهاتەکانی سه‌ر گۆڕەپانی عەرەبی و نێودەوڵەتی تاوتووێکران، هه‌روه‌ها جەختیش لەگرنگی کاری هاوبەشی عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكمانیه‌كان و ڕۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەکەدا کرایەوە. به‌ڕێز ئه‌بولغه‌یس ئه‌و رۆڵه‌ گرنگ و ناوه‌نده‌ی كه‌عێراق له‌چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و ئارامكردن و نزیككردنه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌كان له‌ناوچه‌كه‌ به‌رز نرخاند.

به‌رێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لەپه‌یڤێكدا کە لە تۆماری سەردانەکاندا تۆماریكرد، نووسی ئەمڕۆ عێراق هەنگاوی متمانە بەخۆبوون بەرەو رزگاربوون و سەقامگیری دەنێت، و بەرەو ڕۆڵی پێشەنگی خۆی لە ناوچەکە و جیهاندا دەڕوات.

بەڕێز سودانی گەرانێك بەنێو به‌شه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا کرد، و کورتەیەک لەسه‌ر پرۆسه‌ی نۆژەنکردنەوەی به‌شی عێراقی پێدرا، كه‌به‌یارمه‌تییه‌كی دارایی عێراقی پێش هه‌فت ساڵ پێشكێشی كردووه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
13ی حوزەیران- 2023
رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني يعود إلى أرض الوطن بعد اختتام زيارته الرسمية إلى جمهورية مصر العربية التي استمرت يومين، والتي تضمنت :

■ لقاء الرئيس المصري السيد عبد الفتاح السيسي.

■ لقاء فضيلة شيخ الأزهر الدكتور أحمد الطيب في مقر المشيخة بالقاهرة.

■ زيارة مسجد الإمام الحسين (عليه السلام) وسط القاهرة.

■ لقاء أبناء الجالية العراقية المقيمين في مصر، بمقر السفارة العراقية بالقاهرة.

■ عقد أعمال اللجنة العليا المشتركة بين العراق ومصر، برئاسة رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني ونظيره المصري.

■ التوقيع على11 مذكرة تفاهم في مجال تمكين المشروعات الصغيرة والمتوسطة، وفي مجالات التجارة والتدريب الدبلوماسي والإدارة والوظيفة العامة والخدمة المدنية، وأيضًا في مجالات السياحة والشباب والرياضة والعمل وتبادل الخبرات في مجال التخطيط.

■ عقد مؤتمر صحفي مشترك بين السيد رئيس مجلس الوزراء ورئيس الوزراء المصري.

■ إقامة فعاليات منتدى الأعمال العراقي - المصري برئاسة رئيس مجلس الوزراء ونظيره المصري، وحضور عدد من رجال الأعمال العراقيين والمصريين.

■ لقاء الأمين العام لجامعة الدول العربية.

•••••
المكتب الإعلامي لرئيس مجلس الوزراء
13- حزيران- 2023
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، ده‌گه‌رێته‌وه‌ خاكی وڵات له‌ دوای کۆتایی هێنان بە سەردانە فەرمییەکەی دوو ڕۆژی بۆ کۆماری میسر عەرەبی کە بریتی بوو لە:
.....
■ دیدار لەگەڵ بەڕێز عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر.

■ دیدار لەگەڵ به‌ڕێز شێخی ئەزهەر د.ئەحمەد ئەلتەیب، لە بارەگای شێخه‌كانی لە قاهیرە.

■ سەردانی مزگەوتی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لێبێت) لە ناوەندی شاری قاهیرە.

■ دیدار لەگەڵ ره‌وه‌ندی عێراقی نیشتەجێی میسرلە باڵیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە.

■ ئەنجامدانی کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان عێراق و میسر بە سەرۆکایەتی بەڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و هاوتا میسرییەکەی.

■ واژۆکردنی 11 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەهێزکردنی پرۆژه‌ بچووک و مامناوەندەکان، لە بوارەکانی بازرگانی و ڕاهێنانی دیپلۆماسی و کارگێڕی و دامەزراندنی گشتی و خزمەتگوزاری شارستانی و هەروەها لە بوارەکانی گەشتیاری و لاوان و وەرزش و کار وئاڵوگۆڕی شاره‌زایه‌كان لە بواری پلاندانان.

■ سازكردنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە نێوان به‌ڕێز سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و سەرۆک وەزیرانی میسر.

■ ئەنجامدانی چالاکییەکانی کۆڕبەندی بازرگانی عێراقی – میسری بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و هاوتا میسرییەکەی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پیاوانی كاری عێراقی و میسری.

■ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی.


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
13ی حوزەیران- 2023
بيان
•••••

بسم الله الرحمن الرحيم

((وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ ۖ فَإِنِ انتَهَوْا فَلَا عُدْوَانَ إِلَّا عَلَى الظَّالِمِينَ)) البقرة (193)
صدق الله العلي العظيم

تحلُّ علينا الذكرى التاسعة لإعلان فتوى الجهاد الكفائي، التي أطلقها سماحة المرجع الأعلى آية الله العظمى السيد علي السيستاني (دام ظله المبارك).

لقد جاءت الفتوى المباركة لتفشل مخططاً كبيراً لم يستهدف العراق فحسب، بل المنطقة برمتها، وذلك حينما امتدت أيادي الإرهاب الداعشي واستباحت قواه الظلامية مناطق واسعة من بلدنا الحبيب.

إن فتوى الجهاد الكفائي لم تكن موجهة لطيف دون آخر، بل كانت لكلِّ الأحرار من المكونات والأطياف في بلدنا العزيز، فأضحت سبباً رئيساً في وحدة العراقيين الذين أحاطهم الخطر من كل جانب، فاختلطت دماؤهم حينها وهم يصدُّون الخطر عن بلدهم، إذ انطلقت قوافل العراقيين نحو سواتر الشرف والكرامة من أجل استعادة الأرض وتحريريها من تلك العصابات الإرهابية المجرمة.

وإنَّنا إذ نستذكر هذه الفتوى العظيمة، نستذكر معها الشهداء العظام الذين استرخصوا دماءهم تلبيةً لنداء المرجع الكبير، كما أنَّنا نعاهد شعبنا على أن تكون حكومتهم الحالية على قدر المسؤولية المنوطة بها لتصون الأمانة، وترعى أسر الشهداء والمصابين فهذا دين بأعناقنا، وستواصل حكومتنا الليل بالنهار من أجل أن يعيش جميع العراقيين آمنين مطمئنين، ينعمون بالكرامة، ويرفلون بالعز في بلدهم.

حفظ الله العراق والعراقيين، وأبعد عنهم كل سوء.

محمد شياع السوداني
رئيس مجلس الوزراء
13- حزيران- 2023
ڕاگه‌یێندراو
.......

بەناوی خودای گه‌وره‌ ومیهرەبان

((وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ ۖ فَإِنِ انتَهَوْا فَلَا عُدْوَانَ إِلَّا عَلَى الظَّالِمِينَ)) البقرة (193)
صدق الله العلي العظيم

نۆیه‌مین ساڵیادی ڕاگەیاندنی فەتوای جیهادی ته‌واوكار، کە لەلایەن مه‌رجعی باڵا ئایه‌تولڵاهـ به‌ڕێز سەید عەلی سیستانی (سێبەرە پیرۆزەکەی بەردەوام بێت) ڕگه‌یێندرا دەكه‌ینه‌وه‌.

فەتوا پیرۆزه‌كه‌ی بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی گەورە بوو کە نەک ته‌نها عێراقی بەڵکو هەموو ناوچەکەی به‌ئامانج گرتبوو، کاتێک دەستی تیرۆری داعش بڵاوبووەوە و هێزە تاریکپه‌رسته‌كان ڕووبەرێکی فراوانی وڵاتی خۆشەویستمان داگیرکرد.

فەتوای جیهادی ته‌واوكار ته‌نها ئاڕاستەی پێكهاته‌یه‌ك نه‌بوو، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤە ئازادیخوازه‌كانی پێکهاتە وجۆره‌كانی ناو وڵاتی خۆشه‌ویستمان بوو، بۆیە بوو بەهۆکارێکی سەرەکی بۆ یەکگرتوویی عێراقییەکان کە بەمەترسی لە هەموو لایەکەوە دەورە دراوبوون، لەو کاتەدا خوێنیان تێکەڵ بوو وئه‌وان له‌هه‌وڵی بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکان بوون لەسه‌ر وڵاتی خۆیان، کاروانە عێراقییەکان بەرەو سه‌رنگه‌ره‌كانی شەرەف و کەرامەت بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی خاکەکە بگەڕێننەوە و ڕزگاری بکەن لە دەستی ئەو باندە تیرۆریستیانه‌ی تاوانبار.

لەکاتێکدا ئێمه‌ یادی ئه‌م فەتوا مه‌زنه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها لەگەڵیدا یادی ئەو شەهیدە مەزنانە دەکەینەوە کە خوێنیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌ی مه‌رجعی گه‌وره‌ پێشكێش كردووه‌، هەروەها بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین کە حکومەتەکەی ئێستایان له‌ئاستی بەرپرسیارێتی پێی راسپێدراوی بێت بۆ پاراستنی ئەمانەتەکە، و ئاگاداری خێزانی شەهیدان و بریندارەکان بێت، كه‌ئه‌مه‌ قه‌رزه‌ له‌سه‌ر ئه‌ستومان، وحكومه‌ته‌كه‌مان به‌شه‌و ورۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی هەموو عێراقییەکان بە ئارامی ودڵنه‌وایی و کەرامەت بژین و و‌شاناز وسه‌ربڵند بن له‌وڵاتی خۆیان.

خوای گەورە عێراق و عێراقییەکان بپارێزێت، و هەموو خراپەیەک لێیان دوور بخاتەوە.


محه‌مه‌د شیاع سودانی
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران
13ی حوزەیران- 2023