🌹وتەی زانایان🌹
2.97K subscribers
50 photos
7 videos
1 file
19 links
ئامانجمان خزمەتکردنی دینە
بەپشتیوانی خوای گەورە
Download Telegram
پرسیار :/ ئایا سەیرڪردنی قورئان بەبێ ئەوەی لێوەڪانت لەگەڵی بجوڵێنی پاداشتی لەسەرە ؟

وەڵام : / ئەوە بە قورئان خوێندنەوە داناندرێ وە فەزڵو پاداشتی خوێندنەوەی قورئانیشی بۆ نیە ، تەنها بە جوڵاندی لێوەڪانی وە دەبڕینی پیتەڪان نەبێت .

✍️ شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله
[ مجموع الفتاوى "8/363" ]
❤14
قال الإمام سفيان الثوري: ليس للمرأة خير من بیتها وإن كانت عجوزا .

پێشەوا سوفیانی_ثەوری فەرموویەتی :

هیچ شوێنێك باشتر نییە بۆ ئافرەت لەماڵەڪەی خۆی تەنانەت ئەگەر پیریش بێت.

[ التمهيد : ٢ / ٣٦٢ ]
❤22👍2
باشترینی ڕۆژووانان ئەوانەن کە زۆرترین زکرویادی خودا دەکەن لە کاتی ڕۆژوەکانیان .

ابن القيم
❤23
دەبێ موعاز چ هەستێکی هەبێ ئەوکاتە

ئەی موعاز سوێند بە خوا من زۆر خۆشم دەوێیت

پێغەمبەری خودا (ﷺ)
😢22❤12👍4
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفـەرمـووێـت: هەر کەسێک دیداری خوای پێ خۆش بێت ئەوا خوای گەورەش دیداری ئەوی پێ خۆشە ..
❤24😢14
🗞️ پێشەوا ئیبن رەجب (ڕەحمەتی خوای لێبێ) ئەفەرمووێ:.

لێرەدا مانگەکەتان (مانگی ڕەمەزان) دەستی بە کەمکردنەوە کرد ، ئێوە دەست بە زیادبوون بکەن لە کردەوە و عیبادەتتاندا ، وەکو ئەوەی هەر چرکەیەک دوا چرکەی ئەم مانگە بێ ، چونکە هەموو مانگێ لەوانەیە مانگێکی شوێنگرەوەی هەبێ ، بەڵام مانگی ڕەمەزان چ مانگێ شوێنی ئەگرێتەوە..؟!!

📚[لطائف المعارف ٢٢٩].
❤25👍4
اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّا
❤31👍2
لە ئیمام ئەحمەدیان پرسی :
نێوانی ئێمەو نێوان عەرشی خودا چەندە ، فەرمووی دوعاو پاڕانەوەیەکی ڕاستگۆیانە لە دلێکی ڕاست .
❤33👏2
🔸تەنها لای خودا چاوەڕێی پاداشت بکە

{فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰۤ إِلَى ٱلظِّلِّ} (القصص ـ ۲٤)
پێغەمەر موسا ئاوی بۆ دوو کچەکە هەڵێنجاو دواتر چووە سێبەری دارێک دانیشت.

چاوەڕێی دەست خۆشی مەکە بۆ ئەو چاکەیەی ئەیکەی،
و چاوەڕێی چەپڵە لێدانی خەڵک مەبە،
بەدڵێکی سپییەوە بژی.

ئەوەی پێویستی بە یارمەتی بوو یارمەتی بدە،
ئەوەی پێویستی بە دڵ دانەوە بوو دڵی بدەوە،
کەوتوویەک هەستێنەوە، لاوازێک سەربخە.

وا بکە کاری خێر وەکو هەناسەدان ئاسایی بێت لات،
کاتێک خێرت کرد یەکسەر چاوت لابە
با شکانی ئەو هەژارە نەبینی.

پێغەمبەر موسا چەند مەرد بوو کە یارمەتی دان و ڕۆشت!
خوداش پاداشتی کرد بە شتانێک کە لە وشەی سوپاس جوانتر بوو،
بیرت بێت تۆ مامەڵە لەگەڵ پەروەردگاری میهرەبان ئەکەی.

#توێشووی_قیامەت🌻
👍16❤4
ابن الجوزي دەفەرموێت :سوێند بە الله کە بوترێت بە ئەهلی گۆرستان هیوایەتی چیتان هەیە دەلێن هیوایەتی رۆژێکین بگەینەوە بە رەمەزان .التبصرة ۲/۷۸
❤15😢6👍3
ابـو دردا دەفـەرمـووێت:

(بـێدەنـگی ژیـریـەکـە کـەم کـەس هـەیـە کـردەوەی پـێ دەکـات)

جامع بیان العلم وفضله
❤17
هاتنه لای امام حەسەنی بەصری وتیان فڵانە کەس هەرتاوان دەکات تەوبە دەکات و دوای دوو بارەی دەکاتەوە تەوبەدەکاتەوە فەرموی جاحاڵی ئیماندار هەروایەتوشی تاوان دەبێو تەوبەدەکات.
❤25👍2😢2
محمد کوڕی واسع فەرموویەتی:
«ئەگەر بەندە ڕووبکاتە خوای گەورە، ئەوە دڵی بەندەکانی خوای گەورە ھەمووی ڕووی تێدەکەن»
😢12❤10👍1
سوونەت و ئادابەکانی ڕۆژی جەژن :
1ـ خۆشوشتن و خۆ بۆنخۆشکردن و پۆشینی جل و بەرگی جوان ،
2 ـ خواردنی چەند دەنکە خورمایەك یان هەر خواردنێكی تر پێش ئەوەی بچی بۆ مزگەوت ،
3 ـ تەکبیرە لێدان بە دەنگ ( ٲلله ٲكبر ، ٲلله ٲكبر ، ٲلله ٲكبر ، لآ ٳله ٳلا الله ، ٲلله ٲكبر ، ٲلله ٲكبر ، ولله الحمد )
4 ـ ڕۆیشتن بۆ مزگەوت بە ڕێگایەکدا وە گەڕانەوە بە ڕێگایەکی تردا ،
5 ـ گوێگرتن لە ووتاری جەژن ،
6 ـ جەژنە پیرۆزە لەیەکتر کردن .
❤13👍6
پێشەوا شافیعی رحمه الله دەفەرمووێت: لە دوای جێبەجێکردنی فەڕزەکان هیچ شتێك بە باشتر نزیکت ناکاتەوە لە اللَّه عز وجل هێندەی هەوڵدان بۆ فێربوونی زانستی شەرعی.

(طبقات الشافعية الكبرى)📜
❤20👍5
پێنج ڕەفتار لە مناڵاندا هەیە، ئەگەر بێتو لەگەورەکان دا هەبێت ئەوا ئەبنە ئەولیای خوا:
٭ گرنگی بە ڕزق و ڕۆزی نادەن.
٭ کاتێك نەخۆش دەکەون گلەیی لە بەدیهێنراوەکەیان ناکەن.
٭ پێکەوە خواردن دەخۆن.
٭ کاتێك دەترسن، چاوەکانیان پڕ دەبێت لە فرمێسک.
٭ هەرکات شەڕیان کرد، خێرا هەوڵی ئاشتبوونەوە دەدەن.

ئيمامى السیوطي
(ڕەحمەتى خواى لەسەر بێت)
❤22👍3👏1
🗞️ پێشەوا فوضەیلی كوڕی عياض (رحمەاللەتعالی) فەرموویەتی:.
ومن كان يعقل ما يدخل جوفه من حله ؛ يعني / (لا يأكل إلا الحلال) كان من حزب الله عزوجل.

واتە: ئەوەی کە عاقڵ بێت شتێک ناچێتە بۆشایی دەمیەوە ئیللا لە حەڵاڵ نەبێت، ئەوا ئەو کەسە لە حیزبی پەروەردگارە.

📚 السنة للإمام اللالكائي .
❤21
علی کوڕی أبو طالب (رضي اللە عن علي)
ئەفەرمووێت:

نزیکە لەوەی خەڵکی سێ شتیان تیانەمێنێت:

1. درهەمێکی حەڵاڵ
2. وە زمانێکی ڕاستگۆ
3. وە برایەک کە لەپاڵیدا ئارام بیت!

التذکرة الحمدونية/ابن حمدون
❤22😢4👍3🥰3
اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ، وَتَحَوُّلِ عَافِيَتِكَ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ، وَجَمِيعِ سَخَطِكَ
👍20
خۆشترین شتی دونیا ناسینی خوای گەورەیە،
خۆشترین شتی دواڕۆژیش تەماشاکردن و بینینی خوای گەورەیە!!!

✍️ابن تیمیە.
❤27😢5👏1