كەناڵی ڕێکخراوی النبأ
2.19K subscribers
495 photos
53 videos
130 links
ڕێکخراوی النبأ

ناونیشانى ڕێکخراوی النبأ : چوارقوڕنە - گەڕەکى کوردستان - پشت پێشانگاى ئۆتۆمبێلى جەزیرە.

بۆ پەیوەندى کردن:
ژ.م ڕێکـخراو 07501501323
ژ.م خولی دەستپێک كوڕان 07503390107
ژ.م خولی دەستپێك كچان 07509058065
ژ.م خولی هەنگ  07503390104
Download Telegram
کۆتا دەرفەت بۆ ناونوسین لە خولی هاوینە

دایکان و باوکانی بەڕێز: لە ئێستادا دەتوانن ناوی منداڵەکانتان تۆماربكەن لە هەردوو ڕەگەز بۆ خولی هاوینەی ڕێکخراوی النبأ، ڕۆژانە دوای نیوەڕۆیان کاتژمێر یەک و نیو تاکو کاتژمێر پێنجی ئێوارە ناو تۆمار دەکرێت، پێویستە فێرخواز باوکی یان دایکی لەگەڵ بێت، لە ڕێگای تەلەفۆن ناو تۆمار ناکرێت، كۆتا ده‌رفه‌ت تاكو ڕێككه‌وتی 2026/6/3 .

تکایە تەواوی زانیاری و ڕێنماییەکان بخوێنەوە، دواتر بڕیاربدان ناوی فێرخوازەکەتان تۆمار بکەن .

ڕێنمایی و زانیاری پێویست :
۱.پێویستە فێرخواز پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تەواو کردبێت .
٢.فێرخواز سێ ڕۆژ دەوام دەکات لە هەفتەیەکدا .
۳.دەوامی خولی هاوینە بەیانیان کاتژمێر(8:30) ی بەیانی تاکو (11:30) دەبێت .
٤.دەستپێکی دەوام لە رۆژی شەممە بەرواری( ٦_٦_٢٠٢٦ ) دەبێت ان شاءالله.
٥.کۆتایی دەوام لە (٥_٩_٢٠٢٦) دەبێت ان شاءالله.
٦.نرخی بەشداری کردن بۆ یەک فێرخواز بۆ تەواوی هاوین هەر سێ مانگەکە تەنها ٦۰ هەزارە ، لەگەڵ بڕی ١٥ هەزار پارەی کتێب.
۷.نرخی هاتوچۆ بۆ ناو چواڕقورنە بۆ یەک مانگ بڕی ١٥ هەزارە ....

https://www.facebook.com/122270491376073370/posts/122293089962073370
❤9🥰1
پێغەمبەری خوا ﷺ وەک مامۆستایەک

​ 🖊 ئەم کتێبە گەشتێکی زانستی و پەروەردەییە بۆ ناو جیهانی ڕێبازە فێرکارییەکانی مەزنترین مامۆستای مرۆڤایەتی.
🖊 ئایا تا ئێستا بیرت لەوە کردووەتەوە کە بۆچی پەیامی ئیسلام بەو خێراییە و بەو قوڵییە لە دڵی مرۆڤەکاندا جێگیر بوو؟ وەڵامەکە لە شێوازی فێرکاری و پەروەردەیی پێغەمبەری خودا ﷺ دایە.
🖊 نووسەر (پ. د. فضل إلهي) تیشک دەخاتە سەر ئەو هونەر و تەکنیکانەی کە پێغەمبەر ﷺ بەکاری هێناون بۆ گەیاندنی زانیاری و گۆڕینی ڕەفتاری مرۆڤەکان، لەوانە:
​✽ هونەری پرسیار و وەڵام: چۆن پرسیار دەبێتە کلیل بۆ کردنەوەی مێشکەکان؟
​✽ بەکار‌هێنانی نموونە و هاوشێوەکردن: بۆ نزیککردنەوەی چەمکە ئاڵۆزەکان لە تێگەیشتنی خەڵک.
​✽ پەروەردە لە ڕێگەی هەڵوێستەکانەوە: سوودوەرگرتن لە ڕووداوە ڕۆژانەکان بۆ چەسپاندنی بەهاکان.
​✽ ڕەچاوکردنی لایەنی دەروونی: چۆن مامەڵە لەگەڵ جیاوازی ئاستی تێگەیشتنی تاکەکاندا دەکرێت؟
​🌸 ئەم کورتە باسه تەنها بۆ مامۆستایان و پەروەردەکاران نییە، بەڵکو بۆ هەر دایک و باوکێک، سەرکردەیەک، یان هەر کەسێک کە دەوێت کاریگەرییەکی ئەرێنی و...

https://www.facebook.com/122270491376073370/posts/122293254572073370
❤11💯1
زنجیرەی 360 ڕۆژ لەگەڵ پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلی الله علیه وسلم)

دوای زیاتر لە دوو ساڵ کارکردن بەهاوبەشی پڕۆژەی Naba Kids سوپاس بۆ خوای گەورە بەرهەمی زنجیرەی 360 ڕۆژ لەگەڵ پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلی الله علیه وسلم) بە چاپ گەیاندرا لە ١٢ بەرگدا .

كە باشترین و جوانترین و پێشكەوتووترین زنجیرەی پەروەردەیی و فێركارییە لە بواری ژیاننامەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم ) بۆ منداڵان .

تایبەتمەندییەکانی ئەم زنجیرەیە :
١.تەواوی ژیاننامەی پێغەمبەری خوای ﷺ لە خۆ گرتووە .
٢.داڕشتنی تەواوی کتێبەکە بە شێوازی چیرۆکە ، ئەوەش پاڵنەری سەرەکییە بۆ ئەوەی منداڵ حەز و خولیای هەبێت بۆ خوێندنەوە.
٣.تۆمارکردنی تەواوی کتێبەکە بە شێوازی دەنگی، ئەوەش کار ئاسانی دەکات بۆ دایکان و باوکان بە تایبەت ئەوانەی خوێندەواریان نیە .
٤.بوونی چالاکی و پرسیار و وەڵام و هەڵسەنگاندن لە کۆتایی هەموو چیرۆکێک.
٥.گونجاوی زنجیرەكە بۆ ناوەندە پەروەردەیی و فێرکارییەکان .

ئامانجی ئەم زنجیرە پەروەردەییە :
1. ئاشناكردنی منداڵی موسڵمانی كورد زوبان بە ژیاننامەی پێغەمبەری خوا (صلی...

https://www.facebook.com/122270491376073370/posts/122293381178073370
❤8🥰1
دەست پێكردنەوەی دەوام

ئاگاداری فێرخوازانی خۆشەویستمان لە خولی دەستپێک و هاوینە دەکەین دەستپێکی دەوامیان ڕۆژی شەممەیە ٦/٦/٢٠٢٦، بە ئیزنی خوای گەورە هاوینێکی پڕ زانست و مەعریفە دەبێت بۆ فێرخوازانی خۆشەویستمان، ڕێكخراوی النبأ بە تامەزرۆییەوە لە چاوەڕوانی فێرخوازە خۆشەویستەکانیەتی.
دوامی خولی هاوینە: کاتژمێر ٨.٣٠ بۆ ١١.٣٠
دەوامی خولی دەستپێک: کاتژمێر ١.٣٠ بۆ ٥

بۆ پەیوەندى کردن:
ژ.م ڕێکـخراو 07501501323
ژ.م خولی دەستپێک كوڕان 07503390107
ژ.م خولی دەستپێك كچان 07509058065

بۆ ئاگاداربوون لە چالاکی و پڕۆژەکانی ڕێکخراو لە سۆشیال میدیا : کلیک لەم لینکە بکە. https://naba.krd

#ڕێکخراوى_النبأ #quran
❤14
دەستپێکی دەوامی خولی هاوینه‌ .

​دایکان و باوکانی بەڕێز، هاوشاریانی خۆشەویست .
​دوای تەواوبوونی قۆناغی ناونوسین، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە دەرگای خولی هاوینەی ڕێکخراوی النبأ بە ڕووی فێرخوازە ئازیزەکانماندا (لە هەردوو ڕەگەز) کرایەوە و دەستپێکی دەواممان ڕاگەیاند .
​ئامانجی ئێمە تەنها پڕکردنەوەی کاتی بەتاڵی منداڵەکانتان نییە، بەڵکو پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیاره‌، فێربوونی زانیاری نوێ و گەشەپێدانی بەھرەکانیانە لە ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاودا .
خوای گەورە شار و وڵاتمان ئاوه‌دان بکات بەزانست و ئیمان .

ناونیشانى ڕێکخراوی النبأ : چوارقوڕنە - گەڕەکى کوردستان - پشت پێشانگاى ئۆتۆمبێلى جەزیرە.
بۆ پەیوەندى کردن:
ژ.م ڕێکـخراو 07501501323
ژ.م خولی ئیبن عباس 07509137890
ژ.م خولی دەستپێک كوڕان 07503390107
ژ.م خولی دەستپێك كچان 07509058065
ژ.م خولی هەنگ 07503390104
بۆ ئاگاداربوون لە چالاکی و پڕۆژەکانی ڕێکخراو لە سۆشیال میدیا :
کلیک لەم لینکە بکە. https://naba.krd See less
❤11⚡1