#چاپی_نوێ
دیوانی شێعری کلاسیکی کوردی
تاهیر بەگی جاف
ساغ کردنەوەی: نەجمەدین براخاسی
(هەوار)
نرخ: 42000 تمەن
دیوانی شێعری کلاسیکی کوردی
تاهیر بەگی جاف
ساغ کردنەوەی: نەجمەدین براخاسی
(هەوار)
نرخ: 42000 تمەن
#چاپی_نوێ
دیوانی شێعری کلاسیکی کوردی
سالم
ساغ کردنەوەی: مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس / فاتیح عەبدولکەریم / محەمەد مەلا کەریم
نرخ: 89000 تمەن

خوێنەرانی هێژای چاپەمەنیی مانگ
بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای نەگریسی کۆرۆنا لە کوردستان و پابەندبوونمان بە پێوەرەکانی تەندروستی، بەداخەوە ئەمساڵ ناتوانین لە پێشانگای کتێبی سلێمانی بەشدار بین.
هیوادارین بە هاوکاری هەموو لایەک، ئەم نەخۆشییە زیانی کەمتر بە هاووڵاتیانی کوردستان بگەیەنێت.
لەگەڵ ڕیز و خۆشەویستیمان،
گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠

زانایان و پسپۆڕانی فۆلکلۆر باش دەزانن کە حیکایەت و نەقڵی زارەکی یەکێ لە بەشەکانی هەرە گرنگی کۆمەڵگەیە و گەلی کورد لەم بوارەدا زۆر دەوڵەمەندە و بەختەوەرانە تا ئێستا زۆر دڵسۆز و تێکۆشەری بواری فۆلکلۆر لەو بارەوە کاریان کردووە و بەشێکی زۆریان لێ تۆمار کردوون و ئێستا لە کتێبخانەی کوردیدا پارێزراون.
حیکایەت و ئەفسانەکان وەک خەونێکی گشتیی کۆمەڵگە دێنە ئەژمار کە بیر و بڕوا و ئاواتەکانی کۆمەڵگە لە ناخی ئەوانەدا نیشان دراون و توێژەران و زانایانی ئەو بوارە بە لێکدانەوەیان، ئاوات و حەزەکان و زۆر قوژبنی دیکەی کۆمەڵگە ڕوون دەکەنەوە. هەروەها زۆر وشە و ڕێزمان و زاراوە و مێژوو و بڕوا و ڕێوڕەسمی پێشینیان لەم ئەفسانە و حیکایەتانەدا تا ئێستا پارێزراون.
«تیشکی دێرین» کۆمەڵێک چیڕۆکی فۆلکلۆری ناوچەی سەقزە کە بە هەوڵ و تێکۆشانی بەڕێزان «لوقمان نادرپور» و «حەیدەر لوتفینیا» کۆ کراونەتەوە و بە بە پێی کۆدە جیهانییەکان بە هاوکاری کاک سینا ئەمانی کۆدبەندیان بۆ کراوە.
.
.
.
@mangpub

نووسینی ئەم داستانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٥، بۆ کاتێک کە شۆڕشی گەلی جەزائیر دژی داگیرکەرانی فەڕەنسی و لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆیی نیشتمانیدا هێشتا دوو ساڵی بە سەردا تێنەپەڕیبوو، بەڵام گەردەلوولی ڕۆژگار وای کرد کە دە ساڵ پاش سەرکەوتنی ئەو شۆڕشەی ئەم داستانەی پێشکەش کرابوو، بڵاو بکرێتەوە.
ئەگەرچی نووسەر پێویستی بە پێناسین نییە بەڵام دەتوانین لە سەر جۆری نووسینەکانی هەندێ شت ڕوون بکەینەوە. نووسەر سەرەتای ژیانی ئەدەبیی وەکوو ڕۆمانتیکێکی شۆڕشگێڕ دەستی بە نووسین کردووە بەڵام لە دواییدا لە سەر ڕێبازی ڕیالیزم دەگیرسێتەوە و لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردی و عەرەبییەکانی عێراقدا گەلێک شێعر و چیرۆک و وتاری جۆربەجۆری بڵاو کردۆتەوە.
بە کوردی و بە کورتی، ئیبراهیم ئەحمەد نوێنەرێکی پێشڕەوی ڕێبازی ڕیالیزمە لە ئەدەبی کوردیدا و بە باشترین پەخشاننووسی سەردەمی خۆی دێتە ئەژمار.

عەلی حەسەنیانی ناسراو بە (هاوار) ساڵی ۱۳۱۸ هەتاوی لە شاری تاران، لە بنەماڵەیەکی مەهابادی لە دایک دەبێت. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی هەمەدان، مەهاباد و تاران تەواو دەکات و پاشان لە زانکۆی تاران لە بەشی "یاسا و زانستە سیاسییەکان" درێژە بە خوێندن دەدات.
مامۆستا هاوار وەک ڕەچەشکێن شێعری نوێی کوردی لە ڕۆژهەڵات پێناسە دەکرێ. بەپێی مێژوو و ڕێکەوت هاوار یەکەم شێعری نوێی بە ناوی “وەرە جەلاد” لە ساڵی ١٩٥٩ داناوە و دواتر شێعری “بۆمباران”ی بڵاو کردووەتەوە.
جیا لە بواری شێعر و هەڵبەستی نوێ مامۆستا هاوار لە بواری نووسینی ڕۆمانیشدا دەستێکی باڵای هەبووە و لە مێژووی ڕۆماننووسیی ئەم بەشەی کوردستاندا یەکەم کەس بووە کە دوای «د. ڕەحیمی قازی» کاری لەسەر ئەم بوارە کردووە. بزەی ژیان یەکێکە لە ڕۆمانەکانی مامۆستا هاوار کە بە زمانێکی سادە و ساکار باس لە چیرۆکێکی ئەوینداری و هەروەها هەندێ گیروگرفتی کۆمەڵایەتی ناو بنەماڵەیەک دەکات.

میداکس بە بێسەبری چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەی هاوین بوو. ئیتر کاتی ئەوە هاتبوو ئەو بڕیارە بدا کە لەمێژ بوو بیری لێ دەکردەوە. ئەو قەت چارەی سەرمای نەویستبوو کە ناچاری دەکرد بە درێژایی وەرزی زستان لە نێو تەونۆکەکەیدا بمێنێتەوە. میداکس لە هاوتوخمەکانی خۆی نەدەچوو؛ لەبەر خوو و خدەی حەجمیننەگرتووی، پێداویستییەکانی جیاواز بوون. ئەو نەیدەویست لە دایک و باوک و بیست و حەوت خوشک و براکەی بچێ کە بە سەرنجێکی ورد و ماندوونەناسانە، داوەکانیان دەتەنی و دەتەنییەوە. میداکس بە داوەکەیەوە خەریک دەبوو؛ بەڵام سەربزێوی و خولیا و مەراق، بەشی زۆری خەونەکانی ئەویان زەوت کردبوە. بەردەوام پرسیاری لە خۆی دەکرد: ئاژەڵەکانی دیکە، پەلەوەر و دەعباکانی تر چۆن دەژین؟ شتێک کە هەرە زێدە دەبووە مایەی حەپەسانی و بە درێژایی چەندین سەعات چاوی تێ دەبڕی بێ ئەوەی گوێی بە تێپەڕبوونی کات ببزوێ، فڕینی مەلەکان بوو.

فایەق بێکەس لە ساڵی ١٩٠٥ی زایینی لە گوندی سیتەکی ناوچەی شارباژێری سلێمانی لە دایک بووە. بێکەس تا تەمەنی دوو ساڵان لە سیتەک ماوەتەوە و پاشان بەرەو سلێمانی چوون.
ژیانی منداڵی تا لاوێتیی بێکەس پڕ بووە لە تەنگ و چەڵەمە و نەهامەتی، لە دابڕان لە کوردستان و ژیان لە بەغداوە بگرە تا خنکانی براکەی، کۆچی دوایی دایکی و پاشان خاڵی کە لە کاتی بوونی باوکی لە ئیستانبووڵ، ماوەیەک لە لای ئەو ژیاوە.
فایەق بێکەس لە شارەکانی سلێمانی، کەرکووک و بەغدا خوێندوویەتی و پاش کۆتایی خوێندن، وەک مامۆستای زانست دامەزراوە؛ بەڵام بە هۆی بەشداری لە ڕاپەڕینی شەشی ئەیلوولدا کە دەبێتە هۆی برینداربوون و بەندکرانیشی، لە سەر کار لادەبردرێ.
بێکەس شاعیرێکی نیشتمانپەروەرە و ناوەڕۆکی بەشی زۆری شێعرەکانی، نیشتمان و دڵسۆزی و خەمخۆریی شاعیر بۆ وڵاتەکەیەتی.
لە ڕێکەوتی ١٩٤٨/١٢/١٨دا تەوژمی خوێن کۆتایی بە تەمەنی پڕبەرهەمی بێکەس هێناوە و لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردراوە.