🌹وتەی زانایان🌹
2.97K subscribers
50 photos
7 videos
1 file
19 links
ئامانجمان خزمەتکردنی دینە
بەپشتیوانی خوای گەورە
Download Telegram
{ترسناکی کوشتنی موسڵمان بەناحەق}

🌷پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:💬
(تێکچوونی هەموو دونیا ئاسانترە لای پەروەردگار لە کوشتنی پیاوێکی موسڵمان)

📗[صحيح الترمذي:1395]
❤15👍1🥰1
عبدالأعلى التيمي "ڕەحمەتی خوای لێبێت" دەفەرمووێت:
▪️دوو شت هەیە چێژو خۆشی دونیای لێ بڕیوم:
١- باسی مردن.
٢- باسی وەستان لەپێش پەروەردگار لەدواڕۆژدا.

📕[التذكرة بأحوال الموتى:125/1]
❤10😢7🥰1
علی کوڕی أبو طالب (رضي اللە عن علي)
ئەفەرمووێت:

نزیکە لەوەی خەڵکی سێ شتیان تیانەمێنێت:

1. درهەمێکی حەڵاڵ
2. وە زمانێکی ڕاستگۆ
3. وە برایەک کە لەپاڵیدا ئارام بیت!

التذکرة الحمدونية/ابن حمدون
❤19🥰5😢4
▪️فوزەیڵی کوڕی عیاز "ڕەحمەتی خوای لێبێت" دەفەرمووێت:
کاتێک کەسێک لەئەهلی سوننە دەبینم وەک ئەوەی پیاوێک لە سەحابەکانی پێغەمبەر ﷺ ببینم،
کاتێکیش پیاوێک لەئەهلی بیدەع دەبینم وەک ئەوەی پیاوێک لەمونافیقەکان ببینم.

📕[شرح السنة للبربهاري:133]
❤18
لە مالیڪی ڪوڕی دینـاریان پرسـی: حاڵـت چۆنـە؟
فەرمـووی: دەبـێ چـۆن بـێ ئـەو ڪەسەی تەمەنـی ڪورتـەو گوناهــی زۆرە ...
❤18😢6🥰1
▪️ئیبن قەییم “ڕەحمەتی خوای لێبێت” دەفەرمووێت:
هەروەک چۆن تەقوا هێنەری ڕزق و ڕۆزییە، وازهێنانیش لە تەقوا هێنەری هەژاری و نەدارییە، هیچ شتێک بە وێنەی وازھێنان لە تاوان ڕزق و ڕۆزی پەروەردگارت بۆ ناهێنێ.
📕[الداء والدواء:133/1]
❤19
پێغەمبەرﷺدەفەرموێت:-
هەریەکەتان کە حەجی تەواو کرد پێویستە زوو بگەرێتەوە بۆ مال وخێزانی ئەوە پاداشتەکەی گەورەترە.
صحيح الجامع
❤20
▪️پێشەوا ئەلبانی "ڕەحمەتی خوای لێبێت" دەفەرمووێت:
ئامۆژگاری ئەوەیە خەڵک سەرقاڵ بکەین بەم شتانەی سوودی بۆیان هەیە؛
لەڕاستکردنەوەی عەقیدەو باوەڕ و پەرستش و ڕەفتار و مامەڵەکردن.

📕[التوحيد أولا:32]
❤16
حەسەنی بەصری دەیفەرموو:

"مەغرور مەبن بە جێگاو مەنزڵی چاڪ..! چونڪە هیچ جێگاو نیشتەجێیەڪ..! لەبەهەشت چاڪتر نیە..!
لەڪاتێڪدا ئاگادارن ڪە[ ئادەم] علیەالسلام"
مەغروربوو چی بەسەرهــات..!
😢10❤6
🗞️ئیبن قەییم "ڕەحمەتی خوای لێبێت" دەفەرمووێت:
هەروەک چۆن تەقوا هێنەری ڕزق و ڕۆزییە، وازهێنانیش لە تەقوا هێنەری هەژاری و نەدارییە، هیچ شتێک بە وێنەی وازھێنان لە تاوان ڕزق و ڕۆزی پەروەردگارت بۆ ناهێنێ.

📕[الداء والدواء:133/1].
❤11🥰5
سەهلی کوڕی حونەیف "ڕەزای خوای لێبێت" دەگێڕێتەوە کەوا:
(پێغەمبەر ﷺ دەهات بۆ لای موسڵمانە لاواز و بێدەسەڵاتەکان، سەردانی دەکردن و سەردانی نەخۆشیانی دەکرد و ئامادەی ناشتنی جەنازەکانیان دەبوو)

📕[صحيح الجامع:4877]
❤17🥰2
▪️شێخی ئیسلام ئیبن تەیمییە "ڕەحمەتی خوای لێبێت" دەفەرمووێت:
#دڵەکان بە گوفتاری چاک و کردوەی چاک خۆراک وەردەگرن.

📕[جامع المسائل:133/1]
❤15👍1
▪️شێخ عوبێد جابری "ڕەحمەتی خوای لێبێت" دەفەرمووێت:
پێویستە مرۆڤ لەکاتی ڕووداوەکان ڕووبکاتە گەورە زانایان، ڕوونەکاتە کەسانی بچووک لەزانست و لەتەمەن.

📕[شرح أصول السنة:1/]
❤10
🚨 هۆکاری مردنی پێشەوا ابن قتيبة -رحمه الله-:

( هۆکاری مردنەکەی تیکەیەکی لە هەریسە خوارد کە زۆر گەرم بوو ، بۆیە یەکسەر هاور و قیژەیەکی کرد ، تا لەهۆش خۆی چوویەوە تاوەکو کاتی نیوەڕۆ ، پاشان بەهۆش خۆی هاتەوە و بەردەوام شایەتوومانی دەهێنا تاوەکو وەفاتی کرد لەکاتی بەرەبەیاندا ).
📚 [البداية والنهاية: (315/11)].

▪پێشەوا ابن حجر -رحمه الله- دەڵێت :
( تیکەیەکی هەریسەی زۆر گەرمی قوتدا پێش ئەوەی بوخارەکەی بڕوات ، بووە هۆی مردنی ).
📚 [لسان الميزان: (3/ 358)].

🌾 أسماء کچی أبِي بكرٍ -رضي الله عنها- هەرکە تێگووشەیەکی بکردایە بانی دەنا تاوەکو دوکەڵ و بوخارەکەی دەڕۆشت ، پاشان دەیوت : گوێم بووە لە پێغمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : « ئەو شتە بەرەکەتی زۆرتر و گەورەترە ».

📚 [السلسلة الصحيحة: (٢‏/٢٦٢)•
▪قال الألباني: صحيح على شرط مسلم في الشواهد.

🌾 أبو هريرة -رضي الله عنه- دەڵێت :
( خواردن نەخورێت تاوەکو بوخارەکەی دەڕوات).
📚 صححه الألباني في"السلسلة الصحيحة":
[(الصفحة أو الرقم: ٧٤٧ / ٣٩٢)].
❤7
▪️شێخی ئیسلام ئیبن تەیمییە "ڕەحمەتی خوای لێبێت" دەفەرمووێت:
ئەهلی بیدەع #خراپترن لەتاوانبارانی ئارەزووباز بەپێی سوننەتی پێغەمبەر ﷺ و کۆڕای زانایان.

📕[مجموع الفتاوى:103/20]
❤11
ژ سزایێ گونەهێ وەل مروڤی دکەت
مروڤ نەفسا خو ژبیربکەت
هەتا تەرك دکەت و ب هیلاك دبەت

الداء والدواء ٢٤٣
❤8
▪️پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:
(چاکترین ڕۆژێک خۆری لەسەر هەڵاتبێ ڕۆژی هەینی یە)

📕[مسلم:854]
❤18
ناوی دەرگاکانی بەهەشت

1) باب الصلاة.
2) باب الجهـاد.
3) باب الرَّيَّـان.
4) باب الصدقة.
5) باب المتوكلين.
6) باب بر الوالدين.
7) باب الذكر.
8) باب التائبين
❤19👍2
🔸 پێشەوا ابن قيم الجوزية -رحمه الله- دەڵێت :

« زۆرینەی فاجیران و تاوانباران ئیحترامی ڕۆژ و شەوی هەینی دەگرن ، وا دەبینن هەرکەسێک جورئەت و بوێربێت لەسەر تاوانکردن تێیدا ئەوا سزا و عقوبەی یەکسەر دەبێت و دوا ناخرێت ، ئەمەش شتێکە تاقی کراوەتەوە و بە تەجروبەش سەلمێنراوە ، ئەمەش لەبەر گەورەیی و بەڕێزی ڕۆژوو و شەوی هەینیە ، و خوای پەروەردگار هەڵیبژاردوە لە نێوان ڕۆژەکان ».

زاد المعاد (٦٣/١).
❤21🥰2
موعاویەی کوڕی قوڕە "ڕەحمەتی خوای لێبێت" دەفەرمووێت:
ئەو کەسەی لەڕۆژی قیامەت لەهەموو کەس زیاتر لێپێچینەوەی لەسەرە بریتییە لەکەسێکی لەشساغ و دەستبەتاڵ.

📕[المجالسة:152/4]
❤19😢10🥰2