Chance - Study Abroad
608 subscribers
272 photos
90 videos
4 files
5 links
خوێندن و کار لەدەرەوە
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاک ڕاستی لە دەریاچەی کۆمۆ لە ئیتاڵیاوە دووبارە هێرش دەکاتەوە سەر کاک وەلید و باسی پۆڵەندا دەکات😃

#Study_Chances #Italy #Lake_como
❤3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاک ڕاستی لە شاری میلانە و هاندەری پاریس سانجێرمانە وە دەڵێت هیوادارم بەرشەلۆنە ئەم شەو بدۆڕێت😃

هەروەها دوو پڕۆگرامی زۆر هەرزان و نایابتان بۆ باس دەکات لە ئیتاڵیا بۆ خوێندنی ماستەر و بەکالۆریۆس..

حەز بە خوێندن دەکەیت لە ئیتاڵیا؟

#Study_Chances #Italy #Milan #Barcelona
👍1
ماستەر لە ئەندازیاری کارەبا و تەکنەلۆژیای زانیاری 📊

📍 شوێن: ئەڵمانیا

ماستەر لە ئەندازیاری کارەبا 📊

📍 شوێن: ئیتالیا


لە ئەڵمانیا، ئەندازیاری کارەبا و میکانیک لەگەڵ تەکنەلۆجیای زانیاری زۆر تێکەڵن، بە جۆریک کە سەیری کۆرسەکان ئەکەی زۆر جار نازانی کە چ بڕوانامەیەک وەرەگریت. بێگومان ئەمە هەر لەخۆوە نەهاتووە بەڵکو پێویستی بازاڕی کارە بەتایبەت گەورە کۆمپانیاکانی بواری کارەبا و میکانیک و ئۆتۆمبیل.


ئەگەر چویتە ئەوروپا و پڕۆگرامی لەم جۆرانەت بینی شۆک مەبە، ئەوە ئێمەین کە زۆر دواکەوتوین و پڕۆگرامەکانمان هی ساڵی هەشتاکانە. دەستخۆشی لەو کەس و لایەنانەش دەکەین هەوڵی چاکسازی و بەرەو پێشبردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن دەدەن لە زانکۆکانی کوردستان.


ئەم دوو پڕۆگرامەش زۆر تایبەتن. هەر یەکەیان بەجۆڕێک زانستی کارەبای مۆدێرن پێشکەش دەکەن بە تێکهەڵکێشکردن لەگەڵ تەکنەلۆجیای زانیاری.


بێ گوێدانە پارەی خوێندن، پڕۆگرامی کام وڵات هەڵدەبژێریت؟


#Study_Chances #Germany #Italy #Program #Electrical #Engineers
👍2
دکتۆرا لە بیرکاری
📍 شوێن: ئەڵمانیا

📐دکتۆرا لە بیرکاری
📍 شوێن: ئیتاڵیا

ئامادەی بەشداربیت لە توێژینەوەی بیرکاری باڵا لە ئەڵمانیا؟ 🧠

ئەم پڕۆگرامە بەناوبانگە ڕاهێنانی پێشکەوتووی بیرکاری لە ژینگەیەکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی پلە باڵادا پێشکەشدەکات. بۆ زانایانی نێودەوڵەتیی داڕێژراوە کە ئامادەن بەشداربن لە توێژینەوەی ئەکادیمی و پیشەی نایابدا.

خوێندکاران سوودمەند دەبن لە مەنهەجێکی هەمەچەشن لەوانەش سیمینار، وۆرک شۆپ، و ماوەی توێژینەوەی ٦-١٨ مانگ لە دەرەوەی وڵات بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندییە ئەکادیمییە جیهانییەکانی توێژەران.

برادەرانی بیرکاری خۆیان تاقەتی قسە و شتیان کەمە 😃 کێ بەشایستەی ئەم دوو پڕۆگرامە دەزانیت تاگیان بکە.

#Study_Chances #Germany #Italy #Mathematics
🤩1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاک ڕاستی بە شەقامەکانی ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیادا دەگەڕێت، و سەیر بکەن چ شتێکی سەیری بەرچاو کەوتووە🤔

#Study_Chances #Italy #Roma #with_rasti
👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاك ڕاستی لە دەریاچەی کۆمۆوە دەرکەوتەوە

دەریاچە کۆمۆ، بە ناوبانگە بە سروشتە سەنجڕاکێشەکەی و گوندی نزیک دەریاچە و ڤێلا مێژووییەکانی ناسراوە. 46 کیلۆمەتر درێژە و بە چیای ئەلپی دەورەدراوە و قوڵی دەریاچەکە 420 مەترە. شوێنێکی یەکجار گەشتیارییە و ساڵانە گەشتیارێکی یەکجار زۆر ڕووی تێدەکات.

#Lake_Como #Italy #Study_Chances #with_rasti
❤3👍1
دوو ماستەری زۆر نایاب لە:
-ئەندازیاری وزە
-تەکنەلۆژیای وزە

خوێندکاران بناغەیەکی تۆکمە وەردەگرن لە بوارەکانی وەک سیستەمی وزە و گۆڕینی وزەی گەرمی و میکانیکی و تەکنەلۆژیای نوێبونەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی(وزەی خۆر، با، ئاو، وزەی دەریایی و هتد...)

ئەگەر پڕۆگرامێک هەبێت دوای خوێندن و تەواوکردنی هەم لە کوردستان و هەم لە ئەوروپا ڕاستەوخۆ کارت دەست بکەوێت، ئەوا ئەم پڕۆگرامەیە.

پێش ئەوەی لە هۆکارەکەی بپرسی وەرە ئێوە ناوی پڕۆگرامێکم پێ بڵێن دوای تەواو کردنی چانسی دەستکەوتنی ئیشت لە کوردستان زیاترە لە چاو هەموو پڕۆگرامەکانی دیکەدا ئێوە دەڵێن چی؟

#Study_Chances #Energy #Italy #Germany
❤2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاک ڕاستی لە ئیتاڵیاوە دەڵێت مەچن بۆ ڤێنس وەرن بۆ ئەم شارە؟🤨

تۆ بڵێی مەبەستی چیت بێت؟🤔

#With_Rasti #Study_Chances #Italy #Terieste
❤2
دوو پڕۆگرامی ماستەر لە زانستەکانی 📐وەرزش: تەندروستی و ئەنجامدان
📍 شوێن: فەڕەنسا
📍 شوێن: ئیتالیا

خوێندکارانی بەشی وەرزش دڵنیام هەمووتان ئارەزووی ئەم پڕۆگرامانە دەکەن ئێمەش یارمەتی دەرتان دەبین ئەمجار.

با ماستەرەکەت تەنها شەهادەیەک نەبێت بە خوێندنی ئەم پڕۆگرامە یارمەتیدەرت دەبێت لە :
+ئەنجام دانی توێژینەوە لە بوارەکانی وەرزش و تەندروستی
+بوون بە ڕاهێنەرێکی جەستەیی بۆ بەرز کردنەوە ئاستی جەستەی وەرزشوانان.
+کارکردن لە بوارەکانی چارەسەری سروشتی بۆ چارەسەر و چاکبونەوەی وەرزشوانان لە پێکان.
+شکاری تەندروستی: بەبەکارهێنانی داتا و تەکنەلۆژیا بۆ هەڵسەنگاندنی توانای جەستەیی وەرزشوانان.

هیچ دوورنیە تۆش وەک ڕاهێنەرە جەستەیەکانی ئەوروپا لە کوردستان خزمەتی وەرزش بکەیت🤍

کام هاوڕێت خولیای ئەو بوارەی هەیە ئاگاداری بکەوە با بێ بەش نەبێت.

#Study_Chances #Sports #France #Italy
❤1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ چی کاک ڕاستی دەڵێت شاری ڤینس خۆش و نییە و سەردانی مەکەن🤔

وەرن با پێکەوە بزانین کاک ڕاستی باسی چی دەکات😃

#With_Rasti #Study_Chances #Venice #Travel #Italy
❤2
دوو پڕۆگرامی ماستەر لە ئەندازیاری کشتوکاڵی پێشکەوتوو
📍 شوێن: ئیتاڵیا
📍 شوێن: ئەڵمانیا

🌱 ئایندەی کشتوکاڵ؟ ئەندازیاری لە ئیتاڵیا و ئەڵمانیا.
خوێندکارانی ئەندازیاری کشتوکاڵی تەنها ناخوێنن—
ئەوان چارەسەری بەردەوام دروست دەکەن، ماستەر ئۆتۆماتیکی دەکەن، و کشتوکاڵی زیرەک دەهێننە ژیانەوە. 🤖🌾

لە تاقیگەوە تا زەوی، ئەوان داهاتوویەکی سەلامەتتر و سەوزتر لە بواری تەکنەلۆژیای کشتوکاڵیدا دادەڕێژن.

🚜 ڕۆبۆتیک. 🌽 شوێن هەڵگرتن. 🔬 بەردەوامیی.
هەمووی بە یەک پلە.

🎓 ئامادەی ببیتە داهێنەرێکی کشتوکاڵی؟
کام هاوڕێیەت خولیای ئەو بوارەی هەیە ئاگاداری بکەوە با بێبەش نەبێت.

#Study_Chances #Agriculture #Italy #Germany
❤3
دوو پڕۆگرامی دکتۆرا ناوەزە لە وڵاتی پێشکەوتوی ئەوڕوپا
📍 شوێن: ئیسپانیا
📍 شوێن: ئیتاڵیا

🎓 خەون بە دکتۆرا لە بەشی ئابوری دەبینیت؟
ڕاهێنانی پلە باڵا بەدەستبهێنە لە ماکرۆ، مایکرۆ، پێوانی ئابووری و شێوازە چەندایەتییەکان، لێکۆڵینەوە لە ئابووری گشتی، کار، ڕەفتار و سیاسی، و بەشداریکردن لە پرۆگرامە نێودەوڵەتییەکانی توێژینەوە و ئاڵوگۆڕکردن.
لە بەرشەلۆنە و بۆلۆنیا – تۆڕەکانی ئاستی جیهانی، بەرکەوتنی جیهانی، کاریگەری ڕاستەقینە. 🌍📈

✈ یارمەتیت دەوێت بۆ داواکاری یان ڤیزەی خوێندکاری؟
داوابکە لە کۆمپانیای Chance – ڕێبەری متمانەپێکراوت بۆ خوێندن لە ئیتاڵیا!📄

ئێستا داواکاری پێشکەش بکە لەگەڵ کۆمپانیای Chance!
📞 سلێمانی: 07718406931
📞 هەولێر: 07718406937
+48 691 688 314 🌍

#Chance_Study #Economics #Spain #Italy
❤2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەو ماوەیە خواستی سەفەر بۆ ئەوڕوپا لە زیادبوونەتۆ خوازیاری بۆ کام ووڵاتی ئەوڕوپا سەفەر بکەی؟
ئێمە بۆ خۆشی دوو وڵاتمان داناوە کە داواکاری زۆری لەسەرە
تۆ کامیان هەلدەبژێریت؟
1-ئیتاڵیا
2-فەڕەنسا

دەتوانیت بۆ داواکردنی کۆی پڕۆسەی سەفەرەکەت و ڤیزای گەشتی ووڵاتانی ئەوڕوپا و ئەمریکا یان کەنەدا بە ئێمەی بسپێریت
بۆ داواکردن یان پرسیارێک مەسەج بکە یان پەیوەندی بکە بەو ژمارانەی خوارەوە
📞 سلێمانی: 07718406931
📞 هەولێر: 07718406937
🌍 +48 691 688 314

#Chance_Study #Italy #France #Travel
❤2