‎Kitn.net کەی ئای تی ئێن
3.27K subscribers
12.5K photos
250 videos
942 files
4.16K links
كەناڵی تایبەتی ماڵپەڕی تۆڕی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی (kitn.net) لە تێلەگرام
Download Telegram
ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا
٣٠ نیسان، ١٩٩٣

لەدوای داواکەی Tim Berners-Lee؛ دروستکەری پڕۆتۆکۆڵی تۆڕی جاڵجاڵۆکەیی جیهانی لە بەڕێوەبەرانی CERN ئەوا سەرچاوە کۆدی World Wide Web بە خۆڕایی و بەبێ داواکاری هیچ بڕە پارەیەک لەبەرامبەر مۆڵەت خرایە بەردەستی هەموو لایەک و بە گشتی کرا. بەردەستکردنی ئەم سەرچاوە کۆدە بە خۆڕایی بە چرکە ساتێکی مێژوویی لە مێژووی ئینتەرنێت دادەنرێت.

#thisdayintechhistory #thisdayinhistory #kitn #kitnnet
ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا
٣ ئایار، ١٩٨٤

مایکڵ دێڵ لە تەمەنی 19 ساڵیدا کۆمپانیای PC's Limited دامەزراند کە لە ژووری خۆی لە بەشە ناوخۆیی زانکۆی University of Texas at Austin دەستی بە تێکخستن و ئامادەکردنیان دەکرد و دەیفرۆشتن. دواتر لە ساڵی 1987 ناوی کۆمپانیاکە گۆڕدرا و بوو بە Dell Computer Corporation.

#thisdayintechhistory #thisdayinhistory #kitn #kitnnet
​​ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا
٤ ئایار، ٢٠٠٠

ڤایرۆسی کۆمپیوتەری ناسراو بە ILOVEYOU واتە خۆشم دەوێیت لە ماوەی ٦ کاتژمێردا بڵاوبۆیەوە. ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی ئیمەیڵ تەشەنەی کردوو و دەبووە هۆی خۆکارانە دروست بوونی سەدان فایل و پەڕگەی وێنە و دۆکیومێنتی وێرد و دەنگ. دواتر ماوەی وەستانی سیستەمەکە بە بڕی 8,7 بلیۆن دۆلار خەمڵێندرا.

#thisdayintechhistory #thisdayinhistory #kitn #kitnnet
کۆمپانیای شاومی دوو ئەندامی نوێی لە خێزانی Mi 8 ڕاگەیاند.

Mi 8 Pro + Mi 8 Lite

#mi #kitn #mi8pro #mi8lite
ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا
١٩ ئازار، ١٩٨٦

هەردوو دۆمەینی IBM.com و Sun.com لەسەر ئینتەرنێت بەردەست بوون. ئەم دوو دۆمەینە بە یازدەیەمین و دوازدەیەمین کۆنترین دۆمەین دادەنرێن لە مێژوودا

#thisdayintechhistory #thisdayinhistory #kitn #kitnnet
ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا
٢٠ ئازار، ٢٠٠٥


یاهوو بە فەرمی خزمەتگوزاری بڵاوکردنەوەی وێنە بەناوی فلیکەر Flickr و کۆمپانیاکەیشی بەناوی Ludicorp کڕی. دەگوترێت نرخەکەی لە نێوان 22 بۆ 25 ملیۆن دۆلاربووە. جێگای باسە لە ئێستادا زیاتر لە 5 ملیار وێنەی زیاتر تێدا بەرزرکراوەتەوە.

#thisdayintechhistory #thisdayinhistory #kitn #kitnnet
ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا
٦ نیسان، ١٩٩٢

مایکرۆسۆفت وەشانی Windows 3.1 بڵاوکردەوە. نرخی ١٤٩ دۆلار بوو و لە دوو مانگدا ٣ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا. کۆمەڵێک تایبەتمەندی پەیوەست بە میدیای بۆ زیادکرا لەوانە: sound cards و MIDI و و CD Audio و پشتگیری لە ڕوونمای Super VGA (800 x 600. ئەم وەشانە بەیەکێک لەو وەشانانە دادەنرێت کە خەڵکی بەگشتی ڕای لێبوو تا ٣ ساڵی دوای ئەو ویندۆز ٩٥ ڕاگەیاندرا و خەڵکی دەستیان بە بەکارهێنانی ئەو کرد.

#thisdayintechhistory #thisdayinhistory #kitn #kitnnet
​​ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا
12 نیسان، 1976

ڕۆناڵد واین کە یەکێکە لە هاودامەزرێنەرانی ئەپڵ لەدوای یازدە ڕۆژ لە دامەزراندنی کۆمپانیاکە وازی هێنا و پشکەکەی خۆی بە بڕی 800 دۆلار فرۆشت. واین ئەو کەسەیە کە لەپشتی یەکەم لۆگۆی ئەپڵ و نوسینی ڕێبەری بەکارهێنانی Apple I و هەروەها نوسینی Partnership Agreementـی ئەپڵە. هۆکاری وازهێنانیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ڕێککەوتنەکەدا بەرپرسیاریەتی بێ سنور بەسەر هاوبەشەکاندا دراوە و لە هەندێک خاڵی ڕازی نەبووە.

#thisdayintechhistory #thisdayinhistory #kitn #kitnnet
​​ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا
١٦ نیسان، ١٩٧٧


هەر یەک لە ئەپڵ و کۆمۆدۆر کۆمپیوتەری خۆیان لە پێشانگای کۆمپیوتەری وێست کۆوست نمایشکرد. ئەپڵ کۆمپیوتەری Apple II و کۆمۆدۆریش کۆمپیوتەری Commodore PET 2001 نمایشکرد. هەردوو کۆمپیوتەرەکە هەڵگری هەمان پڕۆسێسەربوون بەڵام لە دیزایین و تایبەتمەندییەکانی تر جیاوازبوون.

#thisdayintechhistory #thisdayinhistory #kitn #kitnnet
​​ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا
٢٣ نیسان، ٢٠٠٥

یەکەم ڤیدیۆ لەژێر ناونیشانی Me at the zoo لە یوتیوب بڵاوکرایەوە. ڤیدیۆکە لەلایەن هاودامەزرێنەری یوتیوب جاود کەریم لە کاتژمێر 8:27ـی ئێوارە بەرزکرایە ناو یوتویبەوە.

#thisdayintechhistory #thisdayinhistory #kitn #kitnnet
​​ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا
٤ ئایار، ٢٠٠٠

ڤایرۆسی کۆمپیوتەری ناسراو بە ILOVEYOU واتە خۆشم دەوێیت لە ماوەی ٦ کاتژمێردا بڵاوبۆیەوە. ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی ئیمەیڵ تەشەنەی کردوو و دەبووە هۆی خۆکارانە دروست بوونی سەدان فایل و پەڕگەی وێنە و دۆکیومێنتی وێرد و دەنگ. دواتر ماوەی وەستانی سیستەمەکە بە بڕی 8,7 بلیۆن دۆلار خەمڵێندرا.

#thisdayintechhistory #thisdayinhistory #kitn #kitnnet
٦ی ٤ لە دوبەی دەبین😍🔥

ستافی Kitn بەفەرمی بانگێهێشت کراوە و
6ی 4 لە دوبەی دەبێت بۆ ڕووماڵی کۆنگرەی نمایشکردنی زنجیرە مۆبایلی Redmi Note 12

چاوەڕوانمان بن و وەکو هەمیشە لە باوەڕپێکراوترین تۆڕی تەکنەلۆژی لە کوردستان ڕووماڵی ورد و سات بە ساتمان دەبێت 🔥.

#kitn #xiaomi #redminote12 #redmi #dubai #technology #mobile #unboxing #Kurdistan
ڤیدیۆی نوێمان لە تیکتۆک 👇

https://vm.tiktok.com/ZMY4AcdSp/
لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ڕێکەوتی 10ی 7ی 2008 دا ئەپڵ کۆگای ئەپ ستۆری بە ٥٠٠ ئەپڵیکەیشنەوە ڕاگەیاند

لە ئێستاشدا نزیک بووەتەوە لە ٢ ملیۆن ئەپڵیکەیشن 😱🔥

#apple #appstore #kitn #kitnnet
ڤیدیۆی نوێ لە تیکتۆک 👇👇👇
https://vm.tiktok.com/ZMjYfS7u4/
ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا
12 نیسان، 1976

ڕۆناڵد واین کە یەکێکە لە هاودامەزرێنەرانی ئەپڵ لەدوای یازدە ڕۆژ لە دامەزراندنی کۆمپانیاکە وازی هێنا و پشکەکەی خۆی بە بڕی 800 دۆلار فرۆشت. واین ئەو کەسەیە کە لەپشتی یەکەم لۆگۆی ئەپڵ و نوسینی ڕێبەری بەکارهێنانی Apple I و هەروەها نوسینی Partnership Agreementـی ئەپڵە. هۆکاری وازهێنانیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ڕێککەوتنەکەدا بەرپرسیاریەتی بێ سنور بەسەر هاوبەشەکاندا دراوە و لە هەندێک خاڵی ڕازی نەبووە.

#thisdayintechhistory #thisdayinhistory #kitn #kitnnet

ئای چیت بەخۆت کردووە واین گیان 😁
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM