کافە کتێبی ئەندێشە(پیرانشـار)
360 subscribers
784 photos
74 videos
48 files
622 links
مەکۆیەکی گشتی بۆ ئاشتی لەگەڵ دونیای کتێب.
کەشێکی هێمن بۆ پڕۆڤەی دیالۆگ و گۆڕینەوەی بیروڕا.
بنکەیێکە بۆ بەهرەوەرگرتن لە بەرهەمی ئەدیبان و بیرمەندان.

ناونیشان: پیرانشار.شەقامی قودس، سێڕای ئازادگان، ژێرزەمینی فەڕشفرۆشی پاشایی
Download Telegram
Forwarded from Hojan :: زانست
یەکەم ژمارەی گۆڤاری زانستیی ھۆژین (منداڵان)، چاپ و بڵاو کرایەوە. 😍✌️

هۆژینی منداڵان چییە؟ 👧🏻👦🏻👶🏻🧒🏻

🔴 یەکەم گۆڤاری زانستیی کوردی بۆ منداڵان لە ئاستی کوردستاندا
🔴خاوەن کاراکتەرێکی خۆماڵی بە ناوی بەژنا کە تایبەت بە گۆڤاری هۆژینی منداڵانە.
🔴 بابەتی زانستی و هۆنراوە و تاقیکردنەوەی لەخۆ گرتووە.
⭕️بۆ تەمەنی ٧ تا ١٤ ساڵان

زانیاریی زیاتر لە ماڵپەڕی هۆژان:
hojan.org/kids


بەم شێوازانە دەتوانن ژمارەی ١١ی گۆڤاری هۆژین بکڕن:

✅ پەیام بنێرن بۆ ئەم ئایدییە و
بە نووسینی ناونیشانی دروست و ژمارەی پەیوەندیی ڕاست، گۆڤار تا کەمتر لە دوو هەفتەی تر لەبەر دەرگای ماڵی خۆتان وەربگرن
@ayubmhm

✅ هەروەها لە ڕێگەی ماڵپەرەوە:

https://hojan.org/hsmkj1/

✅ لە ڕێگەی ئەم ئەپانەوە دەتوانن گۆڤاری هۆژینی منداڵان بە شێوەی ئەلەکترۆنیکی وەدەست بخەن:

📲تاقچە:
https://taaghche.com/book/101693/

📲فیدیبۆ:
https://fidibo.com/book/116956/


❤️💛💚
✌️✌️✌️
لەگەڵمان بن 🌺🌺🌺

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯
ڕوونکردنەوەی چالاکانی مەدەنیی پیرانشار (هاوکار لە چاککردنی پەیکەرەی مامۆستا هێمن).

🔸 هاوشارییانی خۆشەویست،
چالاکان و خەمخۆرانی فەرهەنگ و هونەری نەتەوەکەمان!

بە خۆشحاڵییەوە پێتان ڕادەگەیێنین کە دوای چەند ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی، هیممەتی شووڕا و شارەدارەکانی ئێستا و پێشوو و چاوەڕوانییەکی لەڕادەبەدەری خەڵک، ساڵی پار دوای نیزێکەی ۵ ساڵ لە دەسپێکی پڕۆژەکە، پەیکەرەی کەسایەتی و شاعیری گەورەی نەتەوەیی،"مامۆستا هێمن موکریانی"، کە بە دەستی هونەرمەندی پەیکەرتاشی کورد، "مامۆستا هادی زیائەدینی" ساز کراوە، لە گۆرەپانی مامۆستا هێمن دامەزرا.
لە جێدا خاڵی چاوەڕوان‌نەکراو ئەوە بوو کە دوێنێ ۱۱ی گەلاوێژی ۱۴۰۰ی هەتاوی، «بەناو ڕێوڕەسمی پەردەلادان» بەپەلە و بێ هیچ بەرنامە و ئامادەکارییەکی تایبەت، کە لە ئاست کەسایەتیی بەرزی مامۆستای نەمر "هێمن" و پەیکەرتاشی ئەو بەرهەمە هونەرییەدا بێت، لە لایەن شارەوانی و چەند بەرپرسێکی شار بەڕێوە چوو!

لێرەدا بە پێویستمان زانی بۆ ئاگاداری و بەرچاوڕوونیی هاوشارییانی پیرانشار، مێژووی ئەو پەیکەرەیە و ڕۆڵی ئەو کەس و لایەنانەی لە سازکردن و دامەزراندنیدا دەوریان گێڕاوە، ڕوونکردنەوەیەک ئاراستەی ڕای گشتی بکەین:

۱ـ بیرۆکەی دانانی چەند ئێلێمانی نەتەوەیی و کولتووری لەناو شار لەمێژساڵ بوو لە زەینی خەمخۆران و چالاکانی مەدەنیی پیرانشاردا هەبووە و ئەم بیرۆکەیە ساڵی ۹٥ بە نووسینی داواکارییەک لە لایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنییەوە ئاراستەی شارەدار کرا.
بە خۆشحاڵییەوە هەر ۹ ئەندامی شووڕا و شارەدار وێڕای کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانیان واژۆیان لەسەر پڕۆژەکە کرد و گەڵاڵەیەک لە لایەن چالاکانەوە ئامادە و پێشکەش کرا.
لە گەڵاڵەکەدا ۳ پەیکەرەی "مامۆستا هەژار"، "مامۆستا هێمن" و "دایکی کورد" پێشنیار کرابوون و شووڕا و شارەداری پەسندیان کردن و هەموو قۆناغە ئیدارییەکانی پڕۆژەکە تێپەڕ کرا و مۆڵەتی یاسایی بۆ سازکردنیان وەرگیرا و بڕیار درا کە بە پەیکەرەی مامۆستا هێمن دەست بە کار بکرێت.
لە ئێستادا مۆڵەت بۆ سازکردنی دوو پەیکەرەکەی دیکەش وەرگیراوە و داوای مۆڵەتی بەردینە تاشراوێکی "خەج و سیامەند" کراوە و ماکێتەکەشی لە لایەن مامۆستا زیائەدینییەوە دیزاین کراوە؛ بەڵام سەرەڕای نووسینی پڕۆپۆزاڵێکی تایبەت و دەوڵەمەند و پێداگرییەکی زۆری چالاکانی مەدەنی، بەدواداچوونی پێویستی بۆ نەکراوە و مۆڵەتی بۆ وەرنەگیراوە.
۲ـ دوای وەرگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکە، چالاکانی مەدەنی بەپێی ئەو دۆستایەتییەی لەگەڵ مامۆستا هادی زیائەدینی هەیانبوو، پێوەندییان پێوە گرت و داوایان لێ کرد کە پڕۆژەکە بگرێتە ئەستۆ. هەر وەک چاوەڕوان دەکرا، مامۆستا بەوپەڕی سینگفرەوانییەوە پڕۆژەکەی قەبووڵ کرد و لە هەموو بوارێکەوە بەڵێنیی هاوکاری پێ داین.
لە ڕێکەوتی ١٣٩٥/٧/١٠ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی شارەداری و چالاکانی مەدەنی، گرێبەستی سازکردنی پەیکەرەی "م.هێمن" لە نێوان مامۆستا زیائەدینی و شارەداریی پیرانشار واژۆ کرا کە دەبوو بە ساڵێک تەواو کرابا و دامەزرابا. دوای ناردنی ۶ تەڕح و هەڵبژاردنی تەڕحێکیان، سازکردنی پەیکەرەکە بە بڕی ١٥٠ ملوێن تمەن، کە بڕیار وا بوو بە چوار قیست بدرێ، دەستی پێ کرد.
لە سەرەتای پڕۆژەکەوە دانی قیستەکان زۆر بە ناڕێکی چووە پێش و نەتەنیا لە کاتی پێشبینی‌کراودا نەدران، بەڵکوو زۆربەیان کران بە نیوەقیست و چەک و قەرز و هیچیان لە وادەی دیاریکراودا نەدران، ئەوە سەرەڕای دابەزینی بەهای پووڵ و بێبەڵێنیی شارەداری و بەدواداچوونی دەیان جارەی چالاکانی مەدەنی و دەیان دانیشتن لەگەڵ شارەداری خولی پێشوو، شووڕاکانی خولی ڕابردوو، کارمەندانی شارەداری هەتا گەیشتە هەڵبژاردن و ئەوجار لەگەڵ سەرپەرشتی شارەوانی، شارەداری تازە، شووڕاکانی تازە و کارمەندانی شارەداری!
نەبوونی پووڵ و دابیننەکرانی شوێنی گونجاو سەرەڕای هەبوونی چەندین پلان بۆ سازکردنی مەیدان لە چەند شوێنی شار و چەندین گرفتی دیکە، دامەزراندنی پەیکەرەکەیان هەتا پاییزی ۹۹ وەپاش خست و پڕۆژەیەک کە دەبوو بە ساڵێک تەواو کرابا، ٤ ساڵی خایاند و ئامادەکردنی مەیدانەکەش کردی بە ۵ ساڵ!
۳ـ لە سەرەتاوە و پێش ئامادەبوونی پەیکەرکە، لە چەندین کۆبونەوەدا لەگەڵ شووڕاکان، شارەدار و کارمەندانی شارەداریدا، بریار درا بۆ پەردەلادان لە پەیکەرەی مامۆستا هێمن ڕێورەسمێکی شیاو و گونجاو بەڕێوە بچێت و ئەو بەشانە لەخۆ بگرێت:

🔴 درێژەی بابەت لە پۆستی دووهەم
👇👇👇👇👇
‍ ـ بانگهێشتکردنی مامۆستا "هادی زیائەدینی" بۆ پیرانشار، ڕێزلێنان لە کەسایەتیی هونەری ئەو هونەرمەندە تێکۆشەرە و سازکردنی پێشانگایەک لە بەرهەمەکانی بەڕێزیان و لە پەراوێزدا واژۆکردنی گرێبەستی سازکردنی پەیکەرەکانی "مامۆستا هەژار" و "دایکی کورد" و ئەگەر گونجا، "خەج و سیامەند"
ـ بانگهێشتکردنی کۆمەڵێک لە ئەندامانی بنەماڵە و دۆستانی مامۆستا هێمن و بەرپرسانی مۆزەخانەی "سەرای هێمن"
ـ بانگهێشتکردنی کۆمەڵێک لە شاعیران، نووسەران و چالاکانی کلتووریی پیرانشار.
بەڵام زۆر بە داخەوە، دوێنێ زۆر بەپەلە و تەنیا لەپێناو نووسرانی ئەو پڕۆژەیە بە نێوی شووڕا و شارەداری ئەو خولە کە ماوەیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆتایی پێ دێت و بە ئامادەبوونی تەنیا چەند بەرپرسێک و بەوپەڕی بێمرادی و تەنانەت بێڕێزییەوە و بەبێ هیچ ڕێوڕەسمێکی گونجاو و شایەن، پەردە لەسەر پەیکەرەی مامۆستا هێمن لادرا.

٤ـ ئێمە وەکوو چالاکانی مەدەنیی بەشدار لە سازکرانی ئەو پەیکەرە بەنرخە کە ئێستا بەبایەخترین و هونەریترین ئێلێمانی شاری پیرانشارە، چاوەڕوانیمان لە بەرپرسان هەبوو وێڕای ئەوەی پێویستە ڕێزی کەسایەتییە گەورەکانی گەلەکەمان بگرن، ڕێزێکیش لە کەسایەتیی خۆیان بگرن و بزانن ئەرکی سەر شانیانە کە دەبێ ڕێزی تایبەت و گونجاو و لە ئاست گەورەییان لە کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان بگرن نەک وەکوو پڕۆژەیەکی ئاسفاڵت و دیوارلێدان و جەدوەلکێشی چاویان لێ بکەن.
پێویست بوو ڕێزێکی تایبەت لە مامۆستا هادی زیائەدینی بگیرێت کە سەرەڕای بێبەڵێنیی شارەداری لە پێدانی قیستەکان و بێبایەخ‌بوونی ئەو بڕە پووڵەی دەبوو پێی درابا لە ماوەی ئەو ۵ ساڵەدا و لە کاتێکدا دەیتوانی بەپێی گرێبەست، داوای یاسایی لەسەر شارەداری تۆمار بکا، بەڵام هەر وەکوو لێی چاوەڕوان دەکرا، بێ هیچ گلەییەک کارەکەی بەوپەڕی جوانییەوە ئامادە کرد و بە ئەنجامی گەیاند.
ئەوە لە کاتێکدایە شارەوانیی پیرانشار کە بە زیاتر لە ٤ ساڵ و بەو شێوەیە بڕی ١٥٠ ملوێن پووڵی گرێبەستی سازکردنی کارێکی هونەریی هونەرمەندێکی ئاوا گەورەی داوە، ٢٥٥ ملوێنی لە سازکردنی پایەیەکی بێتۆنی و سازکردنی مەیدانێکی چووکە خەرج کردووە کە ئەوە جێگای تێڕامان و پرسیاری جیددییە.

لێرەدا ڕایدەگەیێنین، ئێمە وەکوو چالاکانی مەدەنیی بەشداربوو لەو پڕۆژەیەدا، کە بێ هیچ چاوەڕوانییەک لە بیرۆکەڕا هەتا قسەکردن لەگەڵ مامۆستای پەیکەرتاش، نووسینی پڕۆپۆزاڵی پڕۆژە، نووسینی دەقی گرێبەست، چوون بۆ سنە و سەردانی مامۆستا و دیتنی پڕۆژە، چەندین سەردان و دانیشتن لەگەڵ شارەداران و شووڕاکان بۆ وەرگرتنی زۆر ناڕێکی پووڵ، دابینکردنی جێ بۆ دامەزراندنی پەیکەرەکە و بەرنامەداڕشتن بۆ ڕێوڕەسمی پەردەلادانی گونجاو و ڕێکوپێک و... بەشدار و چالاک بووینە، وێڕای دووپاتکردنەوەی ڕەخنەکانمان ڕایدەگەیێنین (سەرەڕای بانگهێشتکرانمان بۆ ئەو بەنێو ڕێوڕەسمە)، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی سەبارەت بە ئەو بێڕێزییە، ئامادە نەبووین بەشداری تێدا بکەین.

لە کۆتاییدا داوا لە شارەدار و شووڕای داهاتوو دەکەین لە ئاست پرسە فەرهەنگییەکان، بەتایبەت کارکردن لەسەر پتەوکردنی بناغەکانی شوناس‌بەخشیی نەتەوەیی و فەرهەنگی، خەمسارد نەبن و وێڕای کارکردن لەسەر ئەو پڕۆژانەی لە سەرێ ئاماژەیان پێ درا (سازکردنی پەیکەرەکانی مامۆستا هەژار، دایکی کورد و خەج و سیامەند)، پڕۆژەی باشی دیکەش بخەنە بواری جێبەجێکردن و دڵنیا بن کە تەنیا ئەو جۆرە پڕۆژانەن کە لە مێژووی شارەکەماندا دەمێننەوە.
ئێمەش وەکوو هەمیشە و لەسەر بنەمای ڕێزی دوولایەنە و لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و پەرەپێدانی کولتووری، ئامادەین بۆ هاوکاری لەگەڵ شووڕا و شارەداری.

لەگەڵ ڕێز؛
چالاکانی مەدەنیی هاوکار لە سازکردنی پەیکەرەی مامۆستا هێمن
پیرانشار
١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی.
‍ شێرکۆ بێکەس له ڕوانگەی "بەختیار عەلی"ەوە
وتاری مامۆستا بەختیار عەلی بۆ کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس
١٣ی گەلاوێژ (٤‌ی ئۆگۆست)، هەشتەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمپڕاتۆری شێعر، "شێرکۆ بێکەس"

☀️ ☕️📚 @CafeAndesha

📚Instagram, Facebook, Telegram
‍ 📕 گۆڤاری زانستی هۆژین، تایبەت بە منداڵان

یەکەم ژمارەی گۆڤاری زانستیی ھۆژین (منداڵان)، چاپ و بڵاو کرایەوە.

هۆژینی منداڵان چییە؟

🔹 یەکەم گۆڤاری زانستیی کوردی بۆ منداڵان لە ئاستی کوردستاندا
🔹 خاوەن کاراکتەرێکی خۆماڵی بە ناوی بەژنا کە تایبەت بە گۆڤاری هۆژینی منداڵانە.
🔹 بابەتی زانستی و هۆنراوە و تاقیکردنەوەی لەخۆ گرتووە.
🔘 بۆ تەمەنی ٧ تا ١٤ ساڵان

@zanisthojan
#کافە_کتێبی_ئەندێشە
#فرۆشی_کتێب
#کتێب_فرۆشی_ئانڵاین
#گۆڤاری_زانستی_هۆژین_منداڵان
#منداڵان
#بابەتی_زانستی
#کتێبی_کوردی
#پیرانشار



بۆ داواکردن، سەردانی بەشی فرۆشی کافەکتێبی ئەندێشە بکەن یان ڕاستەوخۆ نامە بۆ ئەدمین بنێرن.

#ناونیشان: پیرانشار، شەقامی قودس، سێڕای ئازادگان، ژێرزەمینی فەڕشفرۆشیی پاشایی

گەیاندنمان هەیە بۆ پیرانشار و ئاواییەکان و هەموو شارەکانی کوردستان و ئێران!

ژمارەی واتس‌ئەپ بۆ داواکردن:
Whatsapp: +98 903 439 35 57

☕️📚 @cafeandesha_bookshop

📚Instagram, Telegram, Facebook, Twitter
Forwarded from اتچ بات
‍ ئارام، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئه‌رمه‌نییه‌یه‌ كه‌ 50 ساڵ خزمه‌تی گۆرانیی و موزیكی كوردی كردووه‌، به‌ سیمبۆلی برایه‌تیی كورد و ئه‌رمه‌ن ناسراوه‌ و بووه‌ته‌ پردی پێوه‌ندیی هونه‌ر و كولتووری نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی دێرینی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (كورد و ئه‌رمه‌ن).

ئارام تیگران عاشقی موزیك و ئاوازی فۆلكلۆری كوردی بووه‌، جگه‌ له‌ ده‌نگبێژیی، موزیكژه‌نێكی به‌توانا و ئاوازدانه‌ریش بووه‌، ئاوازی بۆ زۆر له‌ گۆرانییه‌كانی خۆی داناون. مێژووی ژیانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ و خێزانه‌كه‌ی پڕه‌ له‌ تراجیدیای راوه‌دوونان و كۆچباریی زۆره‌ملێ. 

له‌ ساڵی 1915 كه‌ ده‌كاته‌ ساڵی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه‌، خێزانی (تیگران مه‌لیكیان) یه‌كێك بوو له‌و خێزانه‌ ئه‌رمه‌نییانه‌ی رووبه‌ڕووى شاڵاوى كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ بوونه‌وه‌. باوكی ئارام به‌ هاوكاریی ئاغایه‌كی كوردی گوندی (ئامید) له‌ ناوچه‌ی ساسۆن له‌ كوشتن ڕزگاری ده‌بێت.

ئارام  ساڵی 1934 له‌ دایك ده‌بێت

له‌ ساڵی 1966 له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی سیاسی توركیا و سووریاوه‌، سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی قه‌ده‌غه‌ كران و بڕیاری گرتنی بۆ ده‌ركراوه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌مان ساڵدا خۆی و خێزانه‌كه‌ی بۆ ئه‌رمه‌نستان كۆچ ده‌كه‌ن و ماوه‌ی 18 ساڵ له‌ ڕادیۆی یێریڤان کار دەکات
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی وای له‌ ئارام تیگران كردووه‌ به‌ كوردی گۆرانی بڵێت؟ ئارام له‌ دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت، "باوكم له‌ سایه‌ی ئاغایه‌كی كورددا له‌ كۆمه‌ڵكوژیی ساڵی 1915 ڕزگاری بووه‌. ئه‌و ئاغا كورده‌ كه‌ ئه‌وكات باوكم منداڵ بووه‌، ده‌یگرێته‌ خۆی و تا ته‌مه‌نی 12 ساڵی په‌روه‌رده‌ی ده‌كات و پاشان ڕه‌وانه‌ی سووریای ده‌كات. به‌گوێره‌ی قسه‌ی باوكم، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاغا كورده‌ نه‌بوایه‌، باوكم له‌ ژیاندا نه‌ده‌ما. هه‌موو جارێك به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی باوكم، به‌رتیلی داوه‌ته‌ جه‌ندرمه‌كان. باوكم پێش ئه‌وه‌ی بمرێت، وه‌ك ئه‌مه‌كدارییه‌ك له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ مرۆیی و جوامێرانه‌ى ئه‌و ئاغایه‌، وه‌سیه‌تی بۆم كرد و گوتی من له‌ سایه‌ی ئه‌و ئاغایه‌ له‌ مردن ڕزگار بووم و ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كورددا گه‌وره‌ بووین
یه‌كه‌م سترانی كوردی كه‌ ئارام چڕیویه‌تی، گۆرانیی (شه‌ڤ چوو) بوو كه‌ تێكستى شاعیری ناوداری كورد جگه‌رخوێنه‌.
زیاتر له‌ 250 گۆرانیی كوردیی هه‌یه‌،

ناوی هه‌موو ئه‌لبوومه‌كانی كوردین. وه‌ك "چیایێ گه‌بارێ- زیلان- سه‌رخوه‌بوون خوه‌شه‌- كوردستان- زانی دیسا زاربووما- ڕابن- ئه‌ڤینا فه‌قێ ته‌یران- كه‌چێ دینێ- ئه‌ی وه‌لاتۆ ئه‌م حه‌لیان- ئای دلبه‌رێ- دایێ من به‌رده‌- دیاربه‌كرا شیرین- ئای دل- ئه‌م هاتن- هه‌ڤال فه‌رات". پێش ئه‌مانه‌ش سێ كاسێتی تری له‌ ئه‌رمه‌نستان هه‌ر به‌و ناوه‌ كوردییانه‌وه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌.

ئارام تیگران له‌ ڕۆژی هه‌شتی ئاب(۱۷ی گەلاوێژ) ساڵی  2009 له‌ ئاتێنی پێته‌ختی یۆنان كۆچی دوایی كرد.

📚☕️ @CafeAndesha
‍ ‍ 📕 کتێب: دەنکەهەنار «کۆمەڵێک هەقایەتی فۆلکلۆری بۆ منداڵان»
✍️ کۆکردنەوە و داڕشتنەوە: سەلاح پایانیانی
✏️ وێنە: ژاڵە یووسفی نژاد
📖 بابەت: فۆلکلۆر
🖨وەشانخانە: مادیار«تیتل و بیبل»


ئه‌فسانه‌ و هه‌قایه‌ته فۆلکلۆرییەکانی کوردی خافڵێنه‌ر و بارهێنه‌ری منداڵانی ئێمەن و هه‌ستی به‌رپرسیارییان بۆ ناسینی ڕووداوه‌ ڕاسته‌قینه‌کان و دیارده‌ ماددی و مه‌عنه‌وییه‌کان و پێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی نێوان چینه‌کانی خه‌ڵک ده‌بزێون.
منداڵانی ئێمه‌ به‌ بیستنی ئه‌و هه‌قایه‌تانە ده‌گه‌ڵ دیارده‌کانی سروشتیی ده‌وروپشت و تایبه‌تییه‌کانی فه‌رهه‌نگیی کۆمه‌ڵ شاره‌زا ده‌بن و هێدی‌هێدی پێوانه‌کانی بایه‌خیی دروست بیرکردنه‌وه‌ و دروست‌ جووڵانه‌وه‌، به‌پێی هه‌نجاره‌کانی فه‌رهه‌نگیی کۆمه‌ڵی خۆیان، فێر ده‌بن.
«دەنکەهەنار» کۆمەڵێک لەم هەقایەتە ڕەسەنانەی لە خۆ گرتووە کە سەلاح پایانیانی، توێژەر و فەرهەنگ‌نووسی ناسراو، کۆی کردوونەوە و بە زمانێکی بێ‌گرێ‌وگۆڵ دایڕشتوونەوە.


#کافە_کتێبی_ئەندێشە
#فرۆشی_کتێب
#کتێب_فرۆشی_ئانڵاین
#دەنکە_هەنار
#سەلاح_پایانیانی
#فۆلکلۆری_منداڵان
#فۆلکلۆر
#کتێبی_کوردی
#پیرانشار



بۆ داواکردن، سەردانی بەشی فرۆشی کافەکتێبی ئەندێشە بکەن یان ڕاستەوخۆ نامە بۆ ئەدمین بنێرن.

#ناونیشان: پیرانشار، شەقامی قودس، سێڕای ئازادگان، ژێرزەمینی فەڕشفرۆشیی پاشایی

گەیاندنمان هەیە بۆ پیرانشار و ئاواییەکان و هەموو شارەکانی کوردستان و ئێران!

ژمارەی واتس‌ئەپ بۆ داواکردن:
Whatsapp: +98 903 439 35 57

☕️📚 @cafeandesha_bookshop

📚Instagram, Telegram, Facebook, Twitter
@stereoasrinmahabad @goranitaze
Zubêir Salih - Sebahulxêr
🎼سەباحولخەیر خانا من

🎶 «Sebahul xeyr xana min»
🎼🎙Zubeyir salih
✍🏻 Helbestwan: Melayê cizîrî

🎶 «سەباحولخەیری خانا من»
🎙🎼 زووبەیر ساڵح
✍🏻 هەڵبەستڤان : مەلایێ جزیری





☀️ ☕️📚 @CafeAndesha

📚Instagram, Facebook, Telegram
‍ ‍ ‍ 📕 خوێنەری کوشندە
✍️ نووسەر: بەختیار عەلی


تاکگەرایی دیاردەیەکی سروشتی نییە، بە پەنهانی لە مرۆڤدا بێت و پێویستی بە هەلومەرجی گونجاو بێت تا دەربکەوێت، دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیی و کولتوورییە و تەنها لە پلەیەکی دیاریکراوی گەشەی عەقڵی و فەلسەفیدا مرۆڤ پێیدەگات. تاکی ئازاد لە کولتوورێکدا دەتوانێت لەدایک بێت، بتوانێت لەخۆی بپرسێت «کۆیلەیەتی چییە؟». کێشەی هەرە گەورەی دونیای ئێمە ئەوە نییە ناتوانین ئیش بۆ ئازادی بکەین، بەڵکو ئەوەیە لە بنەڕەتدا ناتوانین لە مانای کۆیلەیەتی تێبگەین.
خۆرئاوا چەندین سەدەیە لە ماهییەتی کۆیلەبوون ورددەبێتەوە، بەردەوام دەگەڕێت و زنجیری نهێنیتر و ئەستوورتر لەسەر دەست و پێ و عەقڵی مرۆڤ دەدۆزێتەوە، بەڵام کولتووری ئێمە تا ئێستا ئامادە نییە ئەو پرسیارە لەخۆی بکات « کۆیلەیەتی چییە؟». هەر هەوڵێکی فەلسەفی بیەوێت لە مرۆڤ تێبگات... دەبێت هەوڵ بێت بۆ تێگەیشتن لەو ڕێگرانەی لە بەردەم مرۆڤدان بۆ سازکردن و دروستکردنی خۆی. تاکگەرایی هونەری دروستکردنی خودە، بێ فشاری دەرەکی، بێ ترس لە هێزە کۆمەڵایەتییەکان.

لە وتاری (هەندێک سەرنج لە مانای تاکگەرایی لە دونیای ئەمڕۆدا)


#کافە_کتێبی_ئەندێشە
#فرۆشی_کتێب
#بۆ_دۆزەخ_ئەی_بێگوناهان
#جوانییەکانی_ناڕێکی
#ئایدۆلۆژیست
#داگیرکردنی_تاریکی
#خوێنەری_کوشندە
#ڕەخنە_لە_عەقڵی_فاشیستی
#لە_دیارەوە_بۆ_نادیار
#ئیمان_و_جەنگاوەرانی
#زنجیرەکانی_دۆن_کیشۆت
#وەک_باڵندەی_ناو_جەنگەڵە_ترسناکەکان
#نەرسیسی_کوژراو
#یادەوەری_و_زەمەن
#بەختیار_علی

#پیرانشار



بۆ داواکردن، سەردانی بەشی فرۆشی کافەکتێبی ئەندێشە بکەن یان ڕاستەوخۆ نامە بۆ ئەدمین بنێرن.

#ناونیشان: پیرانشار، شەقامی قودس، سێڕای ئازادگان، ژێرزەمینی فەڕشفرۆشیی پاشایی

گەیاندنمان هەیە بۆ پیرانشار و ئاواییەکان و هەموو شارەکانی کوردستان و ئێران!

ژمارەی واتس‌ئەپ بۆ داواکردن:
Whatsapp: +98 903 439 35 57

☕️📚 @cafeandesha_bookshop

📚Instagram, Telegram, Facebook
Forwarded from Hojan :: زانست
یەکەم ژمارەی گۆڤاری زانستیی ھۆژین (منداڵان)، چاپ و بڵاو کرایەوە. 😍✌️

هۆژینی منداڵان چییە؟ 👧🏻👦🏻👶🏻🧒🏻

🔴 یەکەم گۆڤاری زانستیی کوردی بۆ منداڵان لە ئاستی کوردستاندا
🔴خاوەن کاراکتەرێکی خۆماڵی بە ناوی بەژنا کە تایبەت بە گۆڤاری هۆژینی منداڵانە.
🔴 بابەتی زانستی و هۆنراوە و تاقیکردنەوەی لەخۆ گرتووە.
⭕️بۆ تەمەنی ٧ تا ١٤ ساڵان

زانیاریی زیاتر لە ماڵپەڕی هۆژان:
hojan.org/kids


بەم شێوازانە دەتوانن ژمارەی ١١ی گۆڤاری هۆژین بکڕن:

✅ پەیام بنێرن بۆ ئەم ئایدییە و
بە نووسینی ناونیشانی دروست و ژمارەی پەیوەندیی ڕاست، گۆڤار تا کەمتر لە دوو هەفتەی تر لەبەر دەرگای ماڵی خۆتان وەربگرن
@ayubmhm

✅ هەروەها لە ڕێگەی ماڵپەرەوە:

https://hojan.org/hsmkj1/

✅ لە ڕێگەی ئەم ئەپانەوە دەتوانن گۆڤاری هۆژینی منداڵان بە شێوەی ئەلەکترۆنیکی وەدەست بخەن:

📲تاقچە:
https://taaghche.com/book/101693/

📲فیدیبۆ:
https://fidibo.com/book/116956/


❤️💛💚
✌️✌️✌️
لەگەڵمان بن 🌺🌺🌺

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

🆔 @zanisthojan 💯
نەبوونی ڕەخنە، واتە لەدایکبوونی نەوەیەک کە توانای جیاکردنەوەی تێکستی باشی لە خراپ نییە. توانای نییە داهێنان لە هەندێک خورتە و بۆڵەی عاتیفی جیابکاتەوە. لە ڕۆشنبیریی وەهادا مەرجەعێک نابێت، داهێنان بناسێتەوە و دیاری بکات.

ئەگەر تەماشا بکەیت نەبوونی ڕەخنەی جیدی وایکردووە لێشاوێک لە شیعر و ئەدەبیاتی بازاڕی کە جگە لە ختوکەدانی عاتیفی مانایەک و ناوەڕۆکێکی تریان نییە، بوون بە ئەدەبیاتێکی قەبووڵکراو.

ئێمە هەمیشە ڕەخنەمان پێویستە تا لە دەریای نووسینی پوچ و سادە و ڕۆژانەدا نوقم نەبین، کاری ڕەخنەیە دەلیل و بەڵگەکان لەسەر داهێنان بخاتەڕوو.

کولتووری بێڕەخنە لە ئێستای دونیادا کە دیکتاتۆرییەتی گەمژەکان باڵی بەسەر فەزای دیجیتاڵدا گرتووە، لەبەردەم مەترسی نوقمبووندایە لە تێکستی بچوک و لاواز و ڕووکەشگیردا.

ونبوونی ڕەخنە جۆرە خوێنەرێکی دروست کردووە توانای جیاکردنەوەی تێکستی نەماوە، نازانێت بۆچی دەقێکی بە دڵە و دەقێکی تری بە دڵ نییە. ئەگەر لە سەردەمەکانی تردا ئەمە ترسناک نەبووبێت، ئێستا زۆر ترسناکە، چونکە مرۆڤی جیهانی نوێ لە بەیانییەوە هەڵدەستێت تا شەو دەخەوێت لەبەر لێشاوێکی ترسناکی دەق و وێنەی نەپاڵاوتەدان. ئێستا جگە لە هێزی ڕەخنە هیچ هێزێکی تر نییە لە ناو ئەو لێشاوە گەورەیەدا ببێت بە چاوساغی خوێنەران.

"بەختیار عەلی"
پارچەیەک لە وتارێک، سەبارەت بە ڕەخنە

📚☕️ @CafeAndesha
25ـی خەرمانان ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستای ناوداری مۆسیقای کوردی، مامۆستا حشمەتی لۆرنژاد (کرماشان).

☀️ ☕️ @CafeAndesha

📚Instagram, Facebook, Telegram
Hishmet Lor Nejad
@Kermashanradio
🎼🎙Hişmet lornijad
🎶 «Gelarêzan»

🎙🎼 حشمەت لۆرنژاد
🎶 «گەڵاڕێزان»


☀️ ☕️ @CafeAndesha

📚Instagram, Facebook, Telegram
Forwarded from اتچ بات
‍ 🔷لە سەردەمی ڕێنسانسدا پێداچوونەوەیەکی بنەڕەتی لە بیری فەلسەفی سیاسی ڕۆژئاوادا بەدیهات کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە پەیوەندی نێوان ئازادی و سروشتی مرۆڤەوە هەبوو. لەو سەردەمەدا هەندێک لە بیرمەندانی ئازادیخواز هاتنە سەر ئەو باوەڕە کە مرۆڤ بە پێی سروشتی، بە کۆیلەیی ناخوڵقێ، بەڵکو خۆی کۆیلەیی هەڵدەبژێرێ. بۆ وێنە، ئێتیەن دۆ لابۆئێسی، بیرمەندی ئازادیخوازی فەڕانسی سەدەی شازدە،نووسینێکی زۆر گرینگی هەیە بەناوی"گوتارێک سەبارەت بە کۆیلەیی دڵخواز". لابۆئیسی دەڵێ: ملهوڕان بۆیە دەسەڵاتیان هەیە، چونکە خەڵک ئەو دەسەڵاتەی پێ بەخشیون. کۆمەڵگە ئازادی وەلا ناوە و بە هۆی نەبوونی ئازادییەوە،کۆمەڵگە گەندەڵ بووە. خەڵک کۆیلەتی خۆی پێ لە ئازادی باشترە!
لە ڕوانگەی لابۆئێسییەوە، ڕەمزی گەورەی سیاسەت، گوێڕایەڵی بۆ فەرمانڕەواکانە.
بۆچی خەڵکی جیهان بە تاڵانکرانی خۆیان ڕازی دەبن؟ کێشەکە تەنیا ترس نییە، بەڵکو ڕەزامەندیش پێویستە. ئەو ڕەزامەندییە دەتوانین بە شێوەیەکی ناتوندوتیژ لەناو بەرین. لابۆئیسی ملکەچی و زاڵێتی لێک گرێ دەدا. ئەو پێی وابوو ئەگەر ئازادیخوازان ،دەست لە لایەنگری ملهوڕان هەڵگرن، زۆرداری دەڕوخێ. ئەم بیرۆکەیە وای کرد لابۆئیسی ببێ بە یەکێک لە پێشەنگانی ناگوێڕایەڵی مەدەنی و بەرخۆدانی ناتوندوتیژ.

فەلسەفەی ڕزگاری
ئەییوب کەریمی
لاپەڕە ۷٤

📚☕️ @CafeAndesha
⚡️برووسک

شیرین!
ئیمڕۆ دەبێ،
هەموو هەورە گەڕۆکەکان کۆ کەیەوە،
برووسکەیەک دەستەمۆ کەی

زۆر لەمێژە ئەم وڵاتە بێ بەهارە،
بەرگی سەوز ناکاتە بەر
تەشی بادە
برووسکەکەت لە ڕانی ئاسمان بخشێنە و
ڕیز ڕیز باران
ــــ وەک داوە بەنی بادراو ـــ
لە کەڵافی ئەم هەورانە ببارێنە،
با کیژی تۆریاوی سروشت
بۆ بەهاری ساڵی تازە
بەرگی سەوز
بۆ بەژنی ئەم خاکە بچنێ.

مارف ئاغایی

📚☕️ @CafeAndesha
📘ئەفسانەی مرۆڤی ستاندارد

✍️ #شێرزاد_حەسەن

▫️ئاخۆ کەس ھەیە لە کۆمەڵگای ئێمە و بگرە لە زۆرێک لە جوگرافیا جیاوازەکاندا و لە قۆناغی جۆراوجۆری مێژوودا توانای ئەوەی هەبووبێت کە خانەبەندی بۆ مرۆڤی رەسەن و راستەقینە بکات کە چ تەرز و پەیکەرێکە؟ رەنگە یەکێک لە ھەرە ھەوڵە نەبڕاوەکانی مرۆڤ لە ناو کایەی مرۆڤسایکۆلۆژیا/ دەروونناسیدا گەڕانێکی بەردەوام بوو بێت بۆ دۆزینەوەی وەھا پێناسەیەک و دیاریکردنی مرۆڤی ساغڵەم لە نەخۆش، لە پاڵ دەستنیشانکردنی خەسڵەتەکانی. کەواتە چۆن بتوانین مرۆڤی ئاسایی یان نۆرماڵ بناسینەوە؟ کێ نۆرماڵە و کێ نانۆرماڵە؟ ئایا گومانێکی وا رەوایە کە بێژین کە نە مرۆڤی ستاندارد و نە مۆڕاڵ و رەوشتمەندی ستاندارد لەسەر ئەم ئەستێرەیە هەیە، چونکە ئەوەی کە لێروکانە مۆڕاڵی پیرۆز و نموونەیی و بەهادارە، لەنێو جوگرافیایەکی دیکەدا ئەوپەڕی نامرۆڤانە و دژوارە و شایستەی رەتکردنەوەیە.

▫️بە گشتی رەوشت و داب و نەریت و نۆرمی کۆمەڵایەتی بۆ خۆی بەرگ و سیپاڵێکە کە وەک قالب و چوارچێوە بۆ کچ و کوڕەکان ئامادە کراون و دووراون بەر لەوەی لە دایک ببن، لە ناوەوە بیگرە بۆ ناوەرۆک ھی منداڵەکان نین، لە رەنگی چاوەوە بۆ ھەڵبژاردنی مەزھەب و ئایینەکەی، خێڵ و نەتەوەکەی، گوند و شار و وڵاتەکەی: ناسنامە-گەلێکن کە گەورەکان بەسەر بچووکەکاندا سەپاندوویانە، یان رێکەوت و جەبری جوگرافیا و مێژوو. ئەوەش بۆ خۆی راھێنان و سەرمەشقێکە کە ئەوانیدیکە نەوەی نوێی پێڕادێنن و ناچاریان دەکەن بە خۆگونجاندن و ملکەچی بۆ ھەموو ئەو یاساو رێسایانەی کە ئەندامەکانی کۆمەڵگا پێوەی پابەندن. کۆمەڵگا بۆ ھەمیشە خاوەنی قەرەوێلەکەی "#پرۆکروست"ە کە سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەنێو ئەفسانەیەکی #یۆنانی‌دا دەیدۆزینەوە، کە گوایە کەسێک بە ناوی "پرۆکرستس"کە خاوەن خان و دیوەخانێک بووە، هاوشانی هۆتێلی ئەم سەردەمە بووە، کە وەک پیشە ئاسنگەر بووە، هەوڵیداوە کە هەر رێبوارێک رێگای بکەوێتە ئاقار و دەڤەری ئەو زاتە، فەرمووی لێکردووە کە میوانداری بکات بەو مەرجەی کە لەسەر قەرەوێلەیەک بیخەوێنێت کە درێژی باڵای میوانەکە رێک بە قەد درێژی تەختی خەوەکەی بێت. خۆ ئەگەر میوانەکانی کەڵەگەت و درێژتر بووبن، ئەوسا قاچیانی دەبڕییەوە تا بە قەد قەرەوێلەکە درێژ بن، خۆ ئەگەر وەک قەد و باڵا کورتتر بوونایە، ئەوسا ھەوڵیدەدا بە یارمەتی یاوەرەکانی لەبەر یەکدی رایکێشن تاوەکو بە قەد قەرەوێلەکە درێژ بێت، کە بە هەردوو باردا هەر بە مەرگی ئەو ریبوارانە کۆتایی دەهات.

▫️هەڵبەتە لە پشت ئەم ئەفسانەیەوە پەند و حیکمەتێک لە ئارادایە کە لەوەدا چڕ دەبێتەوە کە ئەگەرچی ئەوەیان ئەفسانەیە و بەس، بەڵام وانە و هێمایەکە کە لە ناو هەموو کۆمەڵگاکان و دەنێو جوگرافیای جیاواز و بە درێژایی مێژوو هەمان دۆخ و خولیای شێتانە "پرۆکروست" بەرکەماڵ و بەردەوام بووە تاوەکو ئێستاکێ، کە تیایدا لەسەر ئاستی رامیاری و کۆمەڵایەتی و دینی و مەزهەبی و ئابووری، ئێمە هەمان بەزمی "پرۆکروستس" دووبارە دەکەینەوە بۆ پەروەردکردنی کچەکان و کوڕەکانمان، نەوە دوای نەوە، ئێمە بۆ هەمیشە قالب و چوارچێوەیەکی دیاریکراومان هەیە کە دەخوازین ئەوانی دیکە لە باری فیکری و مۆڕاڵی و مەزهەبی و سیاسی و کولتووری پڕ بە پێستی ئەو یاسا و رێسا و بڕوایانە بن کە گەورەکان و دەستەڵاتداران خواستیانە، بە واتا مەرجە وێنەکان بەقەد چوارچیوەکان بن، نەک پێچەوانەکەی کە بۆ هەمیشە وا باوە کە چوارچێوەکە وا دیزاین دەکرێت کە بەقەد وێنەکان بن.

▫️لێرەدایە کە ھەموو وزەو تواناکانی مرۆڤ دەپووکێتەوە و دەکوژرێت، چەمکی شێتبوون و ھۆشمەندی مانای شاراوە و پەنھانی دەبێت، یان تەندروست و دەردەدار، یان ناساغ و شێواو لە باری دەروونییەوە لە بەرامبەر کەسێکی رێک و پێک کە دیسانەوە بەرگ و باڵاپۆشێکە کردوویەتی بە بەری هەموواندا کە هەرگیز مەرج نییە بە کەڵکیان بێت. زۆر بە سادەیی رەنگە کەسی "شیزۆفرینیی" ئەو زاتە بێت کە نەتوانێت خواستە خۆرسک و غەریزییەکانی کپ بکات یان بیانکوژێت لەبەر ئەوەی کە ناچارە لەگەڵ ھەموو یاسا و رێسا و دابونەریتەکانی کۆمەڵگا خۆی بگونجێنێت.

🔻درێژەی بابەت... 👈(Zêdetir Bixwîne)


▪️ @kurdishbookhouse


📚☕️ @CafeAndesha
Qelbî min
تاهیر تۆفیق
🎼🎙Tahîr tofîq
🎶 «Qelbî min»

🎙🎼 تاهیر تۆفیق
🎶 «قەلبی من»

ئەمڕۆ بیست و هەشتی ڕەزبەر هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی کورد، مامۆستای ئاواز و مەقام نەمر تاهیر تۆفیقی مەزن.

☀️ ☕️ @CafeAndesha

📚Instagram, Facebook, Telegram
بە پێی ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوەی تەلەگراف، توێژینەوە تازەکانی توێژەرانی زانکۆی "کینگستن"ی بەریتانیا نیشانی دەدەن کە ئەو کەسانەی چیرۆک و ڕۆمانەکان دەخوێننەوە، بۆ دەربڕینی هەستی دڵسۆزانە و ڕەفتاری مرۆڤدۆستانە مەیلێکی زۆرتریان هەیە. ئەم توێژەرانە بە ئاماژەدان بەو بابەتانەی خراونەتە ڕوو لە کۆنفڕانسێکدا لە یانەی دەروونناسیی بەریتانیا ئەوەیان خستۆتە ڕوو کە: "چوونە فەزای ئەدەبیاتی گێڕانەوەوە توانای مرۆڤ لە پانتایی هەستە مرۆڤدۆستانەکان و مەیلی دڵسۆزانە زیاتر دەکات." هەروەها دەڵێن: "خوێندنەوەی دەقی گێڕانەوەی کۆمیدی بە شێوەیەکی تایبەت کلیلی ئەم کردارەیە و مرۆڤ بۆ خۆشویستن هان دەدات."
کورتەی قسەی من لێرەدا ئەوەیە ئەگەر بەدروستی بخوێنینەوە زۆر سوودی گرنگ بەدەست دەهێنین، کە هەم لە ڕووی ئەزموونکردن لە ژیاندا سوودی لێ وەردەگرن و هەم لە ڕووی جەستەییشەوە دەتوانین باشتر و تەندروستتر بین، کەواتە با هەمووان بخوێنینەوە لەپێناو ژیانێکی ئاسوودەتر و تەندروستییەکی باشتردا، کە ئەمەش ڕێگەیەکە بۆ چەندان ژیانی دیکە و دەشێت بەدەستهێنانی نەمری بێت، بەڵام لە فۆڕمێکی نوێدا.

ئارام سدیق
چۆن خوێندنەوە بکەین بە کولتوور؟

☕️📚 @CafeAndesha
Simav Hussein (Delalê)
Kurdish Melodi
🎶 «Delalê»
🎼🎙Sîmav hisên


🎶 «دەلالێ»
🎙🎼 سیماڤ حسێن






☀️ ☕️📚 @CafeAndesha

📚Instagram, Facebook, Telegram