Chance - Study Abroad
608 subscribers
272 photos
90 videos
4 files
5 links
خوێندن و کار لەدەرەوە
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاک ڕاستی سەردانی وڵاتی ڤاتیکانی کردووە و پاپای ڤاتیکان لەهەمان ڕۆژ مردووە، تۆ بڵێی ئەم سەردانە لە ناکاوەی کاک ڕاستی هۆکاری چی بوو بێت؟

#Study_Chances #Vatican #Rome # Italy #Travel
👍2
بزنزەکانی جاران ئەگەر زۆر گەورەبوونایە ئەوپەڕی لەگەڵ ئێران و تورکیا پەیوەندیان هەبوو بەڵام ئەمڕۆ کوزەڵە بفرۆشی ئەبێ ئاگات لە چین و ئەوروپاش بێت 😆 بێ بەکارهێنانی زانست و تەکنەلۆجیا هەر ناتوانی کارتی ئاسیا و کۆڕەکیش بفرۆشی 😉 هەر بەجدی جیهانی بزنز و بەڕێوەبردن گۆڕاوە، ئەوسا کابرا خاوەنی ملیۆنان دۆلاربوو یەک دەفتەری هەبوو بۆ بەڕێوەبردنی پارە و داهاتەکانی، ئێستا ئەگەر سیستەمت نەبێ نازانی دوێنێ پارەکانت لەکوێ خەرجکردووە.

ئێ، ئەم دوو پڕۆگرامە ڕێک لەسەر ئەوەن. دانەیەکیان فێرماندەکات چۆن بزنزێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەببەین، ئەویتریش لەسەر بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و ئەندازیارییە لە بزنزدا. بە وەرگرتنی هەر یەکێکیان دیدگات لەسەر بزنز و بەڕێوەبردن ئەگۆڕێ. جا مەڵێ بۆ ئێرە نابێ، تۆ وەرە ناوی بزنزێکم پێبڵی کە پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە نەبێت و پێویستی بە تەکنەلۆجیا نەبێ.

دەی بزانم ئەتوانی؟

#Study_Chances #Program #Business #Germany #Czech
❤3
ئەتەوێ زۆرترین توێژینەوەی زانستی بێکەڵک بڵاوبکەیتەوە و یەکەم بیت لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە؟ کەواتە مەیە بۆ سوید و پۆڵەندا بۆ خوێندنی دکتۆرا.

لیرە جەخت لەسەر کوالیتی و داهێنانە نەک ژمارەی توێژینەوە. ئەم جۆرە پڕۆگرامانە دیدگات فراوان دەکەن و مێشکت تیژدەکەنەوە و توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەت دەگەیەننە لوتکە. ڕوناکی دەخەنەسەر نوێترین توێژینەوەکانی سەردەم و کاردەکەن لە باشترین تاقیگەکاندا بە نوێترین تەکنیکی زانستی تا بتوانن داهێنان بکەن لەبوارەکانی پزیشکی و ددان و بایەلۆجیدا.

ئێستا حەزەکەی زۆرترین پەیپەر بڵاوبکەیتەوە؟

#Study_Chances #Poland #Sweden #PHD
❤2
تا ئێستا یەک دنیا خەڵک کە خۆیان لە بزنز و بەڕێوەبردن نازانن هەوڵیانداوە فێرتبکەن کە چۆن کۆمپانیا دابمەزرێنی🙃 یان ووتویانە وەرە فێری مارکێتین و سەرچاوە مرۆییەکان و فرۆشتن و بەڕێوەبردنت بکەین.

دەی بەخوا حەمام بە ... گەرمناکرێ😁 گەر ئەتەوێ بزنز و بەڕێوەبردن فێرببیت ئەبێ پڕۆگرامێکی تێروتەسەل بخوێنیت کە هەموو ئەم لایەنانە لەخۆبگرێت:

دارایی و ئابوری
بەڕێوەبردن و کارگێڕی
سەرچاوە مرۆییەکان
مارکێتین و فرۆشتن
کارسازی و داهێنان

بەجدی تا ئێستاش پێتوایە بە کۆرسێکی پەنجا هەزاری فێری بزنز ببیت؟ کەسێکم بۆ تاگکە

#Study_Chances #Poland #Hungary #Program #Business
👍2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاک ڕاستی لە دەریاچەی کۆمۆ لە ئیتاڵیاوە دووبارە هێرش دەکاتەوە سەر کاک وەلید و باسی پۆڵەندا دەکات😃

#Study_Chances #Italy #Lake_como
❤3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەهۆی زمانی ئینگلیزی ناتوانیت کارت دەستبکەوێت ؟

چارەسەرەی ئەم کێشەیەت لەگەڵ پڕۆگرامی ئینگلیزی شانس بکە با نەجاتت ببێت لە بێکاری.
پڕۆگرامەکە بۆ ماوەی 8 مانگە
هەر ئاستێک 2 مانگ دەخایەنێت
و لە کۆتاییدا دەگەیتە ئاستی B2

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆگرامەکە خاڵێکك لە کۆمێنت دابنێ، یاخود پەیوەندیمان پێوە بکەن

#Study_Chances #English #Work #Learning
👍2
✈ دەتەوێ ئەزموونێکی نوێ تاقیبکەیتەوە؟!

هەر ئێستا بەشداربە لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکانی ئەوروپا!

🌍دەتەوێت بەشداربیت لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە ئەوروپا؟ ئێستا لە ڕێگەی ڤیزەی شنگن دەتوانیت بەشداری بکەیت لە ئیڤێنت و چالاکیە نێودەوڵەتییەکان، تۆڕێکی پەیوەندی لەگەڵ شارەزایانی بوارە جیاوازەکان دروستبکەیت و ئاگاداری دواین زانست و زانیاری و گۆڕانکارییەکان بیت.

چ لە فەرەنسا بێت، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، بەلجیکا، یان هەر وڵاتێکیتری ناوچەی شنگن، تاکە هەنگاوێک پێویستە بینێیت داواکاری ڤیزەی شنگنە🙂

📝 پێویستییەکانی ڤیزا:

- پاسپۆرتی کارا.

- سەقامگیری دارایی (پشتگیری بانکی).

- پشتگیری کار.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ناوی بەشەکەت\پسپۆڕیەکەت لە کۆمێنت بنوسە، بە نامە زانیاریت بۆ دەنێرین😍

#Study_Chances #Schengen #Visa #Conference
❤3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاک ڕاستی لە شاری میلانە و هاندەری پاریس سانجێرمانە وە دەڵێت هیوادارم بەرشەلۆنە ئەم شەو بدۆڕێت😃

هەروەها دوو پڕۆگرامی زۆر هەرزان و نایابتان بۆ باس دەکات لە ئیتاڵیا بۆ خوێندنی ماستەر و بەکالۆریۆس..

حەز بە خوێندن دەکەیت لە ئیتاڵیا؟

#Study_Chances #Italy #Milan #Barcelona
👍1
ماستەر لە ئەندازیاری کارەبا و تەکنەلۆژیای زانیاری 📊

📍 شوێن: ئەڵمانیا

ماستەر لە ئەندازیاری کارەبا 📊

📍 شوێن: ئیتالیا


لە ئەڵمانیا، ئەندازیاری کارەبا و میکانیک لەگەڵ تەکنەلۆجیای زانیاری زۆر تێکەڵن، بە جۆریک کە سەیری کۆرسەکان ئەکەی زۆر جار نازانی کە چ بڕوانامەیەک وەرەگریت. بێگومان ئەمە هەر لەخۆوە نەهاتووە بەڵکو پێویستی بازاڕی کارە بەتایبەت گەورە کۆمپانیاکانی بواری کارەبا و میکانیک و ئۆتۆمبیل.


ئەگەر چویتە ئەوروپا و پڕۆگرامی لەم جۆرانەت بینی شۆک مەبە، ئەوە ئێمەین کە زۆر دواکەوتوین و پڕۆگرامەکانمان هی ساڵی هەشتاکانە. دەستخۆشی لەو کەس و لایەنانەش دەکەین هەوڵی چاکسازی و بەرەو پێشبردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن دەدەن لە زانکۆکانی کوردستان.


ئەم دوو پڕۆگرامەش زۆر تایبەتن. هەر یەکەیان بەجۆڕێک زانستی کارەبای مۆدێرن پێشکەش دەکەن بە تێکهەڵکێشکردن لەگەڵ تەکنەلۆجیای زانیاری.


بێ گوێدانە پارەی خوێندن، پڕۆگرامی کام وڵات هەڵدەبژێریت؟


#Study_Chances #Germany #Italy #Program #Electrical #Engineers
👍2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پرسیارە بەردەوامەکان دەربارەی مەرجەکانی زمان لە زانکۆکانی ئەوروپا

■ ئایا زمان بەربەستێکە لە کاتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات؟
■ بیر لە خوێندن لە دەرەوە دەکەیتەوە بەڵام نیگەرانی زمانەکەیت؟
■ ئایا زانکۆکان خولی زمان بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکەن؟
■ ئایا هەموو زانکۆکان ئەم تاقیکردنەوانە بۆ شارەزایی زمان داوا دەکەن؟؟
♤ ئایەڵس و تۆفڵ: بۆ ئینگلیزی
♤ دێڵف و تێف: بۆ فەڕەنسی
♤ گۆتە و تێست داف: بۆ ئەڵمانی
■ زانیاریت دەوێت لەسەر مەرجەکانی زمان؟

لە کۆمێنت بپرسە و وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانت وەربگرە.



#Study_Chances #Language #University
❤3
دکتۆرا لە بیرکاری
📍 شوێن: ئەڵمانیا

📐دکتۆرا لە بیرکاری
📍 شوێن: ئیتاڵیا

ئامادەی بەشداربیت لە توێژینەوەی بیرکاری باڵا لە ئەڵمانیا؟ 🧠

ئەم پڕۆگرامە بەناوبانگە ڕاهێنانی پێشکەوتووی بیرکاری لە ژینگەیەکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی پلە باڵادا پێشکەشدەکات. بۆ زانایانی نێودەوڵەتیی داڕێژراوە کە ئامادەن بەشداربن لە توێژینەوەی ئەکادیمی و پیشەی نایابدا.

خوێندکاران سوودمەند دەبن لە مەنهەجێکی هەمەچەشن لەوانەش سیمینار، وۆرک شۆپ، و ماوەی توێژینەوەی ٦-١٨ مانگ لە دەرەوەی وڵات بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندییە ئەکادیمییە جیهانییەکانی توێژەران.

برادەرانی بیرکاری خۆیان تاقەتی قسە و شتیان کەمە 😃 کێ بەشایستەی ئەم دوو پڕۆگرامە دەزانیت تاگیان بکە.

#Study_Chances #Germany #Italy #Mathematics
🤩1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاک ڕاستی بە شەقامەکانی ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیادا دەگەڕێت، و سەیر بکەن چ شتێکی سەیری بەرچاو کەوتووە🤔

#Study_Chances #Italy #Roma #with_rasti
👍1
بەکالۆریۆس لە زیرەکی دەستکرد📊
بەکالۆریۆس لە چارەسەری زیرەکی 📊دەستکرد
هەموو جیهان بوو بە بەکار هێنەری زیرەکی دەست کرد و تۆش هێشتا بڕیار نەداوە ببیتە بەشێک لەو پێشکەوتنانەی جیهان.

ئەگەر پۆلی 12 تەواو کردووەو دەتەوێت باشترین و هەرزانترین پڕۆگرام بخوێنی لە ئەوروپا وەرە پێت بڵێم :

ئەم دوو پڕۆگرامە لە بواری AI وەر بگرە.
پڕۆگرامەکان ڕاهێنانی کرداری پێشکەش دەکەن لە (فێربوونی ئامێر، ڕۆبۆتیک، زانستی داتا و هتد...)
فێرخوازان ئامادە دەکات بۆ بەشداریکردن لە پیشە جیهانییەکانی وەک چاودێری تەندروستی، جووڵە، ڤیدۆگەیم و چەندەها بواری کە.

 
هیچ زانیاریەکت هەیە لەسەر پێش کەوتنەکانی زیرەکی دەست کرد؟ کام پڕۆگرامی زیرەکی دەستکردت بەکارهێناوە جگە لە ChatGPT؟

#Study_chances #AI #Germany #Austria
👍1👏1
سکۆلەرشیپی (سکۆڵتێک) لە ڕووسیا

پەیمانگای زانست و تەکنەلۆژیای سکۆلکۆڤۆ (سکۆڵتێک) لە ڕووسیا سکۆلەرشیپی تەواو پێشکەش بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەکات.

📅 دواوادەی پێشکەشکردن: : ١/٧/٢٠٢٥

✅ یارمەتییەکانی سکۆلەرشیپ:
لەخۆگرتنی کرێی خوێندن.
یارمەتی مانگانە.
بیمەی تەندروستی.

📝مەرجەکانی پێشکەشکردن:
سی ڤی.
نامەی هاندان.
نامەی پێشنیار.
شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی: خوێندنی پێشووت بە زمانی ئینگلیزی بووبێت.
بڕوانامەی زانکۆ\پەیمانگا

بۆ زانیاری دەربارەی مەرجەکان لە کۆمێنت داوابکەن.

#Study_Chances #Russia #Skoltech #Scholarship
👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاك ڕاستی لە دەریاچەی کۆمۆوە دەرکەوتەوە

دەریاچە کۆمۆ، بە ناوبانگە بە سروشتە سەنجڕاکێشەکەی و گوندی نزیک دەریاچە و ڤێلا مێژووییەکانی ناسراوە. 46 کیلۆمەتر درێژە و بە چیای ئەلپی دەورەدراوە و قوڵی دەریاچەکە 420 مەترە. شوێنێکی یەکجار گەشتیارییە و ساڵانە گەشتیارێکی یەکجار زۆر ڕووی تێدەکات.

#Lake_Como #Italy #Study_Chances #with_rasti
❤3👍1
📜 پرۆگرامی زەمالەی دادوەری ٢٠٢٥ لە ئەمریکا – بە تەواوی پارەت بۆ دابین دەکرێت

پرۆگرامێکی بەناوبانگە ئامانجیان دادوەرەکانە لە سەرانسەری جیهان. بۆ بەرزکردنەوەی سەروەری یاسا لەلایەن سەرکردایەتی دادوەرانی جیهانییەوە داڕێژراوە.

🌍 مەبەست لە بەرنامەکە: بەرەوپێشبردنی توانای دادوەری و ئامادەکردنی بەشداربووان بە زانیاری پێشکەوتوو و لێهاتوویی پراکتیکی بۆ بەهێزکردنی سیستەمی دادوەری بە بەرزڕاگرتنی سەروەری یاسا.
📅ماوە: ٢ هەفتە.

پێوەرەکانی شایستەیی:
ئەزموونی پیشەیی: ئەزموونی 5-7 ساڵ هەبێت لە سەرۆکایەتیکردنی دۆسیە مەدەنییەکان یان تاوانکارییەکان.
توانای پەیوەندیکردن: خاوەنی توانای پەیوەندیکردن و هاوکاری بەهێز بێت.پابەندبوون بە بەرزڕاگرتن سەروەری یاساوە.
شارەزایی زمان: شارەزا بێت لە زمانی ئینگلیزیدا.

💰 پاڵپشتی دارایی:
تێچووی گەشت: کرێی فڕۆکەی هاتنەوە و گەڕانەوە.
شوێنی نیشتەجێبوون: شوێنی نیشتەجێبوون لە کاتی بەرنامەکەدا دابین کراوە.
ژەمەکان: ژەمی گروپی دابین دەکرێت.
پشتگیری ڤیزە: یارمەتیدان لە پرۆسەی داواکاری ڤیزا
⏰ دوا وادەی پێشکەشکردن: ٢٣/٥/٢٠٢٥

#Study_Chances #Judge #Scholarship #America
❤2👍1
لە ڕۆژی ٦/٥/٢٠٢٥ لە پێشانگای مێتێکس بەشدارین لە هەولێر.

سەردانمان بکەن، چاوەڕێتان ئەبین

#Study_Chances #Metex #Erbil
❤2👍2
-بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری جیۆوزە
- بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری جیۆلۆجی

جیۆلۆجی لە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر لە پڕۆگرامێك.
وەرە پێت بڵێم بۆ ؟
خوێندن لە بوارەکانی:
+ سیستەمی داینامیکی زەوی
+ کەرەستەی خاو، ئاو، سەرچاوەی وزە و بیناسازی
+ نەوت
+ خاک و پێکهاتەکانی

هەموو ئەمانە دواتر دەست کەوتنی کار لە بوارەکانی وەك:
+سەرچاوە ئاویەکان
+گاز و نەوت
+جیۆلۆجی
+ژینگە
+پلانی وزە بۆ شار
+کەرەستە و ڕیسایکلکردن
+کانزاو و پیشەزانیەکانی بیناسازی

ئێوە ئەزانن چ پڕۆگرامێکی کە وەك جیۆلۆجی بوارێکی بەرفراوانە؟

#Study_Chances #Geoenergy #Geological_Engineering #Bachelor
❤2
سبەی بەرواری 2025/5/7 لە پەرەپێدانی کاری زانکۆی سلێمانی (CDC) سیمینارێکی تایبەت پێشکەشدەکەین لەسەر (خوێندن لە ئەوروپا)
کات: ١٢ بۆ ٢ی نیوەڕۆ
خۆشحاڵین بە ئامادەبووتان

#Study_Chances #Semniar
🤩2❤1
دوو ماستەری زۆر نایاب لە:
-ئەندازیاری وزە
-تەکنەلۆژیای وزە

خوێندکاران بناغەیەکی تۆکمە وەردەگرن لە بوارەکانی وەک سیستەمی وزە و گۆڕینی وزەی گەرمی و میکانیکی و تەکنەلۆژیای نوێبونەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی(وزەی خۆر، با، ئاو، وزەی دەریایی و هتد...)

ئەگەر پڕۆگرامێک هەبێت دوای خوێندن و تەواوکردنی هەم لە کوردستان و هەم لە ئەوروپا ڕاستەوخۆ کارت دەست بکەوێت، ئەوا ئەم پڕۆگرامەیە.

پێش ئەوەی لە هۆکارەکەی بپرسی وەرە ئێوە ناوی پڕۆگرامێکم پێ بڵێن دوای تەواو کردنی چانسی دەستکەوتنی ئیشت لە کوردستان زیاترە لە چاو هەموو پڕۆگرامەکانی دیکەدا ئێوە دەڵێن چی؟

#Study_Chances #Energy #Italy #Germany
❤2