🌹وتەی زانایان🌹
2.97K subscribers
50 photos
7 videos
1 file
19 links
ئامانجمان خزمەتکردنی دینە
بەپشتیوانی خوای گەورە
Download Telegram
💥{فەزڵی بەڕۆژووبوونی شەشەڵان}💥

🌹پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:

هەر کەسێک مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت، لەدوایدا شەش ڕۆژ لەمانگی شەوال بەڕۆژوو بێت وەک ئەوە وایە تەواوی ساڵەکە بەڕۆژوو بوبێت.

📗[صحيح مسلم:1164]
❤24👍5
کلیلی رزق و ڕۆزی
سێ شتن
۱.هەوڵ دان
۲. ٳستغفاڕ
۳.تەقوایە
ابن القیم...حادي الٲرواح..
❤25👏2
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الثَّبَاتَ فِي الْأَمْرِ، وَالْعَزِيمَةَ عَلَى الرُّشْدِ، وَأَسْأَلُكَ مُوجِبَاتِ رَحْمَتِكَ، وَعَزَائِمَ مَغْفِرَتِكَ، وَأَسْأَلُكَ شُكْرَ نِعْمَتِكَ، وَحُسْنَ عِبَادَتِكَ، وَأَسْأَلُكَ قَلْبَاً سَلِيمَاً، وَلِسَانَاً صَادِقَاً، وَأَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ مَا تَعْلَمُ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا تَعْلَمُ، وَأَسْتَغْفِرُكَ لِمَا تَعْلَمُ، إِنَّكَ أنْتَ عَلاَّمُ الْغُيُوبِ)
❤7
پێغه‌مبه‌ری خوا {{ﷺ}} ده‌فه‌رمووێت :

واته‌ :: پێغه‌مبه‌ری خوا {ﷺ} ده‌فه‌رمووێت دوو شتم لەناو ئێوەدا بەجێ هێشتوە گەردەستیان پێوەبگرن ئەوە گومڕاو سەرلێ شێواو نابن ئەویش بریتی یە لە قورئانی پیرۆزو سوننەتەكانی من.
(صحيح الجامع الصغير: 2937)
❤15👏2
‎ضحاكى كوڕی مزاحم ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت: سه‌رده‌مێك به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دێت كه‌ قسه‌كردنی تێدا زۆر ده‌بێت، هه‌تا وای لێدێت قورئان تۆزی له‌سه‌ر ده‌نیشێت و ناخوێنرێته‌وه‌.

‎الزهد للإمام أحمد ١١٨٥
.😔😔
😢16❤4👍2👏1
پێغەمبەری خواﷺفەرمویەتی ئەی خەڵکینە لەماڵەکانتان نوێژ بکەن چونکە باشترین نوێژی هەرکەسێک لەماڵەوەیە جگە لە نوێژی فەڕز .
بوخاری ٧٢٩٠ موسلیم١٨٥٢
❤21👏3👍2
بەردەوام منداڵی چاکەکار داوای لێخۆشبون بۆ باوکی دەکات،تا خوای گەورە لێی خۆش دەبێت،دواتر پلەی لەبەهەشت بەرز دەکرێتەوە.
ابن تەیمیە
❤20👍2👏2
مانا و پاداشت و سوودەکانى وتنى: (لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلاَّ بِاللە)

یەکەم : پاداشتەکەى :
1- گەنجینە لە گەنجینەکانى بەهەشت .
2- بۆ هەر جار گوتنێکی دارێکت بۆ هەیە لەبەهەشتدا.
3- دەرگایەکە لەدەرگاکانی بەهەشت دەچیتە نێوی گەر زۆر ئەم زیکرە بکەیت.
4- تاوانی ئەو کەسە دەسڕێتەوە کەدەیڵێت.

دووەم : ماناکەی :
عبداللەی کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت واتە : هیچ هێز و توانایەکمان نی یە بۆ هەستان بەکارێکی چاکە مەگەر بەیارمەتی خوداوە نەبێ ، و هیچ توانایەکمان نی یە بەسەر واز هێنان لە تاوان ئیلا بەیارمەتی خودا نەبێت.

سێیەم : ئەو جێگایانەی سوننەتە ئەم زیکرەی تێدا بکرێت :
1- لە کاتی وەڵامدانەوەى بانگ بێژدا.
2- لەدوای هەموو نوێژێک .
3- لەکاتی دەرچوون لەماڵ.
4- جێگەی خوێندنی سورەتی فاتیحە دەگرێتەوە بۆ کەسێک فاتیحە نەزانێت کە خوێندنی فاتیحە ڕوکن و پایەی نوێژە .

چوارەم : هەڵە تێگەیشتنى خەڵکی لە بەکارهێنانیدا :
بێگومان (لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلاَّ بِاللە) کەلیمەی پەنا بردنە بەر خودایە نەک کەلیمەیەک بێت هاوشێوەی (ٳنا لله وإنا ٳلیه راجعون)، و ئەوەش هەڵەیە هەندێ کەس لەکاتی بەڵاو ناخۆشی دا لەجیاتى ئەوەی بڵێن : (إٳنا لله وإنا ٳلیه راجعون) دەڵێن : (لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلاَّ بِاللە)، وەک جۆرێک لەناڕەزایی دەری دەبڕن .
------------------------------------
به کورتى (55).
❤8
کاتێ فیتنە دێت زانایان هەستی پێدەکەن و دەیزانن، کاتێکیش چوو، ئەوجا جاهل و نەزانانەکان دەیزانن.
حسن البصري .
❤16👍4
📚فەزڵ و گەورەی زیکر کردن 📚

عَنْ أَبِي مُوسَى، قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم ((مَثَلُ الَّذِي يَذْكُرُ رَبَّهُ وَالَّذِي لاَ يَذْكُرُ رَبَّهُ، مَثَلُ الحَيِّ وَالمَيِّتِ))
💙رواه البخاري ٦٤٠٧.

🌻واتە:
نموونەی ئەو كەسەی كە یادی خوای گەورە دەكات وە ئەو كەسەی كە یادی خوای گەورە ناكات وەك نموونەی زیندوو و مردوو وایە🌻
❤7
📜 پێشەوا سوفیانی ثەوری( رحمەاللە)
فەرموویەتی:.

وجدنا أصل كل عدواة اصطناع المعروف الى اللئام.

واتە/ بینیمان بنچینەی گشت دووبەرەكی و دوژمنایەتیەك چاكەكردنە بەرامبەر كەسانی سپڵە!.

📚حلية الأولياء : ٩٤٠٤.
😢12
ابن عباس دەڵێت :
الله باسی هەواو ئارەزووی نەکردووە لەقورئاندا ئیللا زەمی کردووە .
.
📚[تفسير أبي إسحاق الثعلبي ٢٦/٢٤]
❤17😢3👍1
📜پێغەمبەری خوا ﷺفەرموویەتی (أكثرُ خطايا ابنِ آدمَ في لسانِه)
📗صحيح الترغيب الألباني
واتە: زۆربەی تاوانەڪانی نەوەی ئادەم بەهۆی زمانیەوەیەتی.
😢11❤5👍1
ابن مسعود دەڵێت :
سەردەمێک بەسەر خەڵیکدا دێت ئەگەر پیاو مردن بدۆزێتەوە بە پارە بفرۆشرێ ئەوا دەیکڕێ .
.
📚[الفتن لابن الصيرفي الداني/۲۳۰]
❤12👍1
إمام الشافعي (رحمه الله) فەرموویەتی:
ئەو کەسەی جل‌و بەرگی پاك‌و خاوێن بێت، خەمی کەم دابێت،
ئەوەی بۆنەکەی خۆش بێت، زیرەکی زیاتری دەبێت.

"مَن نَظُفَ ثوبُه قَلَّ همُّه، ومَن طاب رِيحُه زاد عقلُه"
٠صفة الصفوة (١٤٥/٢).
❤21👍1
ابن عباس دەڵێت :
حەوت کەس بوون لەجنەکانی نصيبين ، پێغەمبەری الله ﷺ ئەوانی کرد بە نێردراو بۆ قەومەکەیان .
.
📚[تفسير أبي إسحاق الثعلبي ١٣٥/٢٤]
❤21👍4
پێغەمبەر️ ﷺ فەرموویەتی:
هەرکەسێ یەك صەڵەواتم لەسەر لێبدا بەهۆی ئەم صەڵەوات لێدانە خوای گەورە(١٠)صەڵەواتی لەسەردەدات.
رواەمسلم
❤27🥰3
حفظ کردنی قورئان بە حفظ کردنی پیتەکانی نیه، بەڵکو بە جێبەجێ کردنی حوکمەکانیەتی

ابن مسعود رضی اللە عنە
❤29👍6
📜پێشەوا فوضەيل کوڕی عیاض (رحمەاللەتعالی) فەرموویەتی:.
إذا ظهرت الغيبة، ارتفعت الاخوة في الله.

واتە: کاتێك غەیبەتكردن دەركەوت، برایەتی لە پێناو پەروەردگاردا ھەڵدەگیرێت و نامێنێت.

📚 حلية الأولياء .
❤16👍1
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت هیچ کەس پارێزگاری ناکات لەنوێژی چێشتەنگاو جگە لەو کەسەی زۆر دەگەڕێتەوە بۆلای خوا
زاد المعاد
❤20👍4