Chance - Study Abroad
609 subscribers
272 photos
90 videos
4 files
5 links
خوێندن و کار لەدەرەوە
Download Telegram
📢خوێندن لە بەریتانیا چۆنە؟ 🤔

وەرە با شانس هەموو شتێکت پێ بڵێت 😉

♦️دەزانین هەمووتان حەزتان لە بەریتانیایە بەڵام بەخوا ناچارین لە بەشە ناخۆشەکەوە دەستپێبکەین 😔

♦️خوێندن لە بەریتانیا بەگشتی گرانە، لە هەرزانترین زانکۆکان پارەی ساڵێکی خوێندن لە ١٢٠٠٠ پاوەندەوە دەست پێدەکات. هۆکارێک ئەوەیە خوێدنی ماستەر یەک ساڵە (دوو ساڵی دەمجکراو)، واتە وەک ئەوەیە پارەی ساڵێکی خوێندن لە وڵاتێکیتری ئەوروپا ٦٠٠٠ پاوەند بێت.

♦️کەواتە خاڵی باش ئەوەیە کە بە یەک ساڵ ماستەر تەواو ئەکەیت و ئەتوانی لەو وڵاتە بمێنیتەوە و کار بکەیت. خاڵی خراپ ئەوەیە کە گرانە و زۆر کەم فێرئەبیت چونکە یەک ساڵی فول تایم کاتێکی کەمە. ئەتوانم بڵێم خوێندن لە بەریتانیا بزنزێکی گەورەیە بەتایبەت بەسەر خوێندکارانی نێودەوڵەتیەوە، ئەگەر واش بیرناکەیتەوە قەیچێکە 😏

♦️با ئەوەش بڵێین کە پێویستت بە ئینگلیزی باش هەیە، بەگشتی شەشی ئایەڵس و بەرەو سەر بەپێی پرۆگرام و زانکۆ.

♦️بەگشتی تێچووی ژیان لە بەریتانیا گرانترە لە ئەڵمانیا بەڕێژەی ٢٥%. لەندەن خۆی حسابکە وڵاتێکە و ژیان تیایا زۆر گرانترە لە شارەکانی تر 😁 بەڵام بێگومان دەرفەتی کاری باش لە لەندەن بەتایبەتی و بەریتانیادا هەیە بەگشتی.

♦️هەر بۆیە زۆرجار هەوڵێکی زۆر و پارەیەکی زیاتر لە پێناو گەشتن و خوێندن لە بەریتانیادا سەرف دەکەیت، کە دەتوانیت لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا مەسروفی چەند ساڵێکت بەو پارەیە بکەی😃

جا ئەگەر پرسیاری ترت هەیە لەسەر خوێندن لەبەریتانیا بفەرموو لە کۆمێنت 😊

‏#study_chances #شانس #chance #europe #uk #studyabroad #بەریتانیا #خوێندن #ئەوروپا