Chance - Study Abroad
609 subscribers
272 photos
90 videos
4 files
5 links
خوێندن و کار لەدەرەوە
Download Telegram
📢دەتەوێت لە ئەوروپا 🇪🇺 بخوێنیت بۆ مانگی دوو؟

♦️ ئێستا پرۆگرامی دیجیتاڵ مارکێتینگ (Digital Marketing) بەردەستە، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

🔶 زانیاری لەسەر پرۆگرامەکە:

🔸وڵات: پۆڵەندا 🇵🇱
🔸ئاست: ماستەر
🔸زمان: ئینگلیزی
🔸ماوەی خوێندن: ٢ ساڵ (٤ سیمستەر)
🔸زانکۆ: کۆزمێنسکی
🔸نرخی خوێندن:7100 یۆرۆ بۆ هەر سیمستەرێک

🔹دەتەوێت داواکاری پێشکەش بکەیت؟

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:

+49 1521 2515241

🔹هاوڕێکانت تاگ بکە و لەم دەرفەتە زێرینە ئاگاداریان بکەوە.

♦️ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱

♦️شانس تاکە شانسی تۆیە بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانت😌

#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe #studyabroad #study
📢خوێندن لە بەریتانیا چۆنە؟ 🤔

وەرە با شانس هەموو شتێکت پێ بڵێت 😉

♦️دەزانین هەمووتان حەزتان لە بەریتانیایە بەڵام بەخوا ناچارین لە بەشە ناخۆشەکەوە دەستپێبکەین 😔

♦️خوێندن لە بەریتانیا بەگشتی گرانە، لە هەرزانترین زانکۆکان پارەی ساڵێکی خوێندن لە ١٢٠٠٠ پاوەندەوە دەست پێدەکات. هۆکارێک ئەوەیە خوێدنی ماستەر یەک ساڵە (دوو ساڵی دەمجکراو)، واتە وەک ئەوەیە پارەی ساڵێکی خوێندن لە وڵاتێکیتری ئەوروپا ٦٠٠٠ پاوەند بێت.

♦️کەواتە خاڵی باش ئەوەیە کە بە یەک ساڵ ماستەر تەواو ئەکەیت و ئەتوانی لەو وڵاتە بمێنیتەوە و کار بکەیت. خاڵی خراپ ئەوەیە کە گرانە و زۆر کەم فێرئەبیت چونکە یەک ساڵی فول تایم کاتێکی کەمە. ئەتوانم بڵێم خوێندن لە بەریتانیا بزنزێکی گەورەیە بەتایبەت بەسەر خوێندکارانی نێودەوڵەتیەوە، ئەگەر واش بیرناکەیتەوە قەیچێکە 😏

♦️با ئەوەش بڵێین کە پێویستت بە ئینگلیزی باش هەیە، بەگشتی شەشی ئایەڵس و بەرەو سەر بەپێی پرۆگرام و زانکۆ.

♦️بەگشتی تێچووی ژیان لە بەریتانیا گرانترە لە ئەڵمانیا بەڕێژەی ٢٥%. لەندەن خۆی حسابکە وڵاتێکە و ژیان تیایا زۆر گرانترە لە شارەکانی تر 😁 بەڵام بێگومان دەرفەتی کاری باش لە لەندەن بەتایبەتی و بەریتانیادا هەیە بەگشتی.

♦️هەر بۆیە زۆرجار هەوڵێکی زۆر و پارەیەکی زیاتر لە پێناو گەشتن و خوێندن لە بەریتانیادا سەرف دەکەیت، کە دەتوانیت لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا مەسروفی چەند ساڵێکت بەو پارەیە بکەی😃

جا ئەگەر پرسیاری ترت هەیە لەسەر خوێندن لەبەریتانیا بفەرموو لە کۆمێنت 😊

‏#study_chances #شانس #chance #europe #uk #studyabroad #بەریتانیا #خوێندن #ئەوروپا
📢دەتوانم بەکالۆریۆس و ماستەر پێکەوە بخوێنم ؟ 🤔

وەرە پێکەوە باسی ئەم بابەتە بکەین 😉

♦️زۆرێک لە زانکۆکانی ئەوروپا هەردوو ئاستی بەکالۆریۆس و ماستەر بەیەکەوە ئەبەستنەوە و پرۆگرامێکی پێنج ساڵی پێشکەش دەکەن. لەکۆتایدا خوێندکار بڕوانامەی ماستەر وەردەگرێت لەو بوارەدا کە تیایدا خوێندووە. لە بنەرەتدا سێ ساڵی یەکەم بەکالۆریۆسە و دوو ساڵی کۆتایی ماستەرە.

♦️هۆکاری پێکەوە بەستنەوەی هەردوو ئاستە دەگەڕێتەوە بۆ پێویستی بەشەکە. زیاتر ئەمە لە بەشەکانی سایکۆلۆجی، دەرمانسازی، ئابوری، یاسادا بەدی دەکرێت. پێیانوایە ئەم زانستانە واباشە بخوێندرێن چونکە ڕەنگە بەکالۆریۆس بەس نەبێت. رەنگە بتوانی پاش سێ ساڵی یەکەم بەکالۆریۆس وەربگریت و وازبهێنی، لەوانەشە نەتوانی، ئەمە ئەکەوێتە سەر زانکۆکە. ئەمە پێی دەوترێ یونیفۆرم ماستەر. وابزانم خراپیش نییە بە پێنج ساڵ بگەیتە ماستەر، ئێوە ئەڵێن چی؟

🔸حەزت بەم جۆرە خوێندنە هەیە؟🤔

‏#study_chances #شانس #chance #europe #studyabroad #بەریتانیا #خوێندن #ئەوروپا #خوێندنی_خۆڕایی
📢دەتەوێت لە ئەوروپا 🇪🇺 بخوێنیت؟

♦️ ئێستا پرۆگرامی پزیشکی ئاژەڵان (Veterinary Medicine) بەردەستە، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

🔶 زانیاری لەسەر پرۆگرامەکە:

🔸وڵات: پۆڵەندا 🇵🇱
🔸ئاست: ماستەر
🔸زمان: ئینگلیزی
🔸ماوەی خوێندن: ١.٥ ساڵ (٣ سیمستەر)
🔸جۆر: فول تایم
🔸نرخی خوێندن:٩،٨٦٤ یۆرۆ بۆ هەر سیمستەرێک

🔹دەتەوێت داواکاری پێشکەش بکەیت؟

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:

+49 1521 2515241

🔹هاوڕێکانت تاگ بکە و لەم دەرفەتە زێرینە ئاگاداریان بکەوە.

♦️ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱

♦️شانس تاکە شانسی تۆیە بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانت😌

#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe #studyabroad #study
📢ئایا سێ بژاردە چییە؟🤨

ئەوە تایبەتە بە خۆمان وەرە با پێت بڵێین چییە 😜

♦️لەبەر ئەوەی هەرگیز ناتوانین ١٠٠% دڵنیابین لە وەرگرتنت لە زانکۆیەک، ئێمە سێ زانکۆ هەڵدەبژێرین بۆت. لە ئەنجامی ئەزموونەکانی پێشترمان هەندێکجار هەموو شتێک بەپێی مەرجەکانی زانکۆیە بەڵام هێشتا شتی چاوەڕوان نەکراو ڕوودەدات.

♦️بۆ نموونە، رەنگە زانکۆ ئاماژەی بە کەمترین نمرەی پەسەندکراو نەکردبێ لە وێبسایتی خۆی، یان ڕەنگە دوای هەڵسەنگاندنی بڕوانامەکەت بڵێ کە ناتوانی ئەم پرۆگرامە بخوێنی. هەندێک جاریش کێشەکە لە کاتی تەقدیمکردنەکەدایە. چەندین ئەگەری تر ئەکرێ هەبن.

♦️لەبەر ئەم هۆکارانە ئێمە پێمان باشە کە ڕەزیلی نەکەین لە کات و پارەدا و دوو بژاردەی ترمان هەبێت. بەم شێوەیە چانسی وەرگرتنت زیاد دەکەین و نادڵنیایی کەم دەکەینەوە.

♦️ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 و بەریتانیا 🇬🇧 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱.

♦️شانس تاکە شانسی تۆیە بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانت😌


#study_chances #شانس #chance #europe #studyabroad #بەریتانیا #خوێندن #ئەوروپا #خوێندنی_خۆڕایی
📢هیچ دەربارەی وڵاتی سلۆڤاکیا🇸🇰 دەزانیت؟

وەرە لەگەڵ شانس هەموو شتێک بزانە 😉

♦️سلۆڤاکیا وڵاتێکی هەڵکەوتەی ناوەڕاستی ئەورووپایە و بە یەکێک لە وڵاتە داخراوەکان ناوبراوە کە هیچ سنوورێکی دەریا و زەریای نییە، دراوەکەی یۆرۆیە و یەکێکە لە (٢٧) ئەندامەکەی یەکێتی ئەورووپا، سنووری وشکانی لەگەڵ (٥) وڵاتی (پۆڵەندا، ئۆکرانیا، نەمسا، چیک و هەنگاریا) دا هەیە، شاری (براتسلاڤا) پایتەخت و گەورەترین شاری سلۆڤاکیایە، ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە (٥.٤) ملیۆن کەسە.

♦️زۆرینەی دانیشتوانی سلۆڤاکیا بە زمانی سلۆڤاکی قسە دەکەن لە دوای ئەویش زمانی هەنگاریی و ئینگلیزی و کۆمەڵێک زمانی دیکە قسەی پێدەکرێت، هەروەها زۆینەی دانیشتووانی وڵاتەکە مەسیحین.

♦️هەروەها سلۆڤاکیا خاوەنی چەندین زانکۆی بەناوبانگە لە بەناوبانگترین زانکۆکانی کە لە پلەکانی پێشەوەی ئەو وڵاتەن:

🔸زانکۆی کۆمنیۆس لە براتسلاڤا
🔸زانکۆی پاڤۆل جۆزێف سافاریک
🔸زانکۆی ژیلینا

🔸ئێستا تۆ پێمان بڵێ حەزت دەکەیت لەم وڵاتە بخوێنیت؟🤔

#study_chances #شانس #chance #europe #studyabroad #بەریتانیا #خوێندن #ئەوروپا #خوێندنی_خۆڕایی #سلۆڤاکیا #slovakia
❤2👍1
📢دەتەوێت لە ئەڵمانیا 🇩🇪 بخوێنیت بە خۆڕایی بۆ مانگی دوو؟🤔

♦️ ئێستا پرۆگرامی بازرگانی نێودەوڵەتی ((MIB) International Business) بەردەستە، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

🔶 زانیاری لەسەر پرۆگرامەکە:

🔸وڵات: ئەڵمانیا 🇩🇪
🔸ئاست: ماستەر
🔸نرخی خوێندن: بە خۆراییە
🔸زمان: ئینگلیزی
🔸ماوەی خوێندن: ١.٥ ساڵ (٣ سیمستەر)
🔸جۆر: فول تایم
🔸زانکۆ: HTW Berlin
🔸دوا کات بۆ پێشکەشکردن: ١٥-١٢-٢٠٢٣

🔹دەتەوێت داواکاری پێشکەش بکەیت؟

♦️بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە وەتسئەپ پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:

+49 1521 2515241

🔹هاوڕێکانت تاگ بکە و لەم دەرفەتە زێرینە ئاگاداریان بکەوە.

♦️ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱

♦️شانس تاکە شانسی تۆیە بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانت😌

#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe #studyabroad #study #germany #ئەڵمانیا #کوردستان #خوێندنی_خۆڕایی
👍2
شاری بەرلین 🇩🇪

وەرە لەگەڵ (شانس) هەموو شتێک بزانە لەسەر بەرلین😉

♦️بەرلین گەورەترین شار و پایتەختی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیایە، بە شاری ڕۆشنبیری و سیاسی و زانست ناسراوە، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی چوار ملیۆن و نیوە، یەک لەسەر سێی شاری بەرلین پێکهاتووە لە دارستان و باخچە و پارک و جۆگە و ڕووبار و دەریاچەکان، بەرلین خاوەنی چەندین زانکۆ و باخچەی ئاژەڵان و مۆزەخانەی بەناوبانگە لە جیهاندا و یەکێکە لە شوێنە بەناوبانگەکان لە جیهاندا کە فیلمی تێدا بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها بە بەرزی کوالێتی ژیان ناسراوە.

♦️لێرەدا چەند هۆکارێک دەخەینەڕوو کە بەرلین هەڵبژاردەیەکی نایابە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت لە ئەڵمانیا🇩🇪 بخوێنن:

🔹کوالێتی بەرزی خوێندن
🔹بوونی چەندین زانکۆی ئاست بەرز
🔹هەبوونی چەندین کولتوری جیاواز
🔹هەبوونی دەرفەتی کارکردن لە کاتی خوێندندا
🔹هەبوونی سروشتێکی ناوازە و سەرنج ڕاکێش

♦️بەرلین یەکێکە لە هەرزانترین شارەکان بۆ خوێندن لە ئەوروپای ڕۆژئاوا، هەروەها هەرزانترە لە شارەکانی تری ئەڵمانیا.

♦️گرنگترین ئەو زانکۆیانەی لە شاری بەرلین هەن:

🔹زانکۆی ئازادی بەرلین
🔹زانکۆی پزیشکی بەرلین
🔹زانکۆی تەکنیکی بەرلین
🔹زانکۆی ئاردەن

♦️هەروەها دەرفەتێکی زۆری کارکردن هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە شاری بەرلین کاربکەن لەسەرجەم بوارە جیاوازەکان دەرفەتی کارکردن هەیە لەگەڵ موچەی گونجاو.


🔸ئێستا تۆ پێمان بڵێ حەزت بە خوێندن و ژیان هەیە لە بەرلین؟🤔

🔸ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱

#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe #studyabroad #study #germany #ئەڵمانیا #کوردستان #خوێندنی_خۆڕایی #berlin #بەرلین
📢کێشەکانی خوێندن لە وڵاتانی بیانی چیین؟🤔

♦️وەرە با شانس هەموو کێشەکانت پێبڵێت 😉

♦️لێرەدا گرنگترین و باوترین ئەو کێشانە باس دەکەین کە خوێندکار لە سەرەتای خوێندیدا تووشی دەبێت و پێویستە خۆڕاگر بێت بەرامبەر بە هەموو کێشە و گرفتەکان.

♦️شۆکی کەلتووری:خۆگونجاندن لەگەڵ کلتوورێکی نوێ، نەریتە کۆمەڵایەتییەکان، و ڕۆتینی ڕۆژانە دەکرێت ئاسان نەبێت.

♦️ئەگەر زمانی سەرەکی فێرکردن جیاوازبێت لە زمانی ڕەسەنی خۆت، لەوانەیە ڕووبەڕووی کێشە بیتەوە لە تێگەیشتنی وانەکان و پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوڕێکانت و تەواوکردنی ئەرکەکان.

♦️سیستەمی ئەکادیمی و شێوازەکانی فێرکردن بە شێوەیەکی فراوان لە وڵاتاندا جیاوازە. خۆگونجاندن لەگەڵ شێوازی نوێی فێربوون و هەڵسەنگاندن لەوانەیە کاتی پێبچێت.

♦️بەڕێوەبردنی خەرجییەکان وەک خوێندن، شوێنی نیشتەجێبوون، تێچووی ژیان، و گەشتکردن لەوانەیە سەخت بێت، بەتایبەتی ئەگەر نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گونجاو نەبێت.

♦️گەڕان بەدوای جیاوازییە کولتوورییەکان و بنیاتنانی پەیوەندی لەگەڵ خەڵکی ناوخۆ و تێگەیشتن لە بنەما کۆمەڵایەتییەکان کات و هەوڵ دەخایەنێت.

♦️پەیوەندی کردن بە چاودێری تەندروستی لە وڵاتێکی بیانی، تێگەیشتن لە پرۆسەی پزیشکی، و مامەڵەکردن لەگەڵ بیمەی تەندروستی دەکرێت لە سەرەتادا ئاڵۆز بێت.

♦️گەڕان بەدوای پێداویستییەکانی ڤیزە، نوێکردنەوە، و پابەندبوونە یاساییەکان لەوانەیەئاڵۆزبێ بۆت و کاتی زۆری پێبچێت.

♦️مانەوە لە پەیوەندی لەگەڵ خێزان و هاوڕێکان لە ناوچە جیاوازەکانی کاتدا لەوانەیە قورس بێت و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکان هەبێت.

♦️هاوسەنگیکردنی کارەکانی کۆرس، ئەرکەکان، تاقیکردنەوەکان، و توێژینەوەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەیەکی نوێ دەتوانێت ببێتە هۆی فشار.

♦️خۆگونجاندن لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی چێشتلێنان و دۆزینەوەی خۆراکی ئاشنا دەتوانێت ببێتە کێشە بۆ هەندێک لە قوتابیان.

♦️خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاری لە ژینگەیەکی نوێدا لەوانەیە لە ڕووی دەروونی و هەستییەوە سەخت بێت.

♦️سەرەڕای ئەم کێشانە، زۆرێک لە خوێندکاران پێیان وایە کە دەستکەوتەکانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات زۆر زیاترە لە سەختییەکانی. کۆڵ نەدان و توانای چارەسەرکردنی کێشەکان یارمەتیت دەدات بەسەر ئەم کێشانەدا زاڵ بیت و گەشە بکەیت.

🔸ئێستا تۆ پێمان بڵێ تووشی هیچ کام لەم کێشانە بوویت؟🤔

#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe #studyabroad #study #کوردستان #خوێندنی_خۆڕایی
❤1👍1
📢ئەڵمانیا🇩🇪 لە چەند هەرێم پێک دێت؟🤔

♦️ئەڵمانیا🇩🇪 وڵاتێکی کۆماری فیدڕاڵییە پێک دێت لە (١٦) ویلایەتی فیدڕاڵی، هەر ولایەتێک خاوەنی کولتوور و تایبەتمەندی تایبەتی خۆیەتی.

♦️ویلایەتەکانی ئەڵمانیا کە پێیان دەوترێت "بوندێسلاندەر". لە قەبارە و ژمارەی دانیشتووان و گرنگی مێژووییدا جیاوازن، ئەمەش ناوی هەر (١٦) ویلایەتەکەیە:

🔸بەرلین
🔸برێمن
🔸هامبۆرگ
🔸مێکلنبورگ فۆرپۆمەرن
🔸براندنبورگ
🔸ساکسۆنیا ئەنھالت
🔸ساکسۆنیا
🔸تویرینگن
🔸باڤاریا
🔸بادن ڤویرتمبێرگ
🔸زارلاند
🔸ڕاینلەند پالاتینات
🔸ھێسن
🔸ڕاینی باکوور وێستفالیا
🔸ساکسۆنیای خواروو
🔸شلێسڤیگ ھۆلشتاین


♦️ئێستا تۆ پێمان بڵێ حەزت بە خوێندن یاخود کارکردن لە کامە هەرێمی ئەڵمانیا🇩🇪 هەیە؟🤔

♦️ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خوێندن لە وڵاتانی ئەوروپا🇪🇺 یاخود داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ڤیزای کار کردن لە ئەڵمانیا 🇩🇪 و پۆڵەندا 🇵🇱

#study_chances #ئەوروپا #خوێندن #شانس #chance #europe #studyabroad #study #germany #ئەڵمانیا #کوردستان #خوێندنی_خۆڕایی #berlin #بەرلین