المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء 🇮🇶
✔
28.1K subscribers
41.2K photos
1.75K videos
1.52K files
6.35K links
القناة الرسمية للمكتب الاعلامي لرئيس مجلس الوزراء السيد علي فالح الزيدي .
Download Telegram
ڕاگه‌یێندراو
........

له‌ژێر چاودێری به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌غدایی پایته‌خت، كۆنگره‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان به‌به‌شداری وه‌زیرانی گواستنه‌وه‌ یان نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ و كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری توركیا و شانشینی ئوردن و كۆماری عه‌ره‌بی سوریا و ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تی كوێت و ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر و سوڵتانیه‌تی عه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌ورۆپا و بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئامێز گرت.

به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆنگره‌كه‌ كرده‌وه‌ و جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگی پرۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان بۆ ئێستا وئاینده‌ و هاوبه‌ندیه‌كانی بۆ ته‌واوكاری ئابووری بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و هاوبه‌شیه‌كانی دیكه‌ كه‌ئاراسته‌ی ڕێگا و هه‌موو پرۆژه‌ هاوبه‌سته‌كانی به‌هێزتر ده‌كات.

شانده‌ به‌شداربووه‌كان پرۆسه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌ له‌گه‌ڵ گوڕینی لێكگه‌یشتنه‌كان له‌نێوان سه‌ركرده‌ی وڵاتان بۆ نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی تایبه‌ت به‌ڕێگای گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ تاوتووێی كرد.

هه‌روه‌ها باسیان كرد له‌گرنگی ئه‌م پرۆژه‌ بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و هاوبه‌شیه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كان و چۆنیه‌تی بته‌وكردنیان و گه‌یشتن به‌ته‌واوكاری ئابووری له‌نێوان وڵاتانی به‌شدار له‌گه‌ڵ دامه‌زرداندنی سه‌كۆییه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری كه‌تواناكانی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بۆ رووبه‌ربووبوونه‌وه‌ی ڕكمانیه‌ ئابووریه‌كان به‌هێزتر بكات.

له‌كۆنگره‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی تێر وته‌سه‌ل ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ وبه‌شه‌كانی و ئه‌و توانایه‌ی كه‌به‌هاوبه‌ندیه‌ هه‌رێمایه‌تیه‌كان ده‌دات خرانه‌روو، له‌گه‌ڵ خستنه‌روویی بواری ژێرخانی ئابووری كه‌كه‌رته‌كانی گواستنه‌وه‌ و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و وزه‌ی نوێ به‌جۆر ده‌كات جگه‌ له دابینكردنی ‌كاری وبه‌رهێنان له‌فرۆكه‌خانه‌كان و پرۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فری خێرا و ڕێگای وشكانی.

هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی ده‌ستپێكردنی له‌ده‌ربه‌ندی فاو و ته‌واوكردنی له‌گه‌ڵ ده‌ربه‌نده‌كانی ناوچه‌كه‌ تاده‌گاته‌ سنووری توركیا ودیراسه‌ پۆخته‌كان و ئه‌نجامی كاركردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ راوێژكاریه‌كان و نه‌خشه‌ی كاتی جێبه‌جێكردنی و ئه‌و داهاته‌ داراییانه‌یی كه‌دابین ده‌كات و داتاكانی په‌یوه‌ست به‌ته‌واوی پرۆژه‌كه‌وه‌ خرانه‌روو.

كۆنگره‌كه‌ به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی بۆ ئاماده‌كردنی ته‌خیمینێكی ته‌واو سه‌باره‌ت به‌سروشت و قه‌باره‌ی به‌شداری وڵاتانی دۆست و برا له‌م پرۆژه‌ زیندوو‌ ستراتیژیه‌ كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا.


نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
27ی ئایار- 2023
Official Statement
........

Prime Minister, Mr. Mohammed S. Al-Sudani, hosted the Development Road Conference, in the capital Baghdad with the participation of transport ministers or their representatives from the Kingdom of Saudi Arabia, the Islamic Republic of Iran, the Republic of Turkiye, the Hashemite Kingdom of Jordan, the Syrian Arab Republic, the State of the United Arab Emirates, the State of Kuwait, the State of Qatar, and the Sultanate of Oman, in addition to representatives of the European Union and the World Bank.

The Prime Minister emphasized the significance of the Development Road project during the conference, highlighting its current and future importance. He underscored the interconnectedness and economic integration among regional countries and the benefits and partnerships that the project, along with related initiatives, will strengthen.

The participating delegations engaged in discussions regarding the implementation steps and the translation of leaders' understandings into a comprehensive roadmap for initiating development projects associated with the Development Road.

The delegates also emphasized the project's regional importance, discussed ways to strengthen regional partnerships, promote economic integration among participating countries, and establish platforms for economic development to tackle challenges effectively.

They reviewed the project's multi-models and emphasized their role in promoting regional interdependence. They also discussed infrastructure, diversification, transportation, industry, agriculture, and renewable energy. Additionally, investments in airports, high-speed trains, and road networks.

They examined the Development Road, including its integration with regional ports. Discussions covered feasibility studies, advisory body collaboration, implementation timelines, financial returns, and detailed data.

The Development Road conference concluded by forming technical committees to establish a comprehensive vision for the participation of brotherly and friendly countries in this vital strategic project.

Media Office of the Prime Minister
May 27, 2023