VejînBooks
2.7K subscribers
11 photos
167 links
کەناڵی ڕاگەیاندنی بنکەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی کوردی books.vejin.net
Download Telegram
📕 چیرۆکی «لە خەوما»ی جەمیل سائیب لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«لە خەوما» چیرۆکێکی کۆنی کوردییە بەرهەمی جەمیل سائیب (١٨٨٧-١٩٥١) نووسەری خەڵکی سلێمانی. چیرۆکەکە لە باردۆخی خەڵک لە کاتی حکومەتی شێخ مەحموودی حەفید ئەدوێ. ئەوانەی نووسەر وەسفیان دەکات کاربەدەستی ئەو دەمە بوون. ئەگەرچی لە کۆتاییدا چیرۆکەکە بە ناتەواوی دەمێنێتەوە بەڵام مەبەستی خۆی دەگەیەنێتە خوێنەر.

- سپاس بۆ «بڵاوکردنەوەی ئاراس» کە دەقی کتێبەکەی خستە بەر دەستمان.

https://books.vejin.net/ck/news/1094

https://books.vejin.net/ck/book/143
❤12👍3👎1
📕 «عەقیدەی مەرزیە»ی مەولەوی لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«عەقیدەی مەرزیە» دەفتەرە شیعرێکە لە بەرهەمەکانی سەید عەبدولڕەحیمی تاوەگۆزی ناسراو بە «مەولەوی» (١٨٠٦-١٨٨٢). بەپێچەوانەی دیوانی مەولەوی کە بە کوردیی گۆرانی هۆنراوەتەوە، عەقیدەی مەرزیە بە کوردیی ناوەندی و بە شێوەی جافی دانراوە. بابەتەکەی زانیاریی کەلام و بیر و باوەڕی ئایینی ئیسلام و تەریقەتە. شیعرەکان لەسەر قاڵبی مەسنەوی و بە کێشی ١٠ بڕگەیی نووسراون.

- سپاس بۆ دادە «هۆزان عەزیزی»، دادە «حەسیبە سەییدی» و کاک «ئارەش مێهرەبان»، کە دەقی کتێبەکەیان تایپ کردەوە.

https://books.vejin.net/ck/news/1095

https://books.vejin.net/ck/book/105
❤16👍7
📕 کۆمەڵە بەیتی «دمدم» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«دمدم» کۆمەڵە بەیتێکی فۆلکلۆری کوردیی باکوورییە لە بەرهەمەکانی «حەجیێ جندی» (۱۹۹۰-۱۹۰٨) نووسەر و زمانناسی کورد. حەجیێ جندی لە گوندێکی پارێزگای قەرسی باکووری کوردستاندا لە دایک بووە و نزیکەی ٦۰ کتێبی نووسیوە کە زۆربەیان لەسەر فۆلکلۆر و زمان و وێژەی کوردین.

- سپاس بۆ «بڵاوکردنەوەی ئاراس» کە دەقی کتێبەکەی خستە بەر دەستمان.

https://books.vejin.net/ck/news/1096

https://books.vejin.net/ck/book/145
❤22👍11
پیرۆزباییی «حەوتەم ساڵی کردنەوەی ڤەژینبوکس» و «ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک» لە هۆگرانی زمان و ئەدەب و مێژووی کورد دەکەین.
زۆر سوپاسی بەشداربووانی پرۆژەکە دەکەین لە بەشەکانی تایپ و پێداچوونەوە و دانانی دەقەکان لەسەر سایت و هەروەها لە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەش کە بە دڵێکی فراوانەوە فایلەکانیان بۆ ناردین. سوپاسێکی تایبەتیش لەو خۆشەویستانە دەکەین کە لە بارودۆخی خراپی ئابووری ناوچەکەدا، یارمەتیی داراییی پرۆژەکەیان داوە.
ئەمساڵیش زیاتر لە 1560 دەق لە 16 کتێبی دیکەمان بڵاو کردەوە؛ مژدەی بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمی گرنگی دیکەش بەم زووانە دەدەین، چاوەڕێ ببن...
https://books.vejin.net/
❤67👍6
📕 «دیوانی مەلای جزیری» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دیوانی مەلای جزیری» شیعرەکانی «شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەممەد» ناسراو بە «مەلای جزیری» (١٥٧٠-١٦٤٠) لە بەناوبانگترین هۆنراوەنووسانی کوردستان و خەڵکی جزیری بۆتانە. مەلای جزیری ناسناوی ئەدەبیی «مەلێ» یان «مەلا» و «نشانی»ی لە شیعرەکانیدا بە کار هێناوە. شیعرەکانی لەبارەی دڵداری و تەسەوف و ڕاستی و خوداپەرستین. دوو وتووێژی شیعریشی لەگەڵ میر عیمادەددینی جزیری و فەقێ تەیراندا هەیە.

قاڵبی شیعرەکانی زۆرتر غەزەلن و هەروەها کۆمەڵێک تەرجیعبەند و چوارینەی هەیە و شیعرێکی موستەزادیشی هەیە کە بە زمانی عەرەبی نووسراوە، زۆربەی شیعرەکانی لەسەر کێشی عەرووزین.

تا ئێستا چەند کەس لەسەر دەستنووسە جیاوازەکان، بەم دیوانەدا چوونەتەوە و چاپیان کردووە. یەکەم جار لە ساڵی ١٩٠٤ لە بەرلین لە چاپ دراوە. لە ڤەژینبوکسدا، چاپی ساڵی ٢٠١١ی دەزگای سپیرێزمان کردووە بە پێوەر و ئاماژەمان بە جیاوازییەکانی نوسخەکانی دیکەش داوە.

سوپاس بۆ:
- دادە «هۆزان عەزیزی» و کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە لە تایپ و ئامادەکردنی دەقەکەیدا بەشدارییان هەبووە.
- کاک «محەممەد ئیسماعیلنەژاد (م.ئاران)» کە کێشی شیعرەکانی دەستنیشان کرد.
https://books.vejin.net/ck/news/1097
https://books.vejin.net/book/54
❤38👍8
📕 «کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند» شیعرەکانی «عەبدولقادر کوڕی ڕەسووڵ جوامێر» ناسراو بە «فەقێ قادر» (١٨٣٠-١٨٩٠) لە تیرەی چەلەبیی هۆزی هەمەوەند لە ناوچەی بازیانە.
فەقێ قادر لە هەڵبەستەکانیدا «فەقێ» و «فەقێی دڵ» و «دەروێش»ی وەکوو ناسناوی شیعری بە کار هێناوە. زۆربەی شیعرەکانی سەبارەت بە ئایین، ئامۆژگاری و وەسفی سروشت و سکاڵا لە دونیا و ڕۆژگارە. شیعرەکانی فەقێ قادر لەسەر شێوازی گۆرانی و مەسنەویی دە بڕگەیین.
سوپاس بۆ:
دادە «هۆزان عەزیزی»، دادە «ئارەزوو فەتحی» و دادە «سروە دەستووم» کە دەقی دیوانەکەیان تایپ کردەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1098
https://books.vejin.net/book/288
❤24👍5
📕 «خوێندەواریی باو» بەرهەمی تۆفیق وەهبی لە ڤەژینبوکسدا دانرا
لە کتێبی «خوێندەواریی باو»دا کە ساڵی ١٩٣٣ بڵاو بووەتەوە، زمانەوانی بەناوبانگ «تۆفیق وەهبی» (١٨٩١-١٩٨٤) ئەلفوبێیەکی لاتینیی بۆ زمانی کوردی پێشکەش کردووە. ئەگەرچی ئەم ئەلفوبێ لاتینییە نەبوو بە گشتگیر و نووسەران بە کاریان نەهێنا، بەڵام ئەم کتێبە وەک بەشێکی مێژووی ڕێنووس و ئەلفوبێی کوردی گرنگییەکی تایبەتی هەیە. بەتایبەت لە بەشی سێیەمیدا کە باسی ڕێساکانی ڕێنووس (نووسیار) دەکات، زیاتر وردبینی و ڕوانگەی مۆدێرنی تۆفیق وەهبیمان لە ٩٠ ساڵ پێشدا بۆ دەردەخات.

تۆفیق وەهبی شرۆڤەکانی ئەم کتێبەی بە ئەلفوبێی عەرەبیی ناتەواوی ئەو سەردەمە نووسیوە کە جیاوازە لە ڕێنووسە وردبینانەکەی «دەستووری زمانی کوردی»ی چەند ساڵ پێشی خۆی. لە ڤەژینبوکسدا، لەبەر ئەوەی کە خوێنەری ئێستا کێشەیەکی لە خوێندنەوەدا نەبێت، شرۆڤەکانمان بە ڕێنووسی نوێ نووسیوەتەوە بەڵام دەستکاریی ئەلفوبێ لاتینەکەمان نەکردووە.

سوپاس بۆ:
- کاک «زیاد ئەسعەد» کە دەقی کتێبەکەی تایپ کردەوە
- کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی کتێبەکەی ئامادە کرد بۆ دانانی لە ڤەژینبوکسدا

https://books.vejin.net/ck/news/1099
https://books.vejin.net/Book/158
❤35👍1
📕 «روضة الصفا»ی میرزا عەبدولقادری پاوەیی لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«روضة الصفا» دیوانە شیعرێکە بە شێوەی گۆرانی کە «میرزا عەبدولقادری پاوەیی» (١٨٥٠-١٩١٠) هۆنیویەتەوە. میرزا عەبدولقادر سۆفیی تەریقەتی نەقشبەندی بووە و لە دیوەخانی حاکمی ئەو کاتەی جوانڕۆ، محەممەد بەگی وەکیل، پلەی تایبەتی هەبووە. «روضة الصفا» وەرگێڕانێکی ئازادی بەشێکی کتێبی «روضة الأحباب في سير النبوی والآل والأصحاب»ە کە پەخشانێکی فارسی و بەرهەمی «جمال‌الدین حسینی، عطاء الله بن فضل الله» زانای بەناوبانگی سەدەی 15ی زایینیە.
- سوپاس بۆ کاک «غەفار (سارۆ) ئیبراهیمی»، کاک «ئیرشاد ڕەشیدی ڕوستەمی» و کاک «عەبدوڵڵا حەبیبی» کە دەقی دیوانەکەیان نارد.
https://books.vejin.net/ck/news/1100
https://books.vejin.net/book/151
❤29👍10👎1
📕 «ئینجیلی موقەدەس» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
ئەم وەرگێڕانەی «ئینجیلی موقەدەس» لەلایەن «لودڤیگ فاسوم» (١٨٧٩-١٩٢٠، Ludvig Olsen Fossum) لە کۆنترین وەرگێڕانەکانە کە بۆ کوردیی ناوەندی کراوە. هەر چوار ئینجیلە باوەڕپێکراوەکەی «مەتا و مەرقوس و لوقا و یوحەننا» لە خۆ دەگرێت. لەسەر ڕووبەرگەکەی بەم شێوەیە نووسراوە: «ئینجیلی موقەدسی ڕەب و خڵاسکەری مە یەسووع مەسیح کە لە زمانی ئەسڵی یۆنانی تەرجومە کراوە بە بەیبڵ سۆسائێتئی ئەمریکا (American Bible Society) و برتیش و فۆرن بەیبڵ سۆسائێتئی (British and Foreign Bible Society) چاپ کراوە».
فاسوم لە ١٩٠٥دا بۆ بانگەشەی مەسیحیەت نێرراوە بۆ ورمێ. دواتر لە ساڵانی ١٩١١ بۆ ١٩١٦ گوازراوەتەوە بۆ سابڵاغ (مەهاباد) لەوێ کوردی فێر بووە. «میرزا ڕەحمانی حاجی نەورۆز» لە وەرگێڕانی ئینجیلدا یارمەتیی داوە و لە ١٩١٩ لە ئەمریکادا ئینجیلی کوردی و ڕێزمانێکی کوردیی چاپ کردووە.

ئەم ئینجیلە کە بە زمانی سەدەیەک لەمەوبەر نووسراوە بۆ ئەو زمانەوانانەی کە توێژینەوە لەسەر مێژووی زمانی کوردی و گۆڕانکارییەکانی دەکەن سەرچاوەیەکی زۆر گرنگە. ئەگەرچی لە ڤەژینبوکسدا ڕێنووسەکەی نوێ کراوەتەوە بەڵام خاڵێکی بەرچاو لە ڕێنووسی چاپە کۆنەکەیدا ئەوەیە کە جیاوازیی «ل/ڵ» هەر بەم شێوەیەی ئێستا دیاری کراوە.

- زۆر سپاسی دادە «هۆزان عەزیزی» دەکەین کە دەقی کتێبەکەی بە ڕێنووسی نوێ تایپ کردەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1101
https://books.vejin.net/book/150
❤49👎9👍6
📕 «فەرهەنگی ژیان» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/zhyan

«فەرهەنگی ژیان» بەرهەمی «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵازادە» مامۆستای زمانی ئینگلیزییە لە ساڵی 1973 لە ناوچەی مەهاباد لە دایک بووە. فەرهەنگی ژیان ساڵی 2015 بڵاو بووەتەوە و فەرهەنگێکی گشتیی ئینگلیزی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە کە 14237 سەروشەی تێدایە. بۆ هەموویان جۆری وشە (Part of Speech) و فۆنەتیک بە ستانداردی IPA دەستنیشان کراوە. ماناکان بە پوختی دانراون کە بە تایبەتی بۆ وەرگێڕەکان بەسوودتر ببێت.

- سوپاس بۆ کاک «عەبدوڵڵا عەبدوڵڵازادە» کە مافی بەکارهێنانی فەرهەنگەکەی پێ داین و فایلی وۆردی فەرهەنگەکەی بۆ ناردین.
- سوپاس بۆ کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی ئامادەی کرد بۆ داتابەیس.
❤84👍21👎2
📕 «دیوانی ڕاجی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«دیوانی ڕاجی» شیعرەکانی «مەلا عەبدولڕەحمان کوڕی مەلا ئیبراهیم» (١٩١٢-١٩٦٩) ناسراو بە «ڕاجی»یە کە لە تیرەی میكایەڵی هۆزی جافی شارەزوور و دانیشتووی ناوچەی کۆیە بووە. ڕاجی مامۆستای ئایینی بووە و بێجگە لەم دیوانە، چەند کتێب و نامیلەکەشی بە عەرەبی و کوردی نووسیوە. لە دیوانەکەیدا ناسناوی شیعریی «ڕاجی»، «پشکۆ»، «ژیکۆ» و «گوویا»ی بە کار هێناوە. شیعرەکانی لە بابەتی مانا و هونەرەوە زۆر بەهێزن و زۆربەیان لەسەر کێشی عەرووزین.

- سپاس بۆ بنەماڵەی ڕاجی بە تایبەت کاک «ئسیماعیل ڕاجی» (شاعیر و وەرگێڕ)، کە دەقی دیوانەکەیان بۆ ناردین.
- سپاس بۆ کاک «محەممەد ئیسماعیلنەژاد (م.ئاران)» کە کێشی شیعرەکانی دەستنیشان کرد.

https://books.vejin.net/book/162
https://books.vejin.net/ck/news/1102
❤38👍7
📕 «فەرهەنگی مەردۆخ» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/merdox

«فەرهەنگی مەردۆخ» بەرهەمی «شێخ محەممەدی مەردۆخ» (١٨٨٠ – ١٩٧٥) ناسراو بە «ئایەتوڵڵا مەردۆخ»، مامۆستای ئایینی، نووسەر و شاعیری خەڵکی سنەیە. فەرهەنگی مەردۆخ 22759 سەروشەی کوردیی تێدایە کە زیاتر لە شێوەی سنەییدا بە کار دێن و هاوتاکانیشی بە کوردی و فارسی و عەرەبی و هەندێک جاریش تورکی داناوە. ئەم فەرهەنگە یەکەم جار ساڵی ١٩٥٧ بە شێوەی ئۆفسێتی دەستنووس بڵاو کراوەتەوە. ئایەتوڵڵا مەردۆخ لە پێشەکییەکەیدا پێشنیازی ئەلفوبێیەکی کوردیی دەستکردی خۆی هێناوە بەڵام لە نووسینی فەرهەنگەکەدا بە کاری نەهێناوە و هەر بە ڕێنووسی فارسی وشە کوردییەکانی نووسیوەتەوە بەڵام بۆ نیشاندانی «بزرۆکە (i)» ژێرە/کەسرە (ـِ) و بۆ دالی کلۆر «ڊ»ی داناوە. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦دا کاک «ڕەئووف ڕەهنموون» فەرهەنگەکەی بە ڕێنووسی نوێی ئێستا نووسیوەتەوە و «انتشارات پرتوبیان» لە سنە چاپی کردووە.

- سوپاس بۆ کاک «ڕەئووف ڕەهنموون» کە فایلی وۆردی فەرهەنگەکەی بۆ ناردین.
- سوپاس بۆ کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی ئامادەی کرد بۆ داتابەیس.
❤39👍6
📕 «فەرهەنگی جۆیس بلەو» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/blau

«فەرهەنگی کوردی-فەرەنسی-ئینگلیزی» بەرهەمی دکتۆر «جۆیس بلەو/Joyce Blau» (١٩٣٢-٢٠٢٤) نووسەر و زمانناس و چالاکی ئاشتیخوازی فەرەنسییە. جۆیس بلەو لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس بوو و ئەم فەرهەنگەی لە ساڵی ١٩٦٥دا (لە تەمەنی ٣٣ ساڵیدا) بڵاو کردووەتەوە. فەرهەنگەکە 6277 سەروشەی کوردیی باکووریی تێدایە کە واتاکانی بە فەرەنسی و ئینگلیزی بۆ داناوە. هەروەها جۆری وشەکان (ئاوەڵناو، ئاوەڵکردار و...) و نێر و مێی ناوەکان و شێوەی ڕانەبردووی کردارەکانی دەستنیشان کردووە (بەڵام بە داخەوە تێپەڕ و تێنەپەڕبوونی کردارەکان دیاری نەکراون). لە پێشەکییەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە وشەکانی لەو دەقە کوردییانە کۆ کردووەتەوە کە تا ئەو سەردەمە بڵاو بوونەتەوە.

- سوپاس بۆ «ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس» کە وێنەی لاپەڕەکانی فەرهەنگەکەیان بڵاو کردووەتەوە.
- سوپاس بۆ «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی لە وێنەکان دەرهێنا و ئامادەی کرد بۆ داتابەیس.
❤50👍10
📕 «ڕۆستەم و زۆراب» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«ڕۆستەم و زۆراب» چیرۆکێکی شیعرییە کە «عەلی کەمال باپیر ئاغا» (١٨٨٦-١٩٧٤) ناسراو بە «کەمالی» وەری گێڕاوەتە سەر کوردیی ناوەندی. شیعرەکان مەسنەوی و لەسەر کێشی دە بڕگەیین.

- سپاس بۆ کاک «زریان سەرچناری» کە دەقی دیوانەکەی بۆ ناردین.

https://books.vejin.net/ck/news/1103
https://books.vejin.net/book/164
❤29👍6
📕«نووسینی کوردی بە لاتینی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«نووسینی کوردی بە لاتینی» کتێبێکی فێرکاریی ئەلفوبێی لاتینی بۆ کوردییە کە «جەمال نەبەز» (١٩٣٣-٢٠١٨) لە ساڵی ١٩٥٧دا بڵاوی کردووەتەوە.
لە پێشەکییەیدا باسی ئەوە دەکات کە ئەگەرچی پێشتریش چەند ئەلفوبێی دیکە بۆ کوردی داهێنراوە بەڵام لەناویاندا شێوەزارە جیاکانیان لەبەرچاو نەگیراوە. لەم کتێبەدا جەمال نەبەز بە ڕاوێژکردن لەگەڵ «عوسمان سەبری» (١٩٠٥-١٩٩٣) شاعیر و نووسەری شێوەزاری کوردیی باکووری، چەند پیتی دیکەی بە ئەلفوبێی لاتینیی هاوار زیاد کردووە. ئەو پیتانەش ئەوانەن لە شێوەزاری کوردیی باکووریدا بە دەگمەن بە کار دێن بەڵام لە شێوەی ناوەندیدا زۆرن و پێشنیاز کراوە کە بە دوو خاڵ لە سەرەوە بنووسرێن؛ واتە «ڕ» بە «R̈ r̈»، «ڵ» بە « L̈ l̈»، «ح» بە «Ḧ ḧ» و «غ» بە «Ẍ ẍ» بنووسرێن.

- سپاس بۆ دادە «هۆزان عەزیزی» کە دەقی کتێبەکەی بۆ تایپ کردین.
https://books.vejin.net/ck/news/1104
https://books.vejin.net/book/165
❤36👍7
📕«شیرین خوسرەو» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«شیرین خوسرەو» چیرۆکێکی شیعرییە کە «عەلی کەمال باپیر ئاغا» (١٨٨٦-١٩٧٤) ناسراو بە «کەمالی» لە کوردیی گۆرانی («شیرین و خوسرەو»ی خانای قوبادی (١٧٠٤-١٧٧٨)) و فارسی («خسرو و شیرین»ی نیزامی (١١٤١-١٢٠٩))یەوە وەری گێڕاوەتە سەر کوردیی ناوەندی. شیعرەکان مەسنەوی و لەسەر کێشی دە بڕگەیین.

- سپاس بۆ کاک «زریان سەرچناری» کە دەقی دیوانەکەی بۆ ناردین.
https://books.vejin.net/ck/news/1105
«شیرین خوسرەو»ی کەمالی:
https://books.vejin.net/book/165
«شیرین و خوسرەو»ی خانای قوبادی:
https://books.vejin.net/book/149
❤29👍11
📕«چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«چوارینەکانی خەیام» وەرگێڕانی کۆمەڵێک لە کورتە شیعرەکانی عومەر خەیام (١٠٤٨-١١٣١) شاعیری بەناوبانگی خوراسانە کە «ئەحمەد شاڵی» (١٩٢٤-١٩٧٧) لە فارسییەوە وەری گێڕاوەتە سەر کوردیی ناوەندی. کێشی شیعرە فارسییەکان عەرووزین بەڵام شاڵی لەسەر کێشی دە بڕگەیی دای ناون.

- سپاس بۆ کاک «زریان سەرچناری» کە دەقی دیوانەکەی بۆ ناردین.
https://books.vejin.net/ck/news/1106
https://books.vejin.net/book/167
❤23👍9
📕 «چەند لێکۆڵینەوەیەک لە مێژووی بابان و سۆران و بۆتان» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«چەند لێکۆڵینەوەیەک لە مێژووی بابان و سۆران و بۆتان» چەند توێژینەوەیە لەسەر ئەو سێ میرنشینە کوردییە کە «کاوس قەفتان» (١٩٣٣-٢٠٠٩) نووسەری بەناوبانگی خەڵکی سلێمانی نووسیویەتی. لەم کتێبەدا سەرنجێکی زیاتر خراوەتە سەر سێ میری بەناوبانگتری میرنشینەکان واتە ١- ئەوڕەحمان پاشای بابان (ساڵانی ١٧٨٩ بۆ ١٨١٣)، ٢- میر محەممەدی ڕەواندزی ناسراوە بە پاشا کوێرەی سۆران (ساڵانی ١٨٢٠ بۆ ١٨٣٦) و ٣- بەدرخان پاشای بۆتان (ساڵانی ١٨٤٣ بۆ ١٨٤٧). لە هەر بەشێکدا خاڵە بەهێزەکان و لاوازییەکان و هۆکاری سەرکەوتن و دواتر تێکشکانیان باس کراوە.

- سپاس بۆ کاک «ئیحسان ئیزەدی» کە دەقی کتێبەکەی بۆ تایپ کردین.

https://books.vejin.net/ck/news/1107
https://books.vejin.net/book/168
❤28👍12
🎉 هۆگرانی زمان و ئەدەب و مێژووی کورد،
«نۆیەم ساڵی کردنەوەی ڤەژینبوکس» و «ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک»تان لێ پیرۆز بێت.

✴️ ئێستا دەتوانن 22821 پارچە دەق لە 247 کتێبی 139 نووسەر/شاعیر لە ڤەژینبوکسدا بخوێننەوە.

🙏 بۆ ئەم خەباتە مەزنە زۆر سوپاسی بەشداربووانی پرۆژەکە دەکەین کە لە ساڵی 2016ەوە لە تایپ و پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوەی دەقەکاندا هاوکارییان کردووە. هەروەها زۆر مەمنوونی بنەماڵەی نووسەر و شاعیرە ڕەحمەتییەکان و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەین کە بە دڵێکی فراوانەوە فایلەکانیان بۆ ناردین. سوپاسێکی تایبەتیش لەو خۆشەویستانە دەکەین کە لەم بارودۆخە ئابوورییە خراپە درێژخایەنەدا، بە یارمەتیی دارایی، پرۆژەکەیان ژیاندووەتەوە.

چەند تێبینی:

🗓 ئەمساڵ، لە بەشی گەڕانی پێشکەوتووی ڤەژینبوکسدا، گەڕان بەپێی ساڵی بەرهەمهێنانی دەقەکەشمان زیاد کرد کە هیوادارین کەڵکی هەبێت بۆتان.

✨ لەم دوایییانەدا، پێشکەوتنی ژیریی دەستکرد لە زمانی کوردیدا هەلێکی باشی بۆمان ڕەخساندووە بۆ خێراترکردنی پەرەپێدانی پرۆژەکە. هیوادارین بتوانین لە ساڵی داهاتوودا بە یارمەتیی بەرنامەکانی گۆڕینی دەنگ بۆ دەق و وێنە بۆ دەق کۆمەڵێکی زۆرتری دەق زیاد بکەین بە ڤەژینبوکس.

📢 بە داخەوە تا ئێستا نەمانتوانیوە ڕێژەیەکی بەرچاو لە دەقی شێوەزارەکانی خوارووی کوردستان بڵاو بکەینەوە. تەنیا هۆکاری کەمبوونی بەشداربووی شارەزای ئەو شێوەزارانە بووە. هەر لێرەوە داوا لە خەڵکی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام و لوڕستان دەکەین کە بێن بە هانای پرۆژەکەوە با هەر چی دەقی گونجاوی ئەو ناوچانە هەیە زیاد بکرێن بە ڤەژینبوکسیش.
❤97👍20
«فەرهەنگی گەڕۊس» لە ڤەژینلێکسدا دانرا

«فەرهەنگی گەڕۊس» بەرهەمی «ڕەزا سوهرابی» و «جافر سریشابادی»، فەرهەنگێکی کوردیی خوارین بۆ کوردیی ناوین و فارسییە کە ساڵی ٢٠١١ «زانستگای کوردستان» لە سنە چاپی کردووە. ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە ٨٥٨٨ سەروشەی تێدایە کە تایبەتن بە شێوەی ناوچەی گەڕووس کە ناوەندەکەی شاری «بیجاڕ»ە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سنە. پێشەکییەکی باشی لەسەر ناساندنی شێوەی گەڕووسی و ڕێنووس و سەرچاوەکانی فەرهەنگەکە هەیە، هەروەها لە پاشکۆکانیشدا چەند نموونەی دەقی گەڕووسی و پوختەیەک لە ڕێزمانەکەی هێنراوە. فەرهەنگی گەڕۊس نە تەنیا لە باری وشەوە خزمەتێکی گەورەی بە زمانی کوردی کردووە، سەرچاوەیەکی باشیشی خستووەتە بەردەستی توێژەرەکانی بۆ ناسینی کولتووری تایبەتی ناوچەی گەڕووس وەک چنینی فەرش و قاڵی و ڕێوڕەسمەکانی مەزهەبی شیعە.

https://lex.vejin.net/ck/news/21
https://lex.vejin.net/ck/dict/gerus
❤72👍16👎1