چاپەمەنیی مانگ
557 subscribers
305 photos
4 videos
2 files
4 links
📚ئەم کەناڵە تایبەتە بە دوایین زانیاری لەسەر
چاپکراوە و کتێبەکانی چاپەمەنیی مانگ.
ژمارەی پەیوەندی:👇

☎️| 04442237879
📞| 09140565001

Admin: @mangpub1
Download Telegram
بەشداری مانگ لە پێشانگای کتێبی فستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی
شوێن: کارگەی جگەرەی سلێمانی
کات: چوارشەمە ٢٠٢٢/٢٥/٥ (٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢) بۆ ماوەی حەوتوویەک
دیدار لەگەڵ نووسەران
پێشانگای کتێبی فستیڤاڵی گەلاوێژ له کارگەی جگەرەی سلێمانی، ژووری چاپەمەنی مانگ
ڕۆژی هەینی ٢٠٢٢/٥/٢٧، کاتژمێر ٤ تا ٨ی ئێواره
چاوەڕوانتانین!
#چاپی_نوێ
.
ناوی کتێب: بە دەراوەکانی باخەوە
شاعیر: یوونس ڕەزایی
نرخ: ٩٠٠٠٠ تمەن
چاپی یەکەم
#چاپی_نوێ
.
ناوی کتێب: سوێند بە فورات
شاعیر: یوونس ڕەزایی
نرخ: ٧٠٠٠٠ تمەن
چاپی یەکەم
#چاپی_نوێ

دوو بەرهەمی نوێ لە شاعیری ناودار "یوونس ڕەزایی"
بەشداری مانگ له پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر
چاوەڕوانتانین!
دیدار لەگەڵ خوێنەران
تکایە Shareی بکەن!
دیدار لەگەڵ خوێنەران!
دیدار لەگەڵ خوێنەران!
بەشداری مانگ له پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران
ئێوە و ژووری چاپەمەنیی مانگ لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران.

@Mangpub
خوێنەرانی خۆشەویست و هێژای مانگ.
@mangpub
هاوکاران و هاوڕێیانی مانگ بۆ داواکاری کتێب پەیوەندی بە ژمارەی چاپەمەنیی مانگ بگرن و لەو ڕێگایەوە داواکارییەکانتان تۆمار بکەن.

📞 09140565001
چاپەمەنیی مانگ
Photo
"گرەوی بەختی هەڵاڵە" بەناوبانگترین ڕۆمانی عەتا نەهایی، نووسەری ڕۆژهەڵاتییە. ڕۆمانەکە جگە لەوەی کە خۆی بەسەرهاتی سەرنجڕاکێشی کچێک بە ناوی "هەڵاڵە"یە لە ناخی خۆیدا هەڵگری زۆریەک لە داڵغەکانی نووسەر و کۆمەڵگاکەیەتی. مەسەلەی سەرەکیی ئەو ڕۆمانە بەختی شکەستخواردووی هەڵاڵەیە، کچێک کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاخان و لە هەندەران ئەو جۆرە ژیانە ناژی کە خۆی پێی خۆشە و هەر جارەو کەسانێک پێش بە بەدیهاتنی خەونەکانی دەگرن. ڕۆمان ڕاوێژی شەڕی نێوان حکوومەت و شۆڕشگێڕەکان لە شەستەکان و ژیانی هەڵوەشاوی خەڵک بەبۆنەی ئەو مەسەلەیە و ژیانی شۆڕشگێڕەکان دوای بەجێهێشتنی شارەکان و بڵاوبوونەوە بە سەر شاخەکاندا و دواجار پەرتەوازەبوون بۆ هەندەرانە. عەتا نەهایی لە شێوازی "بازی زەمان" کەڵک وەردەگرێ یانی دەمێک ئێستا باس دەکات و دەمێک ڕابردوو دەگێڕێتەوە.
داڵغە و نیگەرانییەکانی نووسەر گەرچی نەک بە زەقی بەڵام بە وردەکارییەکی کەموێنە لە ناو ڕۆمانەکەدا ڕەنگی داوەتەوە، بۆ نموونە: پیاوسالاری، ژن بەسەرهێنان، ترس لە بوونی پەیوەندیی خۆشەویستانەی کچەکان لەگەڵ کوڕەکان، حەرام و تابۆ و ناشایست‌بوونی دەرخستنی خۆشەویستی لە لایەن کچەکان، سەرکوتی هەستی خۆشەویستی لە لایەن کچەکان، ڕەگەزی دووهەم‌بوونی ژنان، مەسەلەی شوناس (چ شوناسی نەتەوەیی چ شوناسی ڕەگەزی و چ شوناسی تاکی)، سەرلێشێواوبوونی تاکی کورد لە هەندەران و قبووڵ‌نەکردنی جیاوازییەکان و خواستی بابەکان لە سەر ئەوەوەی کە منداڵان دەبێ شوێن‌پێی بابەکان بکەون، دیتنی ژن وەک شەرەف و نامووس و ماڵ و موڵکی پیاو نەک تاکێکی سەربەخۆ و ملکەچی و بێ‌دەسەڵاتیی ژن یان خواستی ئەو مەسەلەیە لە لایەن پیاوەکان تەنانەت لە هەندەرانیش، بێ‌متمانەیی بە هەرجۆرە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و سەرکەوتنی ژنان و هتد.
عەتا نەهایی باس لەوە دەکات کە بیرۆکە و ئاکارە وەدواکەوتووەکانی کۆمەڵگا تەنانەت لە گرووپە شۆرشگێڕەکان و لە کۆچەرەکانیشدا لەناو ناچێ و بە شێوازی جۆراوجۆر سەر هەڵدەداتەوە، هێزێکی هێندە چڕی هەیە کە تەنانەت ژنێکی بوێری وەک" هەڵاڵە"ش ناتوانێت تا سەر لە بەرامبەریاندا ڕاوەستێت.

@MangPub
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لێدوانێکی شێرزاد حەسەن سەبارەت بە کتێبەشێعری «دارشەقەکانی نیشتمان و دواهەمین ورتەورتی من.»

هەر یەکە و دارشەقێکمان گەرەکە..
هۆ نیشتمان
بە ڕۆڵە سپڵە و بێمروەتەکانت بڵێ..
با واز لە دەست و پەنجەی قرساو و چنگی نووقاومان بێنن
ئەو تۆزە خۆڵ و قوڕەی تۆ بوو…
دوامیراتمان
با کەس خۆی ماندوو نەکات.. دایە گیان
لێرەوە بۆ ناو جەرگەی جەهەننەم سەفەری عومرێکە هاوڕێیان
سوپاس بۆ دارشەقەکان و..
ئەو تۆزە خۆڵەی نێو چنگمان
سوپاس بۆ سروودە فریودەرەکانی تۆش..
ئەی نیشتمان..!


دارشەقەکانی نیشتمان و دواهەمین ورتەورتی من | شێرزاد حەسەن | شێعر | ٢٤٩ لاپەڕە

🌙 @MangPub
بەشداری چاپەمەنیی مانگ لە پێشانگەی کتێب لە شاری مەهاباد

١٦ی خەرمانان تا ١٠ی ڕەزبەر

شوێنکات: مەهاباد، تالاری وەحدەت
کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ١٠ی شەو

@mangpub